گۆڕینی ناوەندی پارێزگاکانی جۆلەمێرگ و شرناخ لە رۆژەڤدایە
رووداو- ئامەد
لە تورکیا و باکووری کوردستان گۆڕینی ناوەندی پارێزگاکانی جۆلەمێرگ و شرناخ لە رۆژەڤدایە.
ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند، ناوەندی پارێزگای جۆلەمێرگ بۆ گەڤەر و ناوەندی پارێزگای شرناخیش بۆ جزیرە دەگوازرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیاندنەکانی تورکیا، گواستنەوەی ناوەندی ئەو پارێزگایانە لانی کەم 3 مانگ دەخایێنێت. بەهۆی هۆکاری جیاوازیش بێت، پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە دژی ئەم بڕیارەی حکومەت هەڵوێست رادەگەیێنن.