ئەردۆغان لە شارەکەی خۆی جەژنی رەمەزانی لەگەڵ دراوسێکانی پیرۆز کرد
رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە زێدی خۆی لە پارێزگای ریزە جەژنی رەمەزانی لەگەڵ دراوسێکانی پیرۆز کرد.
ئەردۆغان رۆژی یەکشەممە 22ی ئاداری 2026 لە زێدی خۆی لە شارۆچکەی گونەیسو سەربە پارێزگای ریزە ـی تورکیا بوو و بۆ جەژنەپیرۆزە لەگەڵ ئەمینەی هاوژینی سەردانی دراوسێکانی کرد.
ئەردۆغان، لە تەنیشت دراوسێ 96 ساڵانەکەی بەناوی ئایشێ دانیشت و بۆ ماوەیەک قسەی لەگەڵ کرد.
سەرۆککۆمار ئەردۆغان و ئەمینه ئەردۆغان، دوای سەردانەکان وێنەی یادگارییان لەگەڵ دراوسێکانیان گرت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە 26ی شوباتی 1945 لە گەڕەکی قاسم پاشای شاری ئیستەنبووڵ لەدایکبووە. بنەماڵەکەی بە رەچەڵەک خەڵکی شارۆچکەی گونەیسوی سەر بە پارێزگای ریزەن.
ئەردۆغان چەند ساڵێکی لە ریزە بەسەربرد و دواتر لە تەمەنی 13 ساڵیدا گەڕایەوە ئیستەنبووڵ.