لە پەرلەمانی تورکیا گرژی کەوتە نێوان دەم پارتی و ئیی پارتی؛ 'سیاسەتی شکاندنی کورد بە کورد کار ناکات'
رووداو دیجیتاڵ
لە پەرلەمانی تورکیا گرژی لەنێوان پەرلەمانتارانی دەم پارتی و ئیی پارتی دا دروستبوو. پەرلەمانتارێکی دەم پارتی رایگەیاند، دەیانەوێت هاوشێوەی چوار پارچەی کوردستان زیاتر دابەشمان بکەن، بەڵام کورد لە بابەتی رۆژئاوای کوردستان دا نیشانی دا کە یەکگرتووە.
زولکوف ئوچار، پەرلەمانتاری دەم پارتی دەڵێت، "بەڕێز ئۆجەلان، بە عەقڵێکی کوردانە چوار پارچەی کوردستانی دووبارە یەکخستەوە. ئەمە بۆ بوونی کورد، ئازادیی کورد و یەکێتیی نەتەوەیی کورد، ستراتیجە. ئەوانەی دەڵێن دوای رۆژئاوا نۆرەی باشوور دێت، با باش بزانن کە ئیدی سیاسەتی شکاندنی کورد لەڕێی کوردەوە کار ناکات."
بەڵام ئیی پارتی، قسەکانی دەم پارتی پێ قبووڵ نەکرا و بە تووندی وەڵامی دایەوە.
یوکسەل سەلجوق تورکئۆغڵو، پەرلەمانتاری ئیی پارتی دەڵێت، "ئەندامانی کۆمیسیۆنی ناپاکی، دەیانەوێت زیادە بخەنە سەر ئەو بێهیواییەی بۆ گەلی تورک دروستیان کردووە. با کەسانێک بەبیریان بێتەوە کە ئەو گفتوگۆیەی لەسەر ستاتۆی حوکمدراوی هەتاهەتایی لە ئیمراڵی دەستی پێکراوە، لای گەلی ئازیزمان شوێنی نابێتەوە."