ئاگر لە دارستانەکانی ئەنتاڵیا کەوتووەتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

لە دارستانەکانی سێ شارۆچکەی سەر بە پارێزگای ئانتاڵیای تورکیا ئاگر کەوتووەتەوە، تیمەکان لە ئاسمان و زەوییەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان دەدەن.
 
ئەمڕۆ هەینی 25ی تەممووزی 2025 بە هۆکاری نادیار ئاگر لە دارستانەکانی شارۆچکەی ئاکسوو، مورادپاشا و ماناڤگات کەوتەوە.
 
بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەو سێ شارۆچکەیە، 8 هێلیکۆپتەر و 32 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، دوو ئامێری کارکردن و 186 کارمەندی دارستان و ئۆتۆمبێلی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگاکە رەوانەی ناوچەکان کراون.
 
لە شارۆچکەکانی ئاکسوو و مورادپاشا بەهۆی نزیکبوونەوەی بڵێسەی ئاگر لە ناوچەی نیشتەجێبوون، لە رێگەی بانگەوازی هێزەکانی پۆلیسەوە ماڵەکان چۆڵکران.
 
لە ئاسمان و زەوییەوە هەوڵی تیمەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان بەردەوامە.