وەزیری گواستنەوەی تورکیا بەهۆی تیژڕۆییەوە سزادرا

 
رووداو دیجیتاڵ

عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا بەهۆی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبیل لە رێگەی ئەنقەرە - نیغدە لەلایەن جەندرمەوە سزای بۆ نووسرا.
 
وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا لەکاتی تێپەڕبوونی بەو رێگەیەدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆمار کرد و بڵاویکردەوە. لە ڤیدیۆکەدا دیارە کە خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەگاتە 225 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا، لە کاتێكدا دەبێت خێرایی لەو رێگەیە 200 کیلۆمەتر زیاتر نەبێت.
 
هەواڵی سزادرانی ئەو وەزیرەی تورکیا بڵاوبووەوە و بەشێک لە میدیاکانی ئەو وڵاتەش سەرنجیان خستە سەری.
 
ئوراڵئۆغڵو بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 25-08-2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وێنەیەکی سزای پێبژاردنەکەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، "لە رێگەی سەرەکیی ئەنقەرە-نیغدە شۆفێریم کرد و بە نائاگاییەوە ئەگەر کەمێکیش بووبێت، سنووری خێراییم تێپەڕاند. سزای پێویست لەلایەن جەندرمەوە نووسرا."
 
ئوراڵئۆغڵو دەڵێت، "دەمەوێت بە رای گشتی رابگەیەنم کە لەمەودوا زۆر زیاتر هۆشیار دەبم."