تونجەر باکرهان: گەمارۆیەکی تووند لەسەر کۆبانێ هەیە
رووداو دیجیتاڵ
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ، پێویستە تورکیا لە سووریا تەنیا پشتگیریی هەتەشە نەکات و گرنگی بە مافی کوردەکانیش بدات.
تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری هاوسەرۆکانی دەم پارتی ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی ناوەندی جەهەپەیان کرد و لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکەش کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەش بەڕێوەچوو.
باکرهان رایگەیاند: "سەرەڕای ئەوەی کورد لە شارەکانی خۆیاندا دەژین، ئاسوودەییان پێنادرێت. بۆیە پێویستە لەپێش هەموویانەوە لە کۆبانێ و لەو شارانەی کورد لێی دەژین، رێڕەوی مرۆیی بکرێنەوە. تورکیا دەتوانێت دەروازەکانی مورشدپنار و نسێبین بکاتەوە."
باکرهان رایگەیاند، رێگە نادەن کورد لە شارەکانی خۆیاندا بە ئاسوودەیی بژین و شارەکانیان گەمارۆ دراون.