لە پارێزگای ئیزمیر چالاکییەکانی هاوڕەگەزخوازان قەدەخەکران
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا هەموو ئەو چالاکییانەی بڕیاربوو لە چوارچێوەی هەفتەی شانازیی هاوڕەگەزخوازاندا بکرێن، قەدەخە کران.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک، کە لەلایەن پارێزگای ئیزمیر بڵاوکراوەتەوە، ئەو چالاکییانەی کۆمەڵە و رێکخراوەکانی هاورەگەزخوازان (LGBT) پلانیان بۆ داناوە لە چوارچێوەی "13ـیەمین هەفتەی شانازیی ئیزمیر" بیکەن، لەنێوان 27 بۆ 29ـی حوزەیرانی 2025 بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شوێنە گشتیەکانی سەرانسەری پارێزگاکە قەدەخەیە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، بڕیاری قەدەخەکە بە "مەبەستی پاراستنی نەزم و ئاسایش و ئەخلاقی گشتی" وەرگیراوە.
لە تورکیا ئامارێکی فەرمی لەبارەی گرووپەکانی هاوڕەگەزخوازان بەردەست نییە. هاوڕەگەزخوازنی تورکیا ماوە ماوە لەلایەن کاربەدەستانی حکومەتی ئاکپارتی و مەهەپەی هاوپەیمانی کراونەتە ئامانج.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە 2021 ـدا رایگەیاند، لە تورکیا شتێک بە ناوی هاوڕەگەزخوازی نییە.