ئیسماعیل بێشکچی گەیێندرایە نەخۆشخانە
رووداو دیجیتاڵ
ئیسماعیل بێشکچی، نووسەری ناسراوی تورک و داکۆکیکاری مافی کورد، لە ئامەد تەندروستیی تێکچوو و گەیێندرایە نەخۆشخانە.
لەکاتێکدا بەشداری لە نۆیەمین فێستڤاڵی سینەمای ئامەد کردبوو، ئەمڕۆ شەممە 27-9-2025 ئیسماعیل بێشکچی تەندروستی تێکچوو و بەپەلە گەیێندرایە نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ دووەمین رۆژی فێستڤاڵەکە بوو و یەکێک لەو بەرهەمانەی لە بەرنامەدا بوو، بایۆگرافیای (ئیسماعیلی ئێمە) بوو کە تایبەت بوو بە ژیان و بەسەرهاتەکانی بێشکچی.
بێشکچی لەوکاتەی گوتاری پێشکێش دەکرد، باری تەندروستیی تێکچوو و کەوتە سەر زەوی.
بێشکچی لە نەخۆشخانەی کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی دیجلە خراوەتە ژێر چاودێری.
ئیسماعیل بێشکچی کێیە؟
- رۆژی 7-1-1939 لە پارێزگای چۆرومی تورکیا لەدایکبووە
- 1962 بەشی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئەنقەرە تەواوکردووە
- 1965 دکتۆرای بەدەستهێناوە
- بەهۆی داکۆکیکردنی لە کورد 17 ساڵ زیندانی کراوە
- 1987 بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ بەربژێر بوو
- زیاتر لە 35 کتێبی هەیە