لە پێنج ساڵدا زیاتر لە 300 هەزار کەس لە پارێزگای وان کۆچیان کردووە
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، لە پێنج ساڵدا 308 هەزار و 806 کەس لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان کۆچیان کردووە. هۆکارە سەرەکییەکانیش بە کەمیی داهات و بێکاری دیاریکراون.
لە پارێزگای وان، لە ساڵی 2019 ژمارەی دانیشتووان ملیۆنێک و 136 هەزار و 757 کەس بووە و دوای پێنج ساڵ، لە ساڵی 2024 ـدا ئەو ژمارەیە بۆ ملیۆنێک و 118 هەزار و 87 کەس دابەزیوە. واتە 18 هەزار و 670 کەس کەمیکردووە.
بەگوێرەی داتاکان لە ماوەی پێنج ساڵدا بەهۆی کەمیی داهات و بیکارییەوە 308 هەزار و 806 کەس لە پارێزگاکەی وانەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان و تورکیا کۆچیان کردووە.
ژمارەی دانیشتووانی وان بەگوێرەی ئاماری تورکیا
2019-2024
کۆچکردن: 308 هەزار و 806 کەس
2019
ملیۆنێک و 136 هەزار و 757 کەس
گەڕانەوە: 34 هەزار و 372
کۆچکردن: 39 هەزار و 575
2020
گەڕانەوە: 26 هەزار و 621
کۆچکردن: 38 هەزار و 114
2021
گەڕانەوە: 30 هەزار و 318
کۆچکردن: 58 هەزار و 185
2022
گەڕانەوە: 33 هەزار و 933
کۆچکردن: 62 هەزار و 422
2023
گەڕانەوە: 39 هەزار و 585
کۆچکردن: 56 هەزار و 547
2024
ژمارەی دانیشتووان: ملیۆنێک و 118 هەزار و 87 کەس
گەڕانەوە: 31 هەزار و 418
کۆچکردن: 54 هەزار و 23