سوپاسالاری سووریا و وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبوونەوە
رووداو دیجیتاڵ
یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی لە نوورەدین عەلی نەعسان، سوپاسالاری سووریا کرد.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی لە نوورەدین عەلی نەعسان، سوپاسالاری سووریا کرد.
سوپاسالاری سووریا بە بانگهێشتی سەلجووق بایراکتارئۆغڵو، سوپاسالاری تورکیا لە ئەنقەرەیە و لەم دیدارەدا بایراکتارئۆغڵوش ئامادە بوو.
بەگوێرەی میدیای تورکیا، مژاری گفتوگۆی بەرپرسانی تورکیا و سووریا، پرسی ئەمنییە کە لە سەرووی هەموویانەوە، چارەنووسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یە.
ئەم دیدارە لەکاتێکدایە، رۆژی 22-12-2025 یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا بە یاوەریی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (MIT) لە سووریا چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ بەرپرسانی شام سازکرد.