هەواڵ لەبارەی 'فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور' گەڕانەوە

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ هەڵکەوت مستەفا

هەڵکەوت مستەفا: ئامانجمە لەڕێگەی 'فاروق'ـەوە زانیاری پەروەردەیی بدەمە بینەران

هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری کورد، سەرقاڵی پڕۆژەیەکی نوێی بەڵگەفیلمە بەناوی "فاروق" و تۆڕی میدیایی رووداو لە بەرهەمهێنانیدا بەشدارە. ‎فیلمەکە چیرۆکی زانایەکی جیۆلۆجی عێراقی دەگێڕێتەوە کە توانی پەرە بە کەرتی نەوتی نەرویج بدات بۆ خزمەتکردنی خەڵکەکەی و ئابووری ئەو وڵاتە پێش بخات، دواتر ئەو هەوڵەی وەک مۆدێلێکی سەرکەوتوو لە جیهاندا پێناسە کراوە و بە "مۆدێلی نەرویج" لەو بوارەدا دەناسرێت.