مەترسی هەیە ژمارەیەکی زۆری کێڵگە پەلەوەرییەکان دابخرێن

مەترسی هەیە ژمارەیەکی زۆری کێڵگە پەلەوەرییەکان دابخرێن

مەترسی هەیە ژمارەیەکی زۆری کێڵگە پەلەوەرییەکان دابخرێن، هەرزانبوونی  نرخی مریشک زیانی بە کێڵگە پەلەوەرییەکان گەیاندووە بەهۆی هاوردەکردنی  مریشکی بەستوو بازاڕی مریشکی خۆماڵی لاوازبووە.
هەرێم زرار ،خاوەنی کێڵگەی پەلەوەری و دەلێت لەبەر هاوردەکردنی مریشکی  بەستوو، ئێمە زەرەر دەکەین و خاوەن کێلگە هەیە ١٠٠ هەزار دۆلاری زەرەر  کردووە بۆیە پێویستە حکومەت گوشتارگە زیادبکات، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس  
کار لە کێلگە پەلەوەریەکان دەکە.
ئامینە عەزیز، یەکێکی دیکەیە لە خاوەنی کێڵگەی پەلەوەری و دەلێت بەهۆی  کەمبوونەوەی نرخ زۆرم زەرەر کردووە و داواکارم حکومەت مریشکەکەمان  لێوەرگرتەوە و چونکە نرخی عەلەف گرانبووە و لە کێلگەکەی من زیاتر لە ٦٠  
کەس کاردەکات و بە تێچوویەکی زۆر مریشکەکان بەخێودەکەین و هەرزان  دەیفرۆشینەوە و لەترسی زیان بیر لە داخستنی کێڵگەکەم دەکەمەوە و پێشتر  لەساڵێکدا 40 هەزار مریشکم دەخستە بازاڕەوە، بەڵام ئەمساڵ ناتوانم و لە  
دوو ساڵی رابردوودا نرخی مریشک بەردەوام دابەزیوە.حەیدەر فەرحان ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەری هەرێمی  کوردستان دەلێت ١٤٦٧ کێلگەی پەلەوەری لە کوردستان هەیە، بەڵام کێلگە  
پەلەوەرییەکان توانای ٩٠ هەزار  تۆن لە گۆشتی مریشک هەیە، کیلۆی مریشک بە  ١٥٠٠ دینار دەفرۆشرێت ، بەڵام هەر کیلۆیەک مریشک لەسەر خاوەن پەلەوەرەکان  بە  ٢٠٠٠ هەزار دینارە و بەبازارکردن گەورەترین کێشەی ئێمەیە بۆییە  
پێویستە حکومەت لە %٦٠ باج لەسەر مریشکی بەستوو دابنێت.
عەبدولخالق عەبدولقادر ، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی هەولێر دەلێت لەماوەی  حەوت مانگدا رێگەمان بە ١٠٥٠ تۆن مریشک داوە ومریشکی خۆمانە هەناردەی  خوارو ناوەراستی عێراق دەکەین  و لەماوەی حەوت مانگدا تەنیا٤٠٠ تۆن مریشک  هاوردەکراوە وبۆ هەرکیلۆیەک مریشک ٣٥٠ دینارمان بە کوشتارگانمان دەدا،  بەڵام لەساڵی ٢٠١٥ ئەو پارەییەمان بریووە  و داوامانکردووە هاوردەکردن  رابگیرێت ، لە هەرێمی کوردستان 8 کوشتارگەی پەلەوەری هەن و ساڵانە لە  هەرێمی کوردستان 255 هەزار تۆن مریشک هەناردەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق  دەکرێ.