راپەڕینی ئاکرێ

راپەڕینی ئاکرێ

راپەڕینی ئاکرێ

 
دڵشاد یەکێکە لەو کەسانەی لە بەیانییەکی زووی رۆژی 12ی ئازای 1991 لەگەڵ خەڵکی راپەڕیوەی قەزای ئاکرێ، بچنە نێو قەلاکە و بەعسییەکان لەنیو قەڵاکە و شارەکە دەربکەن.

ئاکرێ شادەماری رژێمی بەعس بوو، 8 فەرمانگەی حکوومەتی بەعسی تیدابوو. کە گرنگترینیان فەرمانگەی قایمقامییەت بوو.

دڵشاد حاجی، لەبارەی بەشداریکردنی لە راپەڕینی ئاکرێ دەڵێ "دەروازەی راپەڕین بۆ دەڤەری بادینان، لە ئاکرء دەستیپێکرد، خەڵکەکە راپەڕی و دەستی بەسەر داموزەگای حیزبی بەعس داگرت. بەتایبەت فەرمانگە ئەمنییەکان. دوای ئەوە قایمقامییەتی قەزاکەشیان گرت".

خەڵکی ناحییەی بجیل، بە سەرپەرشتی شێخ مەزهەر، درێژەیان بە راپەڕینی باشووری کوردستاندا، بەرەو سەنتەری قەزای ئاکری بەڕێکەوتن. بۆ ماوەی 8 کاژێر راپەڕین بەردەوام بوو، دواتر خۆشی و شادی لەنێو خەڵکی دەستیپێکرد.

شێخ مەزهەر دەڵێ "کاتێک هاتمە رێکخستنەکانی ئاکرێ، هەڤاڵ عوبەید و هەڤاڵ ئیسماعیل، کە هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە. کۆبووینەوە، گوتیان چەند کەسێکمان لە مووسڵن، کاتێک گەڕانەوە دەست بە راپەڕین دەکەین. بەرەبەیانی رۆژی 12ی مانگ بەرەو قەزای ئاکرێ بەڕێکەوتین و بەشداری راپەڕینمان کرد. دوای ئەوە بەبێ شەڕ دەستمان بەسەر تەواوی داموزەگاکانی بەعس داگرت".

نزیکەی 150 سەرباز و فەرمانبەری بەعس کەوتنە ژێردەستی ئێمە و دوای ئەوە درانەوە دەست خانەوادەکانیان.