کێشەی ئینتەرنێت
لەم بەرنامەیەدا رەنج سەنگاوی لەگەڵ میوانەکانیدا گەنگەشەی گرفتی هێڵەکانی ئینتەرنێت خراپی و خاوی ئەو خزمەتگوزاریەو شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکانی ئەو بوارە دەکات و بە شوێن وەڵامی ئەو پرسیارانەدا دەگەڕێ کە لە ئێستادا پرسیاری هەموو بەکارهێنەرێکی خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێتن لە کوردستان کە لەمرۆدا بەردەوام ژمارەیان لە زۆربوندایە.
ئایا قۆرخکاری هەیە لەم بیزنیسەدا ؟ کۆمپانیاکانی بواری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت هەمان دابەشبونی سیاسی دەیانگرێتەوە وەکو کۆی بوارەکانی دیکە ؟ کێ چاودێری نرخ و کوالیتی خزمەتگوزاری کۆمپانیاکانی بواری ئینەرنێت دەکەت ؟ بۆچی هاوڵاتیان لەمەشدا هەر دەبێ قوربانی فەوزایەک بن کە بە ناچاری هەمو شتێکی تێدا قبوڵ بکەن
بهشی بكه لە