ئاڵتان تان: بەڕێزان مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی رۆڵیان دەبێت لە پرۆسەی ئاشتی
پەرلەمانتارێکی پێشووی هەدەپە دەڵێت: بێگومان بەڕێزان مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی رۆڵیان دەبێت لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا و باکووری کوردستان و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات پاڵپشتی پرۆسەکە بکەن.
ئاڵتان تان، سیاسەتڤانی کورد لە باکووری کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی دەم پارتی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: 26 رۆژە گفتوگۆ دەکەین کە بۆچی دەوڵەتی تورکیا ئەم هەنگاوەی ناوە بۆ ئاشتی لەگەڵ کورد لەم کاتە کە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا بەهۆی دۆخی ناوچەکە لە دۆخێکی ئاڵۆز و کێشەی جیدیدایە.
گوتیشی: لە نێوخۆی تورکیاشدا ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو پێویستی بە دەنگی کوردە، هەربۆیە پرۆسەکە زۆر گرنگە و پێویستە هەموو لایەنەکان پاڵپشتی لێبکەن.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، ئاڵتان تان باسی لە سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا کرد و گوتی: بێگومان بەڕێزان مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی رۆڵیان هەیە لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان.
گوتیشی: ساڵی 2013 بە هەمان شێوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی رۆڵی هەبوو لە گفتوگۆیەکانی پرۆسەی ئاشتی.
ئەو سیاسەتڤانەی باکووری کوردستان رەخنەش لەوە دەگرێت کە لە ساڵی 2013وە تاوەکو ئێستا پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان پەکخراوە و دەڵێت، "11 ساڵمان بەفیڕۆدا بە پەکخستنی پڕۆسەی ئاشتی".
بهشی بكه لە