ئەردۆغان و رەوشت و سیاسەت
لەدوای پەلاماری داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان ،هەڵوێستی ئەردۆغان بەرانبەر ئەو هێرشە لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە بە فریودان وپشت کردنە هەرێم لێکدراوەتەوە و ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بۆتەوە وزۆرجاریش ڕەخنەکان ڕوبەڕوی حکومەتی هەرێمیش بۆتەوە کە زیاد لەپێویست پشتی بەدۆستایەتی تورکیا بەست بوو وەکو دەڵێن سەرجەم هێلکەکانی خستبوە سەبەتەی تورکیاوە، ئەوەی دەمەوێ بەکورتی لەسەری بدوێم لەم چەند دێڕەدا هەوڵدانە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی کەدەڵێ ئەردۆغان بۆ وای کرد؟ بۆ هەرێمی دەستخەرۆ کرد؟
لەڕاستیدا ئەردۆغان ئەوەی کردویەتی ڕێک ئەوەیە کەدەبووا بیکردایە ،چونکە ئەردۆغان سیاسەت دەکات و دەوڵەت بەڕێوە دەبات ،وەک ئاشکراشە دەوڵەت بە سیاسەت دەبرێت بەڕێوە نەک بە بەها ڕەوشتیەکان و لە بەرانبەریش ڕەخەکانی ئێمە لەتورکیا و ئە ردۆغان زۆربەی ڕە خنەیە لە سەر بنەمای بەها ڕەوشتیەکان و تەنانەت لە زۆر کاتدا ووتومانە کە هەڵوێستی سەرۆک وحکومەتی تورکیا دوورە لەڕەوشتی مرۆڤانەو کارێکی بێ ڕەوشتی کرد بەرآنبەر دراوسێ دۆستەکەی.
بەبۆچونی من سەرچاوەی ڕەخنەکانی ئێمە لە تێکەڵکردنی سیاسەت بە ڕەوشتەوە هاتوە لەلای ئێمە کە ئەوە ش لەگەڵ پرنسیپی حوکمی دیموکراسیدا نا گونجێت کە ڕەگەزێکی گرنگی بریتیە لە جیا کردنەوە ی سیاسەت و ڕە وشت لە یەکتری.
ئەگەر سەرنجێکی خێرا بە مێژوودا بخشێنینەوە لە نموونەی هەڵوێستی ئەردۆغان زۆر دەبینین و و لەونێوەدا قسە یەکی دە وڵەتمەداروسیاسەتمەداری ئینگلیز ونستون چەرچل بە نمونە دێنمەوە کە لەکاتی شەڕی جیهانی دووەمدا سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتووبوە کە ووتویەتی (ئە وەندەم تاوان لە پێناو بەریتانیا ئەنجامداوە ئەگەر ئەو تاوانانەم لە ناو بەریتانیا ئەنجام بدایە ،دە بوایە هە موو تە مەنم لە زینداندا بەرمە سەر).
بێگومان ڕەنگە زۆربەشمان وای بۆبچین کە هەڵوێستەکەی ئەردۆغان نەک هەر لەگەڵ ڕەوشت ناگونجێت بەڵکو لە قازانجی تورکیاشدا نیە ،بە ڵام ئەوە پارتی ئاکە پەیە کە دەتوانێ بڕیاربدات چی لە بەرژەوەندی تورکیایە نەک ئێمە یان حزبە ئۆپۆزیسیونەکانی تورکیاش ئەوە حوکمی دیموکراسیە ئەو مافەی بە ئەردۆغان و پارتەکی داوە.
لێرەوە دە مەوێ ئەو ڕاستیە دووپات بکەمەوە کەکاتی ئەوە هاتوە ئێمەش بەها ڕەوشتیەکان تێکەڵ سیاسەت نەکەین، چونکە زۆر جار ئەوبەهایانە لە گەڵ بەرژەوەندی هەرێم یەک ناگرنەوە هە موو ووڵاتانیش پەیوەندیەکانیان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دادە ڕێژن کە بە سیاسەتکردن جێبەجێ دەبێ نەک بە پەیڕەوکردنی تێکەڵاوکردنی سیاسەت لەگەڵ ڕەوشت