دوو کۆبوونەوە لەگەڵ ماکرۆن

ئەوەی کە زانیومە لەسەر سەردانی ماکرۆن و دیداری لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان كاک نێچیرڤان بارزانی ئەوەیە ماکرۆن خۆی گوتوێتی ئەمساڵ سەردانی هەولێر دەکات و تەئکیدی لەمە کردووەتەوە، دیدارەکانی سەرۆکی فەرەنسا ماکرۆن بە هاوبەشی بوون لەگەڵ بەغدا، بەڵام لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆی داوایکردووە دانیشتنێکی تایبەت هەبێت و  لەدوو دیداردا یەکیان بە تەنیا بووە.
 
ماکرۆن زۆر باسی گرنگی هەرێمی کوردستان کردووە و بەڵێنی پاڵپشتی بەردەوامی فەرەنسای بە هەرێمی کوردستان داوە، ئەم پەیامەشی بە لایەنە عێراقییەکان گەیاندووە کە دەبێت ئەم مەسەلەیە لەبەرچاو بگرن داوای لە بەغدا کردووە رێکەوتنێکی درێژ بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆبکەن.
 
دانانی ئاڵای کوردستان لە دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن پەیامێکی گرنگە، چونکە ئەو ئاڵایە نە لەهەولێر دانراوە نە لە پاریس بەڵکو لە بەغدای پایتەختی عێراقە.
 
بەگشتی پێگەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و لە کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی فەرەنساش جیدیتر لە رابردوو باسی مافەکانی کورد و بەگرنگ وەرگرتنی پێگەی کورد کراوە، ئەم پەیامە گەیشتووەتە عێراق و بەم نزیکانە لەسەر داوای بەغدا شاندێک بۆ دانووستان سەردانی بەغدا دەکەن.