پاڵه‌وانی په‌شمه‌كی..
په‌شمه‌ك، یان شه‌عربه‌نات، ئه‌و خواردنه شیرینه‌یه كه جگه‌له منداڵ، زۆرجار گه‌وره‌كانیش ئاره‌زووی خواردنی ده‌كه‌ن.
پێكهاته‌كه‌ی بریتییه له شه‌كر و ره‌نگ و له ئامێرێكی خێرا جووڵاوهدا شتێكی هاوشێوه‌ی قژی لێ‌دروست ده‌بێت و له‌نێو كیسێك یان له چیلكه دارێكه‌وه ده‌ئاڵێنرێت و ده‌فرۆشرێت. دیارترین سیفه‌تی ئه‌م پهشمهكهش ئه‌وه‌یه كه بڕێكی زۆر بخه‌یته ده‌مته‌وه به ته‌نها چركه‌یه‌ك ده‌توێته‌وه و واده‌زانی هه‌ر هیچت نه‌خواردوه. واته هه‌رچه‌نده ده‌می زۆر بۆ بكه‌یته‌وه، به‌ڵام كه ده‌توێته‌وه په‌شیمانی له‌و قه‌باره‌ی ده‌مكردنه‌وه‌یه.
له‌بیرمه كه به منداڵی ماوه‌یه‌ك پهشمهكم ده‌فرۆشت، زۆرێك له‌و منداڵانه‌ی لێیان ده‌كڕیم دوای چه‌ند چركه‌یه‌كی كه‌م داوای پاره‌ی دیكەیان له دایكیان ده‌كرده‌وه بۆ كڕینی شتێكی دی، چونكه زۆر به‌خێرایی هه‌ستی شتكڕینهكهیان له‌بیرده‌چووه‌وه، به‌هۆی توانه‌وه‌ی خێرای پهشمهكهكهوه. ئنجا ئیتر گرفت له‌نێو ئه‌و منداڵه‌و دایكی‌دا دروست ده‌بوو جاروباریش به لێدانی منداڵه داماوه‌كه كۆتایی ده‌هات.
پاڵه‌وان، به‌پێچه‌وانه‌ی پهشمهكهوه، مه‌رجه له‌پشت به پاڵهوانبوونییهوه كارێكی گرنگ هه‌بێ كه ده‌ستكه‌وتی بۆ خه‌ڵك لێكه‌وتبێته‌وه. دیارترین سیفه‌تی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ بۆ زه‌مه‌نێكی به‌رچاو بمێنێته‌وه. ئه‌و پاڵه‌وانه ده‌بێ ببێته كه‌سایه‌تییه‌ك كه نموونه بێت بۆ ئه‌وانیدی و زۆر به ساده‌یی چاوی لێبكه‌ن. نابێ زوو دیارنه‌مێنێت و هۆكاره‌كانی به‌پاڵه‌وانبوونی له‌ناوبچن. ئه‌و ده‌بێ هه‌میشه له زهنیه‌تی خه‌ڵكدا بمێنێته‌وه و جێی شانازی هه‌وادارانی ئه‌و بووارهبێ كه ئه‌و تێیدا بووه‌ته پاڵه‌وانێكی دیار.
هه‌رێمی كوردستان، هاوشێوه‌ی زۆرێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پڕه له پاڵه‌وان، به‌ڵام زۆریان به مانا پهشمهكییهكهی، واته پاڵه‌وانێك كه هه‌ڵگری سیفه‌ته‌كانی په‌شمه‌كه. بۆ نموونه پاڵه‌وانمان هه‌یه له قسه‌كردندا، به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌ر میدیاكان، ئه‌و وشه له ده‌می ده‌بارێت، كه میدیاش ونبوو فڕی به‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌وه نییه كه ده‌یكردن. پاڵه‌وانیشمان هه‌یه له ژماردندا، ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ژماره‌كان به‌دڵی ده‌نگده‌ری لایه‌نه‌كانیان نیشان ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ژمارانه‌ش راست نه‌بن.
پاڵه‌وانێكی دی هه‌یه له مافی مرۆڤ، ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه كه‌یسی كوشتنی ژنان و رۆژنامه‌نووساندا قسه‌یان هه‌یه‌و خۆشیان زۆر بڕوایان به مه‌سه‌له‌كانی ژنان نییه به‌تایبه‌تی له‌ماڵه‌كانی خۆیاندا. ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه داركاری ژنه‌كه‌ی بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی كراسی بۆ ئوتو نه‌كردووه تا بچێت له كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تووندوتیژی دژی ژناندا وتاربدات! ئازادی راده‌ربڕینیش له‌لایان ته‌نها ئه‌وه‌نده بڕ ده‌كات تا له‌سه‌ر خۆیان به خراپ ده‌نووسن، ئیدی له‌و حاڵه‌ته‌دا به‌ته‌واوی حه‌زیان له كوشتنی ئه‌و ئازادییه‌یه.
یان هه‌یه پاڵه‌وانی پاشه‌كشه‌یه له پۆستێك یان له پاڵاوتنی بۆ پۆستێك كه ئه‌سڵه‌ن به نایاسایی وه‌ریگرتووه یان بۆی پاڵێوراوه، یان هه‌مانه پاڵه‌وانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كه كه خۆی دروستیكردووه. هه‌ندێكی دی پاڵه‌وانی سه‌روه‌ری یاسان، كه‌سانێكن ئه‌وه‌نده حه‌زیان به جێبه‌جێكردنی یاسا هه‌یه تا ده‌گاته به‌رده‌م ده‌رگای ماڵی خۆیان، به‌ڵام له‌ودیو ده‌رگای حه‌وشه‌كه‌یانه‌وه قبووڵیان نییه ئه‌و یاسایه ئه‌وان بگرێته‌وه. جۆرێكی دی پاڵه‌وانی ژینگه‌پارێزن، كه‌سانێكن كه زۆر به په‌رۆشییه‌وه خه‌می خۆیان بۆ پاراستنی ژینگه‌ی خه‌ڵك نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌س چاوی لێیان نه‌بێ ئه‌وه بێباكانه له جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه كیسه گوڵه‌به‌ڕۆژه و قوتووی خواردنه‌وه‌كانیان فڕێده‌ده‌نه ده‌ره‌وه.
ئه‌مانه له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها پاڵهوانیتری سیاسی و ره‌خنه‌یی و میدیایی و بازاڕی و ئه‌كادیمی و هتد. ئیتر ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌م لیسته پاڵه‌وانانه بكه‌یت، ره‌نگه قابیلی ئه‌وه بێت تێزێكی دكتۆرای له‌سه‌ر بنووسرێت. چونكه هێنده زۆرن ئه‌گه‌ر كتێبی گینس بڕگه‌یه‌كی له‌و بواره‌دا هه‌بووایه ئه‌وا بۆ زه‌مه‌نێكی زۆر ریكۆردی جیهانی له‌لایه‌ن ئه‌م پاڵه‌وانانه‌ی ئێمه‌وه قۆرخ ده‌كرا.
به‌ڵام...
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین زۆر به ئاشكرا ده‌بینین زۆرێك له‌م پاڵه‌وانانه كاتین و ئه‌گه‌ر بگونجێ ره‌نگه بڵێین بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك خۆیان لێبووبێته پاڵه‌وان. یان ته‌نانه‌ت مه‌رجیش نییه خه‌ڵكیش وه‌ك پاڵه‌وان لێیان بڕوانێت. پاڵه‌وانه‌كانی ئێمه پهشمهكین زوو ده‌كوژێنه‌وه، وه‌ك په‌شمه‌ك شیرینن به‌ڵام شیرینییه‌كی كورتخایه‌ن، وه‌ك په‌شمه‌ك له قه‌باره‌دا گه‌وره‌ن به‌ڵام له خواردندا هێنده بچووكن كه‌س تێرناكه‌ن. ئه‌وان هاوشێوه‌ی پهشمهكن، ناتوانن له چه‌ند چركه‌یه‌ك زیاتر دڵی خه‌ڵك خۆش بكه‌ن. واته به ساده‌ترین مانا ئه‌وان پاڵه‌وانی كورتخایه‌نن، ئه‌مه‌ش له دونیادا پێی ناوترێت پاڵه‌وانی راسته‌قینه. كه‌واته ئێمه پاڵه‌وانی راسته‌قینه‌مان نییه.
* مامۆستای زانكۆ