با یەكگرتوو بایكۆتی پرۆسەی سیاسی بكات
كات لە 19ی ئاب نزیك دەبێتەوە و گەرمیی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان وەكو گەرمای ئاب زیاد دەكات و تای سیاسی لایەنەكان گەرمتردەبێت. لایەنەكانی پێكهێنەری حكومەت دابەشی دوو بوون و یەكگرتووی ئیسلامییش كە خۆی خۆی بە حزبێكی ئیسلامیی میانەڕەو پێناسە كردووە، ئێستا بە كردار نێوانگیریی هەردوو بەرە دەكات (یەكێتی – گۆڕان - كۆمەڵ) كە داوای هەڵبژاردنی سەرۆك لەناو پەرلەمانەوە دەكەن و پارتیش دەیەوێت دووی ساڵی دیكەی سەرۆكایەتی وەكو تەواوكاری بۆ مەسعود بارزانی تازە بكرێتەوە.
لە هەردوو بەرەوە باسی سازان دەكرێت و یەكگرتووی ئیسلامییش كە لە پەڕەو و پرۆگرامی كۆنگرەی شەشەمیدا داوای سیستمی پەرلەمانیی كردووە بۆ هەرێم و پرۆژەی پێشكەش بە پەرلەمان كردووە، دواجار كەوتە نێوانگیریی هەردوو بەرەكە بۆ گەیشتن بە سازان و دەرچوون لەم قەیرانە (سیاسییە – یاساییە)، بێگومان ئەگەر بگەینە 19ی ئاب و چارەسەری ئەم پرسە نەكرێت، دەكەوینە بۆشایی یاسایی نیسبەت بە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم.
یەكگرتووی ئیسلامی باش تێگەیشتبوو كە پرسی سەرۆكایەتی هەرێم پێش ئەوەی پرسێكی یاسایی بێت، بڕیارێكی سیاسی پێویستە و ئەمەش بە سازان دەكرێت بۆیە لە 22/6/2015 بە بەیانێك لە مەكتەبی سیاسییەوە داوای سازانی لایەنەكانی كرد پێش كۆبوونەوەی پەرلەمان، ئێستا كە ژووری عەمەلیات بە سەرپەرشتی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو پێكهات بۆ دەرچوون لەم كێشمەكێشە، خۆشبەختانە كۆبوونەوەی یەكەمی كرد و لایەنەكان لەسەر داواكاریی یەكتری وەستان، بەڵام گەشبینییەكان ئەگەر هەشبن زۆر نین، بۆیە ئێستا بەئەمری واقیع كە یەكگرتوو كەوتە نێوانگیریی ئەم دوو بەرەیە، بێگومان دەبێت پرۆژەیەك پێشكەش بكات كە دوو بەرەكە بگەیەنێتەوە یەكتری، چونكە سوڵحكردن و نێوانگیری بێ پرۆژە ناكرێت و بەئەمری واقیع یەكگرتوو بووە ئەو هێزەی كە بەلاداچوونی بۆ هەر لایەنێك باڵانسی هێز لە كوردستان یەكلایی دەكاتەوە.
ئەگەر ژوورەكە سەركەوتوو نەبوو لە گەیشتن بە سازان و لایەنەكان سازانیان نەكرد، ئەوا بەرەی (یەكێتی – گۆڕان - كۆمەڵ) دەگەڕێنەوە بۆ هۆڵی پەرلەمان و هەوڵی هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم دەدەن و دەیانەوێت نیسابی یاسایی دروست بكەن، لەبەرامبەردا پارتی ئەمەی پێ قەبوڵ ناكرێت و رەنگە رێككەوتنە سیاسییەكانی لەگەڵ لایەنەكان هەڵبوەشێنێتەوە و وڵات بكەوێتە قەیرانێكی سیاسی نەخوازراوەوە و هەر لە هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و چوون بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە و یان راگەیاندنی باری نائاسایی یان چوون بۆ دادگای تەمییز بۆ دەرچەیەكی یاسایی كە بێگۆمان لایەنەكەی تریش ئەمەی قەبوڵ نییە، بەكوردی ئەگەرەكانی تێكچوونی دۆخی سیاسیی هەرێم دەبێتە ئەگەرێكی كراوە بۆ هەردوو بەرەكە كە خوانەكردە تاوەكو دوو ئیدارەیی دەڕوات، بۆیە كاری یەكگرتوو لەم نێوەندە واباشە ئەوە بێت كە ئەگەر دۆخی سیاسی كوردستان بەرەو ئەم رێڕەوە نەخوازراوە بڕوات، ئەوا یەكگرتوو بایكۆتی حكومەت و پەرلەمان بكات و كاری پەرلەمانتارەكان و وەزیرەكانی لە حكومەت و پەرلەمان هەڵپەسێرێت و باكۆتی پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان بكات لەپێناوی تێكنەچوونی پرۆسەی سیاسی، بێ بەریبوونی خۆی رابگەیەنێت لە هەر هەوڵێك بۆ تێكدانی كوردستان و گەڕانەوە بۆ دواوە و ساڵانی نەوەتەكانی سەردەمی شەڕی ناوخۆ.
بەمەش نە نیسابی پەرلەمان تەواو دەبێت و نەپارتیش لەسەر داواكانی خۆی دەمێنێتەوە، بەڵكو هەردوو لا ناچار دەبن بە دابەزین لە داواكارییەكانیان بۆ گەیشتن بە سازان كە ئەمەش رۆحی سازانە.