پێشمه‌رگه شه‌هید نییە، نەمرە
بێ پێچ و پەنا، ئەم وتارەم هیج مەبەستی روشاندنی هەستی ئاینیی کەس نییە. تەنها شیتەڵکردنەوەی وشەی شەهیدە، بە گوێرەی ئەو سەرچاوانەی لەبەردەستمایە. "شەهید" وشەیەکی عەرەبییە و ئەبێت بیکەینە کوردی و ئەمە نە چەپڕەوی و نە راستڕەوی هۆکەیەتی.. بە بۆجونی من، ئەمە رێککردنی زمانی پی ئەوترێ و مافی خۆمانە.
دوور لە سۆزی ئاینیی و هەڵچوون، گەر بیر بکەینەوە و راستیەکانی لە قورئان و حەدیسا هاتوون سەبارەت بە وشەی "شەهید"، هەوڵبدەین تێی بگەین، بۆمان دەرئەکەوەێت، کە ئەو پێشمەرگانەی لە رێگای ئازادیخوازی خاک و نەتەوەی کورد، ژیانی خۆیان لەدەست ئەدەن، نابنە شەهید و بە تایبەتی ئەو پێشمەرگانەی موسولمان نین، رەنگە بە کافریش لە قەڵەم بدرێن!
په‌نام بردە بەر فه‌رهه‌نگی یه‌کدوو زمانی وه‌ک عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و ئه‌ڵمانییه‌وه و هه‌وڵم دا بزانم وشه‌ی شه‌هید چی ئه‌به‌خشێت گه‌ر بیکه‌ینه زمانی کوردی.....و لە یەکدوو لێکۆڵینەوەی رۆژنامەکانی ئەڵمانیا کۆمەڵێک زانیاریم وەرگرت(ئێف.ئا.زێت، تسایت، تاتس...).
، یونانیە ، نەژادێکی ئاینیی هەیە و دراوە بەو کەسەی، ژیانی خۆی بەخشیوە لە رێی ئاینی کریستیانا، بە کورتی. martyrوشەی
وه‌رگێڕانی بۆ کوردی، ته‌نها وشه‌ی "شه‌هید" ی دامێ، که ئه‌مه عه‌ره‌بییه. شەهید واتا "شایەت"/ گەواه، لەسەر ئەو ناهەقییەی کراوە بەرامبەر ئەو کەسەی بە شەهید لەقەڵەم ئەدرێت.
بە گوێرەی ئاینی ئیسلامی(کە ئێمەی کورد وشەی "شەهید" مان لە عەرەب و ئاینی ئیسلامی وەرگرتووە) پێشمه‌رگه، کاتێک له رێی ئازادکردنی خاکی دایکا و خۆبه‌خشکردنی ژیانی به‌و خاکه بۆ ئه‌و ئامانجه، بە شه‌هید دانانرێت و به‌هه‌شتیش شوێنی ئه‌و نییه و ئه‌م مه‌رگه رێگه‌ی یه‌کسه‌ری به‌هه‌شتی به‌رین نییه، چونکە مەرجی شەهیدبوونی تیا نییە...ئه‌ی پێشمه‌رگه، که به‌ره‌و مه‌رگ ئه‌چیت و خۆی ئەکاتە قوربانی بۆ خاکەکەی و نەتەوەکەی، له پێناوی ئازادی‌دا، چییه؟
وتەی مەلا کێ و شێخ کێ بۆ تەلفیزیۆن و میدایاکان، رۆلی نییە. چونکە ئەمە وەک بزانم ، فەتوای پیویستە...فەتوای بەم جۆرە هەیە؟ کە پێشمەرگە شەهیدە؟
کێن شه‌هید بە گوێرەی قورئان؟ شه‌هید ئه‌بێت ئیسلام بێت، ئه‌و که‌سه‌یه که له رێێ "الله" و ئاینی ئیسلام و بۆ به‌رگری و بڵاوکردنه‌وه و پاراستنی ئه‌و ئاینه، ژیانی له‌ده‌ست داوه و رۆژی قیامه‌ت، "شاهید" ه "گەواه" ە له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی تاوانیان کردووه به‌رامبه‌ری. شه‌هید ئه‌وانه‌ن، که له رێگه‌ی "حه‌ج" ژیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن...هتد. رێگه‌ی شه‌هید به‌هه‌شته و پێویستی به "ریتوالی" ئاماده‌کردن نیه، وه‌ک شتن بۆ پاککردنه‌وه له پیسی وکفنی سپی ناوێت، هه‌ر له‌و شوێنه‌ی تیا کوژراوە، بە جلوبەرگە خوێناوییەکەیەوە، ئه‌نێژرێت.
"شیخ الالبانی" دان بەوا ئەنێت، کە لە یەکێک لە وتەکانی پێغەمبەری ئیسلاما هاتووە، کە گوایە: چەند جۆرێکی تری شەهید هەیە (من قتل دون ماله فهو شهید، ومن قتل دون ڕهله فهو شهید، ومن قتل دون دینه فهو شهید، ومن قتل دون دمه فهو شهید). بەڵام لە هەمان کاتا، باس لەوە ئەکرێت، کە ئەم "حەدیسە" بوونی نییە. وەلێ لێرەشا، پێشمەرگە بەرناکەوێت.
گه‌یشتن به پله‌ی "شه‌هید"، بڕیار و ره‌حمه‌تی خوادیه و پێش ئه‌وه که‌س ناتوانێت بڕیاری شه‌هیدبوونی خودی خۆی یا هی کەسێکی دی بدات، هەرچەنە "ێاحب الکتاب"، خاوه‌ن کیتاب، کە عەرەبن، بە ئارەزوی خۆیان پلەی شەهید ئەبەخشنەوە.
ته‌نها که‌س که توانیویه‌تی بڕیاری گه‌یشتن به پله‌ی "شه‌هید" بوون بدات، خودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بووه ( ته‌نانه‌ت پێش کۆچکردنی چه‌ند که‌سانێکی "ئه‌هل البیت"ی خستۆته لیستەی شه‌هیده‌وه، کە دوای کۆچکردنی خۆی کوژراون یاخود بە ئاسایی مردوون).
بۆ نموونه، حمزه ئبن عبدالموته‌لیب، فاتیمه‌ی کچی پێغه‌مبه‌ر، عه‌ممار ئبن جاسر، حوسه‌ینی کوڕی عه‌لی کوڕی ئه‌بی تالیب، ..هتد. ئه‌مانه بڕیاری پله‌ی "شه‌هید"ی بۆ ده‌رکردن، پێش کۆچکردنیان.
له مێژووی نوێی ئیسلامدا، کۆمه‌ڵێک که‌سانی ئیسلامی هه‌ن، که به "شه‌هید" به‌رز ئه‌نرخێنرێن، وه‌ک ئیمام خومه‌ینی و ئایاتولله به‌هه‌شتی...کە ئەمەش رەنگە بە درۆ بخرێنەوە..لێره‌دا کێشه‌ی تێگه‌یشتنی ئاینی ئیسلامی ده‌رئه‌که‌وێت، که هه‌ر مه‌دره‌سه‌یه و روونکردنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه(کورد نییه‌تی).
که‌لتوری ناو و پله و پایه‌نی به شه‌هیدبوون، تێکه‌ڵکرا به ره‌وتی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی و ناوی شه‌هید به‌خشرا به‌وانه‌ش، که به‌ناوی ئاینه‌وه، به‌هۆی گه‌یشتن به مه‌رام و بۆچون و سیاسه‌تی راسیستی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی، ژیانیان له‌ده‌ست دا، خۆیان کرده دوکه‌ڵی ره‌ش و که‌سانی تریشیان به خۆیانه‌وه برد (که ئه‌مانه شه‌هید نین، چونکه موسولمان نه‌بوون) وه‌ک محمد عه‌تا ، کە به ته‌قینه‌وه‌ی 11ی سیپته‌مبه‌رله نیویۆرک، قۆناغێکی نوێی ره‌خسان له گۆڕینی وێنه‌ی ئیسلام، گه‌ر پێش ئه‌وه نه‌گۆڕابێت.
وه‌ک ده‌رئه‌که‌وێت هینده‌کانیش، که دژی ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز شۆڕ‌شیان کرد، وشه‌ی "شه‌هید" یان وه‌رگرت و به‌کاریان هێنا بۆ سه‌ربازه کوژراوه‌کانیان...وه‌لی ئه‌مانه هندن و ئاینی ئیسلامیان نییه، وه‌ک زۆر له پێشمه‌رگه گیانبه‌خشه‌کانی کورد..
واتا شه‌هید ئه‌بێت ئیسلام بێت و له رێگه‌ی ئیسلامدا ژیانی له‌ده‌ست بدات و بە تێڕوانینم بۆ چەند لیستەیەکی شەهیدەکانی سەردەمی ئیسلام، لەوەئەچێت، کە شەهید زۆریان عەرەبەن (کوردم نەدۆزییەوە)
واتا هه‌رچی ئه‌وانی دی هه‌ن؛ جووه‌کان، کریستیانه‌کان، هیندۆکان، زه‌رده‌شتییه‌کان، هه‌رچییه‌کیان ناوه، ته‌نانه‌ت گه‌ر به‌رگری له وڵاتێکی ئیسلامیش بکه‌ن، یاخود کردوویانە به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوڵاتی ئه‌و وڵاته‌ن و سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن، کوردن، فارسن، ئه‌فغانن،،،،هتد، شه‌هید نابن. ئه‌مرن. گه‌ر به کافر له قه‌ڵه‌م نه‌درێن.
بۆ نموونه له‌سه‌رده‌می هاتنی ئیسلام و کاتێک پێغه‌مبه‌ر خودی خۆی له ژیانا ئه‌بێت، باسی پیاوێکی "جو" ی "عه‌ره‌ب" ئه‌کرێت به‌ناوی "قزمان بن الحارپ"، که دانیشتوی شاری "یه‌پرب" بووه . کاتێک، موسولمانه‌کانی شاری "مه‌ککه" له ده‌ست ئه‌شکه‌نجه و په‌لاماردانی خه‌ڵکی "مه‌ککه" رائه‌که‌ن و ئه‌بنه ئاواره له شاری "یه‌پرب" ئه‌م پیاوه هه‌موو یارمه‌تییه‌کیان پیشکه‌ش ئه‌کات. رۆژی شه‌ڕی "ئوحود" له "یه‌پرب" ناچێته ناو شه‌ڕه‌وه و هه‌وڵ ئه‌دات یارمه‌تی بریندار و برسییه‌کان بدات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه دژ به شه‌ڕ و وێرانکردن بووه. به‌ڵام که چاو ئه‌کاته‌وه و ئه‌بینێت، "یپرب" پیاوی تیا نه‌ماوه و به‌شێکی له شه‌رن و به‌شێکی خۆی حه‌شارداوه له ناو شاخه‌کانا( وه‌ک عوسمانی کوڕی عه‌فان و پلانی شه‌ڕی "ئوحود" به هۆی به‌شێکی زۆری سه‌رکرده موسولمانه‌کانه‌وه، وه‌ک "خالیدی کوڕی وه‌لید" تێکچووه) بڕیاری دا، چه‌ک بگرێته ده‌ستی و به‌رگری له نه‌ته‌وه‌که‌ی و له شاره‌که‌ی بکات و به‌ره‌و ریزی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ چوو، هه‌تا زۆر به‌سه‌ختی برییندار ئه‌کرێت و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته ده‌ستی دوژمن، به شیره‌که‌ی خۆی ئه‌کوژێت.
پێغه‌مبه‌ر هه‌واڵی مردنی " قزمان" ئه‌بیستێت و ئه‌ڵێت: ئه‌مه ده‌لیلی ئه‌وه‌یه، که من له‌سه‌ر حه‌ق شه‌ڕ ئه‌که‌م و خودا کافره‌کانی داناوه بۆ خزمه‌تکردنی ئیسلام "قزمان" شه‌هید نییه، به‌ڵکوو کافره و جێی دۆزخه، چونکە ئەمە ئیسلام نەبوو. واتا بەرگری لە خاکی موسوڵمانان، رۆلی نییە بۆ بوون بە شەهید.
من زمانه‌وان نیم. ئه‌مه ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌و که‌سانه‌یه، که خۆیان به زمان‌زان ئه‌زانن، بیر له زاراوه‌یه‌کی کوردی بکه‌نه‌وه بۆ پێشمه‌رگه‌ی جوانه‌مه‌رگی گیانبه‌خشی کورد. چونکه هه‌موو ئاگادرین، کورد جۆره‌ها ئاینی هه‌یه، نه‌ک هه‌ر ئیسلام و ئه‌مانه‌ش زۆریان شان به‌شانی پێشمه‌رگه‌ی نه‌مر جه‌نگی ئازادیخوازی کوردستانیان خستۆته ئه‌ستۆی خۆیان و جگه له‌وه ئه‌م جۆره خه‌باته، به جیهاد له رێی الله دا له قه‌ڵه‌م نادرێت. واتا پێشمه‌رگه شه‌هید نابێت!
بۆ ئەوەی لەم گێژاو و نایاکسانییە رزگارمان بێت، پێشنیارێک: پێشمه‌رگه مافی به‌رزنرخاندنی ناوی هه‌یه، که گیانی به‌خشی به نیشتیمانه‌که‌ی.
با شه‌هید بکه‌ینه، نه‌مر...