ریسالەتی دکتۆر بەرهەم!
د.بەرهەم وتارێکی بۆ رۆژنامەی ئەلحەیات نووسیوە کە تێزی خۆی بۆ ئایندەی عێراق خستووەتەڕوو. ئێمەش ئەم بابەتە وەک تەواوکاریی ئەو تێزە دەخەینەڕوو کەوا عێراق لەسەر وێستگەیەکی مێژوویی هەستیار وەستاوە. عێراق لەبەردەم دووڕێیانێکدایە کە یەکیان بەرەو رابردووی دەگێڕێتەوە و یەکیشیان بەرەو ئایندەی دەبات. رابردوویەکی پڕ لە کاولکاری و کوشتار و ئایندەیەک کەوا کوردستانی و عێراقییەکان بە ناوکۆیی دەتوانن نەخشەکەی دابڕێژن.
گەلۆ چۆن دەکرێ پرسە مێژووییەکانی نێوان کوردستان و عێراق چارەسەربکرێن؟ چۆن دەتوانرێ کۆتایی بە دەوڵەتی ناکام بهێنرێ و بکرێتە ناوەندی وەرچەرخانی ناوچەکە؟
پێگەی جیۆسیاسی عێراق
کوردستان و عێراق لە ناوجەرگەی ئەو پەڵە وشکانییەدا هەڵکەوتوون کەوا سێ کیشوەری ئاسیا، ئەورووپا و ئەفریقا پێکەوە دەبەستێ. میزۆپۆتامیا قیبلەگای خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە. میزۆپۆتامیا بە هەردوو کەرتی مێژوویی خۆی واتە میزۆپۆتامیای باکوور و باشوور، ناوەندی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە. خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش هارتلاندی مێژوویی جیهانە.
هەر لە کۆنەوە لەگەڵ دوو عێراق بەرەوڕووین: عێراقی عەرەب و عێراقی عەجەم کە ئەمڕۆ بە کوردستان و عێراق ناودەبرێن. هەر لە سەردەمە دێرینەکانەوە کێشمەکێش لەنێوان میزۆپۆتامیای باکوور و باشووردا هەبووە. هاوکات لە گەلێک وێستگەی یەکلاکەرەوەشدا یەکخوازی لەنێوان هەردوو میزۆپۆتامیا هەبووە. لەم وێستگانەشدا میزۆپۆتامیا بووەتە مەڵبەندی بنیاتنانی شارستانی و ئیمپراتۆریای گەورە.
جیۆسیاسەتی میزۆپۆتامیا چوارڕێیانەی هەرێمەکەیە. کوردستان و عێراق ناوەندی پێنج ناوچەی وشکانییە:
لە باکووری خۆرهەڵاتەوە قەفقاز هەڵکەوتووە. لە باکووری خۆرئاواوە بە سەرزەمینی ئاسیای بچووک دەگات. لە خۆرهەڵاتەوە بە بانی ئێرانەوە دەنووسێت. لە خۆرئاواوە بە سەرزەمینی شام دەگات. لە باشوورەوە دەگاتە بیابانی عەرەبی.
هەروەها کوردستان و عێراق ناوجەرگەی پێنج حەوزی دەریایین:
1- حەوزی دەریای قەزوین لە باکووری خۆرهەڵات. 2- حەوزی دەریای رەش لە باکووری خۆرئاوا. 3- حەوزی دەریای سپی لە خۆرئاوا. 4- حەوزی خەلیج لە باشووری خۆرهەڵات. 5- حەوزی دەریای سوور لە باشووری خۆرئاوا.
کوردستان و عێراق لە ناوجەرگەی دوو راڕەوی گواستنەوەی زەمینیی گەورەشدا هەڵکەوتوون. یەکیان هێڵی باکوور – باشوورە کەوا لە قەفقازەوە بە خەلیج دەگات. یەکیشیان هێڵی رۆژهەڵات – رۆژئاوایە کە کە لە بانی ئێرانەوە بە دەریای سپی ناوەڕاست و لەوێشەوە بە خۆرئاوا دەگات. بەمدواییە هێڵی خۆرهەڵات – خۆرئاوا لە ستراتیژی چینییەکاندا بە جاددەی ئاوریشمیی نوێ ناودەبرێت.
لەڕووی جیۆفەرهەنگییەوە عێراق لەدوای عەرەبستان ناوەندی دووەمی جیهانی ئیسلامییە. لەلایەک ناوەندی هەموو شیعەکانی جیهانە. لەلایەکیش ناوەندێکی سوننەکانی جیهانە. جگە لەوە کوردستان ناوەندی ئایینی کاکەیی – یارسانە و ئەم ئایینە لێرەوە بە هەموو ناوچەکەدا بڵاوەی کردووە. لەوە واوەتریش مەزارە سەرەکی و ناوەندییەکانی ئایینی ئێزدی لە کوردستان هەڵکەوتوون.
لەڕووی جیۆئابووریشەوە عێراق خاوەن یەدەکی نەوت و گازە. هەروەها لەڕووی گەشتیاری دینییەوە لەدوای عەرەبستان، دووەم پێگەی بۆ جیهانی شیعە هەیە. لە هەمووشی گرنگتر کوردستان و عێراق خاوەن دانیشتوانێکی گەنجن کە توانای دەستەبەرکردنی وەرچەرخانی شارستانی گەورەیان هەیە.
بەڵام: ئەم پێگە جیۆسیاسی، جیۆکولتووری و جیۆئابوورییە، تەنها بە سەرکردەی لێوەشاوە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان. ئەمەش پەیوەندی بە بوونی ئیرادەی سیاسی، زیهنیەتی ستراتیژی و پلانی ستراتیژییەوە هەیە. واتە: سەرکردایەتییەکی نوێ پێویستە کە کۆتایی بە قەیرانە پەیتا – پەیتاکان بهێنێت. کلیلی ئەمەش چارەسەرکردنی پرسی کوردە.
سەرمەشق؛ سەردەمە زێڕینەکان
دۆزینەوەی فۆرموولی هەڵکشانی کوردستان و عیراق واتە میزۆپۆتامیای باکوور و باشوور زۆر سەخت نییە. فۆرموولەکە لەمەدا خۆی دەنوێنێت: هەرکاتێک کەرتی سەروو و خواروو بەریەک کەوتبن، ئەوە سامان و تواناکانی میزۆپۆتامیا بەفێڕۆچووە و مێژووی رووی لە وێستگەی دژوار کردووە. هەرکاتێکیش یەک کەوتبن، ئەوە سامان و تواناکانیان بووژاونەتەوە و وزە خەوتووەکانی ئەم ناوچەیە تەقیوەتەوە.
یەکەم - نهێنیی چەرخە زێڕینەکانی میزۆپۆتامیا بە گەوهەرێکی نایابەوە بەند بووە. ئەم گەوهەرە ئەو رۆحەیە کە بە رۆحی بەشداریی راستەقینەی هەمووان دەناسرێ و خۆی لە رۆحێکی کۆنفیدراڵدا بینیوەتەوە. لە چەرخی یەکەمی ساسانیدا کە بە چەرخی زێڕین دەناسرێ، کورد، عەرەب و پارس بەشداربوون. میرنشینی حیرەی عەرەبی لەگەڵ میرنشینی ئادربێگان (کوردستان) و ئەرمەناکان و تاد هەموو بەرهەمی ئەو چەرخەن. واتە کەرتی سەروو – خواروو یەکانگیر بوون.
دووەم – لە خولی یەکەمی سەردەمی عەباسیشدا ئەم گەوهەرە بە لووتکەی خۆی گەیشتووە. ئەم سەردەمە زێڕینە لە جەنگی زابدا بە سەرکردایەتی ئەبووموسلیم خۆراسانی کە زۆربەی کورد بوون، بەدی هاتووە. بنیاتی حوکمداری کۆنفیدڕاڵ بووە و لەلایەک میرنشینە کوردییەکانی مەروانی و حەسنەوی، لەلایەک حوکمی بوەیهییە دەیلەمییەکان، لەلایەک تاجیکی سامانی و تاهیری، هەمووی بەرهەمی ئەم چەرخە بوون.
سەردەمی زێڕین کەوا فکر، فەلسەفە، عیرفان و مەزهەبە ئیسلامییەکان و دینەکانی تر لەوپەڕی ئازادیدا گەشەیان کرد، کە بەغدا بووە مەڵبەندی جیهانی کۆن: ئەو سەردەمەیە کەوا هەر چوار مەزهەبی سوننەی شافعی، مالکی، حەنەفی و حەنبەلی هەڵکشان. ئەو سەردەمەیە کەوا هەردوو مەزهەبی شیعەی جەعفەری و زەیدی گەشەیان کرد، ئەو سەردەمەیە کە مەزهەبی کەلامی موعتەزیلە و فەلسەفەی ئیسلامی لەدایک بوون. ئەو سەردەمەیە کەوا بزووتنەوەی وەرگێڕان لە گریکی، پەهلەوی، هیندی و قیبتییەوە سەریهەڵدا.
سێیەم – لە خولی یەکەمی سەردەمی سەلجوقیشدا هەمان گەوهەر دەرکەوت. چەندین ئیمارەتی کوردی، عەرەبی، تاجیکی، تورکمانی و قەفقازی پێکەوە شارستانییەکەیان بنیاتناوە. ئەگەر مەلا یەحیا مزۆری 10 هەزار سەربازی کوردی نەناردایە، ئالب ئەرسلان لە جەنگی مەلازگرددا سەرنەدەکەوت. گەشەکردنی ئەم قۆناغە لە یەکگرتنی کەرتی سەروو – خوارووی میزۆپۆتامیاوە بەدی هاتووە کە خۆی لە بنیاتێکی کۆنفیدڕاڵدا دیوەتەوە. ناوی کوردستانیش بەرهەمی ئەم سەردەمە زێڕینەیە کە سوڵتان سەنجەر مۆری کردووە.
مۆدێل: عێراقێکی چۆن؟
لە سەدەی رابردوودا ناسیۆنالیزمی تاک - قەومی کە بەرهەمی ئیتحاد و تەرەقییە و نەتەوەی سەردەست سەپاندوویەتی، کارەساتی بەرهەمهێناوە. ئەمە پرسیاری ئەو عێراقەیە کە بەڕێز د.بەرهەمیش بەدوایدا دەگەڕێت.
مۆدێلی دەوڵەتی ناوەندگەرای تاک – قەومی لە سەردەمی سەددام حوسێندا بە لووتکەی خۆی گەیشتووە. ئەنجامی دەوڵەتی تاک – قەومی کوشتار، ئەنفال، کیماباران، کۆچبەری و وەیشوومە بووە.
ئێستا عێراق لەسەر دووڕیانەیەکی مێژوویی هەڵکەوتووە: یان دیسان روو لە مۆدێلی دەوڵەتی ناوەندگەرای تاک – نەتەوەیی و تاک - مەزهەبی دەکاتەوە، یاخود پەرە بە مۆدێلی دیموکراسی فیدراڵیی خۆی دەدات.
ئەگەر لەسەر بنەمای رۆحی کۆنفیدراڵی ساسانی – عەباسی و سەلجووقی سیستەمێکی تازە بنیات بنرێ کەوا کوردستان و عێراق یەکانگیر ببن، سەروەری لەنێوان پێکهاتە سەرەکییەکانیدا دابەش بکرێ، مۆدێلی کۆنفیدرالیزم تاقی بکاتەوە، دیموکراسییە سازشییەکەی گەشەپێبدات، پرۆژەی گەشەسەندنی سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی پیادە بکات، ئەوسا:
دەبێتە: ناوەندی وەرگۆڕانی ستراتیژی ناوچەکە.
دەبێتە: ناوەندی شیعەکان، سوننەکان و کوردەکانی ناوچەکە.
سەرەنجام دەبێتە: ناوەندی یەکێتی ناوچەیی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست.