سەربەخۆیی كوردستان و هاتنی داعش
سەرخێڵ حاجی جەمال
سەربەخۆیی كوردستان ئەو خەونەیە لە سەروەختی دروستبونی دەوڵەتی نەتەوەوە ، ئێمەی كورد دەمانەوێت بێتە خەومان، بەڵام ئەسەف .
ئەم جارە زۆر نزیك بو خەونەكە ببینین ، بەڵام جارێ ئەم هێزە نێودەوڵەتییەی ناوی داعشە بووە ڕێگر. دەمەوێت شیكارییەكی بچوك بۆ ئەم ڕوداوانە بكەم و پەیوەستی بكەمەوە بە سەربەخۆیی كوردستانەوە.
هیچ گومان لەوە نییە ئێمە ئەو نەتەوەیەین كە دەبێت خاوەنی دەوڵەت بین و نیمانە . چونكە هەمو پێداویستییەكانی دەوڵتبونمان هەیە ، بەڵام دەولەت نین . ئێمە لە ئەنجامی ڕێككەوتنی سایكسبیكۆ براوەكانی جەنگ بەئارەزوی خۆیان دابەشیانكردین بەسەر وڵاتاندا... لەو كاتانەوە تا ئێستا دەریایەك خوێنمان بەخشی بۆ ئەوەی سەربەخۆ مافی ژیانمان هەبێت .
هەرچۆن بێت دەوڵەتۆچكەیەكمان لەباشورەوە دروستكردووە. بۆ ئەوەی ئەم دەوڵەتۆچكەیە بكەینە دەوڵەتێكی خاوەن سیادەی دانپێدانراو پێویستمان بە كۆمەڵێك شتی زۆر هەیە.
گرنگترینیان:
- یەكڕیزی و یەكدەنگی هێزە كوردییەكان .
- دروستكردنی پەیوەندییەكی بەهێزی نێودەوڵەتی و ناوچەیی .
-دروستكردنی بەرژەوەندی زلهێزەكانی جیهان لە كوردستان..... هتد.
زۆرێك لەو پێداویستیانەمان هەیە و هەوڵی جدیشمان بۆداوە ، بەڵام تاكە بەربەست كە ئێستا ماومانە یەكڕیزی و یەكدەنگی نێوماڵی خۆمانە.
ئەمە ئەو خاڵەیە كە من دەمەوێت قسەی لەسەر بكەم . بەبۆچونی من تەواوی كێشەكانیش لێرەوە سەریان هەڵداوە.
بمانەوێ و نەمانەوێت كورستانی گەورە ، دو هێز ململانێی توندیان هەیە و خاوەن نفوسن تێیدا، ئەوانیش پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان. تەواوی هێزەكانی تر لە ئەنجامدا دەكەونە پەراوێزی ئەو دو هێزەوە و دواجار لە خزمەتی ئامانجە گەورەكانی ئەو دو هێزەدا دەبن.
وەك ئاشكرایە پارتی كرێكارانی كوردستان لە ئانی دروستبونیەوە ، سوریا پشتوپەنای بووە و تەنانەت زۆر بە ئاشكرا كەمپی ڕاهێنانی گەریلاكانی لەسوریا بون و لەلایەن دەوڵەتی سوریاوە دەعمێكی زۆر باش دەكران . دیارە ئەوەش پەیوەندی بە شەڕی درێژكراوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوییەوە هەیە ، كە بێگومان سوریا و عێراقی شیعە و حیزبوڵڵا ی لوبنان و تەنانەت حەماسیش ئامێرێكی دەستیی ئێرانن و دواجار هەمو كارەكانیان لە خزمەتی دەوڵەتی ئێرانی شیعەدایە.
ئێمە دەزانین یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەرچەندە لەسەر ئاستی كوردستانی گەورە ژمارەیەكی گەورە نییە ، بەڵام لە باشور هێزێكە و بە هاوكاری هاوپەیمانەكانی هەمیشە خۆی بە بەربەست لەبەردەم پارتی داناوە. ئەم هێزەش لە چایخانەیەكی سوریا دروستدەبێت و زۆرینەی جار باڵی دەستڕۆیشتوی ناو ئەم حیزبە ئاوی لەئاشی ئێران كردووە و ئاشی بۆ سوڕاندووە... گومانم نییە ئەم هێزە بۆ ئەبەد ناتوانێت لەژێر هەیمەنەی ئێران بێتە دەر...
وەك پێشتر ئاماژەمپێدا ئێران لەعێراق و لوبنان و سوریا و فەلەستین هەیمەنەی تەواوی هەیە و تەنانەت لەدانان و لابردنی وەزیرێكیش لە عێراق قسەی هەیە. ئەگەر سەیری نەخشە بكەین دەبینین بە دروستبونی دەوڵەتی كوردستان ئەم خەتەی ئێران دەپچڕێت و لاواز دەبێت... لە حاڵێكدا ئەگەر كوردستان دەوڵەتیشی نەبێت ئەوە هێزێكی وەك پارتی و ئەوانەی هاوبیری پارتین بۆ سەربەخۆیی و كۆمەڵێك باسی تر، ڕێگرێكی گەورەن لەبەردەم هەیمەنەی ئێراندا .
ئێران لەم حاڵەدا تەنها یەكێتی و چەند هێزێكی زۆر بچوكی بەدەستەوەیە لە باشور ... بۆیە ئەونەی دەتوانێت بەكاریان دەهێنێت و ئەونەی بتوانێت بۆ چركەیەكیش ڕێگە نادات پارتی ئۆقرە بگرێت ، چونكە دوای هەر هەناسە هەڵكێشانێكی ئارامیی ، پارتی و هاوپەیمانەكانی ڕاستەوخۆ داوای دەوڵەتی سەربەخۆ دەكەن.
پێش ڕوداوەكانی داعش گەرمترین باس باسی دەوڵەتی كوردستان و (گشتپرسی) ڕیفراندۆم بو ... لەم كاتەدا ڕوی ڕاستی باڵی دەستڕۆیشتوی یەكێتی دەركەوت و بە ئاشكرا دژایەتی ڕیفراندۆمیان دەكرد و هەمیشە دەیانویست پەیوەستمان بكەنەوە بە عێراقەوە. تا لە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسییاندا دەنگ بەرزبۆوە و كەسانی وەك ( عومەر فەتاح و ئازاد جوندیانی ) هاتنە سەر خەت و لادان لە كۆ دەنگی كوردیان بە خیانەت زانی و وتیان ئەوەی لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستان نەبێت خائینە.
هەرچۆن بێت چونكە پرسەكە زۆر جدی بو لەلایەن سەرۆكی هەرێم و پارتییەوە تەنانەت گۆڕان و ئیسلامییەكانیش زۆر بە جدی پشتگیرییان دەكرد . پەرلەمان زۆر بە خێرایی لەسەر داوای بارزانی پڕۆژە یاسای كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی پەسەندكرد.
لەگەڵ ئەم باسانەدا وردە وردە باسی شەڕی داعشیش هەبو ... ئیسرائیلی زلهێزی جیهان هاتە سەر خەت و پشتگیری خۆیان ڕاگەیاند ، ئەمریكا پستگیری نەكردین بەڵام ئەگەر سەربەخۆییمان ڕابگەیەندایە بێگومان دژ نەدەبو ... توركیا و گەلێك وڵاتی ئەوروپی پشتگیرییان دەكردین و ئێران و شیعەكانی عێراق زۆر بە توندی دژمان بون. تەنانەت ئێران هەڕەشەی تێكچونی پەیوەندییەكانیشی دەكرد.
لەم سەروەختەدا تەنها چەكی ئێران یەكێتی بو، یەكێتی زۆر بە پەرۆشەوە داوای ئەوەی دەكرد شەڕی داعش بكەین ، لە كاتێكدا داعش شەڕی مالیكی دەكرد و هیچ كێشەیەكی ئەوتۆی لەگەڵ ئێمە نەبو ، تا كار گەیشتە ئەوەی دەیانوت بارزانی دەستی هەبووە لەگەڵ توركیا و سعودیە و قەتەر و ئوردن لەو پیلانەی كە دژی حكومەتی مالكی كراوە و موسڵ و ناوچە سونییەكان كەوتونەتە دەست داعش.
بەڵام بارزانی هەر بڕیاری ئەوەی نەدا كە ئێمە بە وەكالەت شەڕ بۆ مالكی بكەین . عادل موراد زۆر بێشەرمانە بۆ ڕۆژنامەیەكی عەرەبی قسەی لەسەر هێرشەكانی داعش كرد و وتی : ( ئەمە پیلانێكی سەهیۆنی ئەمریكی دوژمنكارانەیە ، دژی عێراقی یەكگرتوی خۆشەویستمان...)
یەكێتی بەوەوە نەوەستاو بەیانێكی بەناوی مەكتەبی سیاسییەوە ڕاگەیاند و داوای هێرشكردنە سەر داعشیان دەكرد...
بینرا پارتی و ئەو هیزانەی مرخیان لە سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم خۆشكردووە نایەنە ژێر بار و شەڕ دژی داعش ناكەن... بۆیە بیر لەوە كرایەوە داعش بكرێت بە گژ پارتیدا و بەزۆر توشی شەڕ بكرێت.
گەمەكە لێرەوە دەستی پێكرد . تەناها ئیسرائیل بە ئاشكرا پشتگیری دەوڵەتی كوردستانی كرد ، ڕاستەوخۆ شەڕی بۆ دروستكرا و حەماسی كرا بە گژدا ، تا ئیستاش بەردەوام لە شەڕدایە . ئەمە مەسجێك بو بۆ ئیسرائیل كە دەستبردن بۆ ئەم ئاگرە مەترسیدارە.
ئینجا ڕاستەوخۆ شەڕی داعش لە سوریا دژ بە سوپای ئازاد و یەپەگە وەستا . پێشڕەوییەكانی داعش بەرەو بەغداد وەستا ، كە زۆر نزیكبون لە گرتنی و تەنانەت لە فڕۆكەخانەی ئەوشارە نزیكبوبونەوە و هەندێك سەرچاوەش دەڵێن گەمارۆی دابو. بەرەی باشوری شەڕی داعش كە لەگەڵ مالكی بو بەتەواوی وەستا و هەمو شەڕەكان ڕوی لە كورستان كرد ، لە كوردستانیش ڕوی لە جێ نفوسی پارتی كرد...
ئەم گەمەیە بە تەنها ئێران نەیكردووە بەڵكو ئەمریكا هاوكارێكی زۆر گەورەی بو . لە نێوخۆشدا یەكێتی و پەكەكە دو پاڵپشتی تەواوی ئەم پیلانە بون.
هێرشی ناڕەوای داعش بۆسەر كوردستان لە ڕەبیعە و شەنگال و زومارەوە دەستی پێكرد و شكستێكی زۆر چاوەڕواننەكراو و سەیر بەسەر پێشمەرگەدا هات و ئەوەی كە نەدەبو ببێت بو. پێشمەرگە لە شەنگال هیچ بەرگری نەكرد و بە سەدان كەسی ئێزدی ڕەشبگیرانە بونە قوربانی و هەزاران لە شاخی شەنگال گیریانخوارد...
هۆكاری ئەو شكستە ئاسان نییە بڵێین بۆ ؟ چۆن ؟ كێ لێی بەرپرسە؟ بەڵام شكستێكی گەورەیە و بەبێ كەمتەرخەمیش هەرگیز شكستێكی ئاوا ڕونادات... هەرچۆن بێت سەرۆكی هەرێم بڕیاری دا لیژنەیەك دروستبكات بۆ لێكۆڵینەوە و بەرپرسە حیزبی و سەربازییەكانیشی سزادا و لەسەر كارەكانیان دوری خستنەوە.
پاش شكستەكە زۆر بەڕوداوەكانی چەند ڕۆژ پێش 31 ئابی 1996 دەچێت، كاتێك ئەو دەمه ئێران زۆر نزیك بو لەوەی گەورەترین ڕێگری خۆی كۆتایی پێبهێنێت كە پارتییە . ئەویش بە هێنانی هێزێكی زۆری پاسداران بە ناوی شەڕی ناوخۆوە و لە نێو هێزەكان یەكێتدا مەڵاسی دابون. بەڵام ئەو خەونەی ئێران لە گۆڕنرا و پارتی لە بەرەبەیانی 31 ئابدا دەرسێكی مێژویی ئیتڵاعات و سوپای پاسدارانی دادا و وەرچەرخانێكی زۆر گەورە لەوڕۆژگارەدا بەسەر سیاسەت و بەرەوپێشچونی كورد هات... ئەو ئازادی دیموكراسی و پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی و پێكەوەژیانەی ئێستا هەیە ، هەموی بەرهەمی 31 ئابە.
تەنانەت ئەو پشتگیرییە گەورانەی زلهێزەكانی جیهانیش بەرهەمی ئەو وەرچەرخانەیە كە 31 ئاب هێنایە گۆڕێ.
ئێستا كە ئەو شكستە گەورەیە بەسەر هێزی پێشمەرگەی كوردستاندا هات و ڕاگەیاندنی یەكێتی و پەكەكە بەزۆر خستیانە ئەستۆی پارتی، بە بیانوی ئەوەی كە ئەوێ جێ نفوسی پارتییە. وەزعەكە بە جۆرێك گۆڕا كە پێشبینی نەكراوبو بۆ یەكێتی و پەك و ئێران.
بە ناچاری ئەمریكا هاتە دەنگ و وڵاتانی ئەوروپاش بە هۆكاری جیاواز هاتنە دەنگ و هێزەكەیان ئاوەژو كردەوە و ئەوەی كە پێی وابو پارتی لاواز دەكات و لە پێگە گەورەكەی دەدات پێچەوانە بۆوە. وڵاتانی ئەوروپا پەیتا پەیتا ڕو لە بارزانی دەكەن و پێی دەڵێن بە تەنها بەجێتان ناهێڵین . لەلایەك هاوكاری سەربازی بە پاڵپشتی فڕۆكەی جەنگی و لەلایەكی تر پڕ چەككردن و لەلایەكی تر هاوكاری مرۆیی.
ئەو شكستەی چاوەڕواندەكرا بەردەوام بیت لەلایەن ناحەزانەوە ، سیاسەتی حەكیمانەی پارتی و پەیوەندییە دبلۆماسییە گرنگەكانی بارزانی ، كردیانە سەركەوتن .
ئەوەتا ئیستا بەردەوام و ڕۆژ دوای ڕۆژ هەم پشتگیری زۆرتر دەبێت هەم سەركەوتن زیاتر دەبێت هەم خاكی زیاتری كوردستان دەگێڕینەوە.
لە ئێستادا ئێران شتێكی وەهای بۆ نەماوەتەوە ، تەنها ئەوەی زیاتر داعش هان بدات بۆ كۆكردنەوەی هێزگەلی تر لەو سنورانە، جگە لەوەش یەپەگە و پەكەكەی لەبەردەستە ، كە ئێستا بەناوی بەرگری لە كوردستانەوە لە چیای شەنگال بزوتنەوەی چاكسازی ئیزدی ، كە خۆیان بە كورد نازانن و لە سەرجەم هەڵبژاردنەكاندا دژی كورد بون ، پڕ چەك دەكات .
وەك لە هەندێك سەرچاوە باس دەكرێت گوایە كانتۆنێك لە شەنگال ڕادەگەیەنن. بە ئاشكراش دژی ئەو هاوكارییەی ئەمریكان و دەڵێن بۆ ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی هاوكاری باشور دەكات دژی داعش بەڵام هاوكاری سێ كانتۆنەكەی ئەوان ناكات دژی داعش. لەڕاستیدا داواكردنی هاوكاری مافی ڕەوای خۆیانە ، بەڵام ناكرێت لەم كاتەدا كە هاوكارییەك بۆ باشور هەبێت ، تۆ مەرجت هەبێت بۆ ئەوەی هاوكاری تۆش بكرێت. میدیاكانی یەكێتیش ئەونەی پێیاندەكرێت هەواڵی یەپەگە و پەكەكە زەق دەكەنەوە و مێشێكیان دەكەنە گامێشێك و وەك پاڵەوانی ئەم جەنگانە ناویان دەهینن . لە ڕاستیدا یەك بە سەد قەبارەیان گەورە كراوە.
بەگوێرەی خوێندنەوەی خۆم بۆ كۆی ڕوداوەكان و ئەو دەستە ناوچەیی و جیهانییەی لەنێو ڕوداوەكاندایە و ئەو گەمە هەواڵگری و ئەو شەڕە ئابورییەی لەم ناوچەیە دەگوزەرێت ، سەرەنجام كوردستان بە ڕێبەرایەتی بارزانی ڕیفراندۆم دەكات و كوردستان دەبیتە دەوڵەتێكی بەهێزی ناوچەكە . بەڵام لەڕوی كاتەوە درەنگ و زوی كەوتووە. سەبارەت بە كۆتایی ڕوداوەكان وادەزانم كۆتایی ساڵ ئەگەر كێشەكان كۆتاییان نەهاتبێت زۆر نزیك دەبینەوە لە كۆتایی و بە سەركەوتنی هێزی پێشمەرگە و ورەی پۆڵایینی خەڵكی كوردستان كۆتایی دێت.