دۆخی ناوچه‌كه و ناكۆكییه‌كان و چاره‌نووسی كوردستان
به‌درێژایی مێژووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تی له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه، ناوچه‌كه نه‌بۆته مه‌یدانی ته‌راتێنی زلهێزهكانو هێزه سیاسیهكانو سه‌له‌فییه رهشهكوژهكان. له‌ناو ئه‌م دۆخه‌دا، ده‌وڵه‌تان، سه‌رله‌نوێ بیر له چاره‌نوسی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه. گه‌لان، خه‌بات بۆ مافه دیموكراسیه‌كانیان ده‌كه‌ن. خه‌ڵكیش، هیچ نه‌بێ، عه‌وداڵی لایه‌نی كه‌می خۆشگوزهرانیو دادپه‌روه‌رین. روناكبیرانیش، زیاتر له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكی تر، سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی میدیای سه‌رده‌م، بۆ چاودێری‌و ره‌خنه‌و بیروڕا ده‌ربڕین، به‌كاردێنن.
ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای ناولێنراو به (به‌هاری عه‌ره‌بی) ئومێدێك پهیدابوبێ، به‌شێكی دره‌خته‌كانی دارستانی ئه‌م به‌هاره، به سه‌وزی بمێننه‌وه‌و به‌رو بومیان هه‌بێ، جگه له تونس، كه جێگای ئومێدێكی گه‌وره‌یه، باقی وڵاتانی راپه‌ڕیو، خۆزگه‌یان به پایزه. ئه‌مه‌ش ده‌ریخست، خرۆشانی جه‌ماوه‌ری، به‌بێ ئایدیۆلۆژیهتو رابه‌رایه‌تی سیاسی هه‌ڵكه‌وتوو، به‌بێ ستراتیژی دیموكراسی دیار، مه‌حاڵه بتوانێ ئامانجه‌كانی به‌دیبێنێت.
درێژه‌ی كێشمه‌كێشه‌كانی ناوچه‌كه، له سوریا‌و، میسر‌و، لیبیا‌و، یه‌مه‌ن، گه‌یه‌ندرانه تراژیدیای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دهوڵهتانو مرۆڤایه‌تی. نه ده‌وڵه‌ته‌كانیان مایه‌وه، نه گهلانیشیان ده‌توانن، لایه‌نی كه‌می دڵنیایی ژیانیان هه‌بێت. ته‌نانه‌ت سوریا‌و لیبیا‌و هه‌ندێك وڵاتی تر، سه‌ره‌نجامی تێكچونی دۆخی ناوخۆیان، بوون به مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌وره‌ترین كۆچڕه‌وی مرۆڤایه‌تی له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا. نه‌ك به‌م كۆچڕه‌وه وڵاتانی رۆژئاوایان ساكاندووه، به‌ڵكو رێسای پهناههندهییو یاسای ڤیزه‌ی شنگنیشیان، شێواند. ئێمه پێمانوایه ئه‌م دیارده‌یه، چه‌ند په‌یوه‌ندی به تێكچونی وڵاته راپهڕیوهكانهوه هه‌یه، هێنده‌ش په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك وڵاته‌وه‌یه كه رێگای په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌م سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكه ده‌دات. له‌خۆڕا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا نه‌یوتوه: به‌مه‌رجێك رێ له كۆچبه‌ران ده‌گرم، رۆژئاوا پشتیوانیم بكه‌ن بۆ لێدانی په‌كه‌كه و په‌یه‌ده. ئه‌م ئاخاوتنه، ده‌ربڕینی ستراتیژی حزبی (ئاكپارتی)یه، كه ده‌یه‌وێت به‌راشكاویی بڵێت: سنوری دیموكراسی له توركیا، له‌روانگه‌ی سونیگه‌رایی حزبی عهدالهتو گه‌شه‌پێدانه‌وه، دیاریكراوه. كه دیاریكراویش بێت، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و گه‌لانی تری توركیا، مه‌حاڵه.
ئایا ململانێكان، ئه‌م بۆچونه له‌م سه‌رده‌مه‌شدا، وه‌كو سه‌رده‌می په‌یمانی لۆزان، سه‌رده‌خه‌ن؟ پێمانوایه سه‌رده‌می (سایكس پیكۆ-1916) و (په‌یمانی لۆزان-1923) تێپه‌ڕیوه. زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره، توركیای سه‌ر رێره‌وی دیموكراسی ده‌بێت له‌م ململانێیه‌دا. ئه‌گه‌ر كورد، له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانی سه‌رده‌م، سیاسه‌تی باشتر بگونجێنێت.
ئێستا كه حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه، له به‌دیهێنانی دیموكراسی‌و سیستمێكی هاوچهرخو كۆمه‌ڵێكی مه‌ده‌نیدا، شكستیان خواردووه. دیاره وه‌كو سه‌رده‌می دوای جه‌نگی یهكهمو دووه‌می جیهان نییه، ئه‌م حكومه‌تانه خه‌تای كۆلۆنیالیستی كلاسیكی‌و نوێ، بگرن. یان ئۆباڵه‌كه‌ی بخه‌نه گه‌ردنی جه‌مسه‌ره‌كانی جه‌نگی سارد. كێشه‌ی ته‌قیوی هه‌ناوی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه، كوتومت له‌ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌كان خۆیانه. سیسته‌مه‌كانیان دواكه‌وتووه؛ گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه ناله‌باره؛ مافی دیموكراسی گه‌لان نه‌دراوه؛ هاوڵاتی هێشتا مافه مه‌ده‌نیه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی به‌دینه‌هاتووه؛ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی‌و سیاسی ناته‌ندروست له‌گه‌ڵ جیهانو نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه؛ پیشهسازیو نشونما، له‌چاو رۆژئاوا، له‌م وڵاتانه‌دا هێشتا دواكه‌وتووه؛ مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك، ته‌واو ده‌سته‌به‌ر نییه؛ رێژه‌ی ههژاریو بێكاری، به‌رزه؛ نه‌خوێنده‌واری زۆر‌و زه‌به‌نده؛ زیندانه‌كان پڕن له تێكۆشه‌ران؛ به‌شێكی به‌رچاوی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه، سیمرخ سیمرخیانه هه‌ڵبێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.. تاد.
له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا، كه له چاره‌كه سه‌ده‌ی رابردوی دوای جه‌نگی سارد تێپه‌ڕیوه، گه‌لانی ناوچه‌كه‌و خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه، له‌و ساڵانه‌دا، پشویان درێژ بوو، به‌ڵكو كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام، بینییان، ئه‌م حكومه‌تانه، هه‌تا هاتووه، بوون به پسپۆڕی قه‌یران به قه‌یران سپاردن. دیاره له په‌ناو په‌سێوی ئه‌م جۆره سیستهمو حكومه‌تانه‌دا، خه‌ڵكی برسی، نه‌دار، هه‌ژار، بێكار، مێشك داخراو، په‌روه‌رده نه‌كراو، ئه‌قڵ نه‌گۆڕدراو، بیری باوی رهخنهلێنهگیراو، ئه‌مانه به‌شێكیان له‌ژێر كاریگه‌ری بیری سه‌له‌فییه‌تی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ده‌مێننه‌وه. بیری سه‌له‌فییه‌تیش، سنوره‌كان تێده‌په‌ڕێنێ. واتا: له‌به‌رامبه‌ر بیری دیموكراسی گهردونییدا، سه‌له‌فیه‌تیش بیرێكی گه‌ردونیی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته.
سه‌له‌فییه‌ت، وه‌كو (ئاگری بن كا)ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی دواكه‌وتوو، روداوێكی گه‌وره‌ی ده‌ویست، ئاگر به‌ربداته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. كه لهپێشو له‌پاش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه، حزبهكانو حكومهتهكانو ناوه‌نده روناكبیرییه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی جیهانو ناوه‌ندی فهلسهفیو رۆشنگهرییهكان، پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژیان بۆ گۆڕینی ئه‌ندێشه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، نه‌بوو. بۆیه، كاتێك سه‌ره‌تای به‌هاری عه‌ره‌بی، خرۆشا، ئومێدێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵچنرا. به‌ڵام زۆری نه‌برد، سه‌ره‌تا ئیخوان موسلیمینهكان، هاوكات سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان، تێگه‌یشتن، ئه‌گه‌ر فریای ئه‌م خه‌ڵكه راپه‌ڕیوه نهكهونو ئاراسته‌كه‌یان نه‌گێڕنه‌وه بۆ بیری چه‌قبه‌ستوی دێرینهخوازی، ره‌نگه به‌هۆی لاوانی په‌روه‌رده‌كراوی سه‌رده‌می كولتوری ته‌كنیكی، وه‌رچه‌رخانی گه‌وره روبدا. ده‌شیانزانی حزبه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو (به چهپو راسته‌وه) له‌ناو بازنه‌یه‌كی داخراودا، ماونه‌ته‌وه‌و دڵنیاش بوون، كه بیری باوی كۆنخوازیی له‌ناخی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌دا په‌نگیخواردووه، بۆیه زوو فریاكهوتنو به‌هه‌موو توانای خۆیان رژانه ناو خۆپیشاندانه‌كان. سه‌ره‌تا به نه‌رمه دروشم‌و پاشانیش به گه‌رمه ته‌وژم، ئاراسته‌ی راپه‌ڕینه‌كه‌یان گۆڕی. له هه‌ر شوێنێكدا له‌ژێر كاریگه‌ری جه‌ماوه‌ر سه‌ركه‌وتبن (میسر، لیبیا، تونس) ئیسلامگه‌راكان هه‌ر زوو، پرۆژه‌ی ئیسلامیی خۆیان، كرده سیاسه‌تی ره‌سمی‌و هه‌ڵپه‌یان بوو، بیسه‌پێنن. له‌و وڵاتانه‌ی به هێزی جه‌ماوه‌ر رژێمه‌كانیان پێ نه‌ده‌گۆڕدرا، ئاراسته‌ی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریان گۆڕی به خه‌باتی چه‌كداری. كه ئه‌مه ترسناكترین جۆری گۆڕینی ئاراسته‌ی راپه‌ڕینه. سه‌ره‌نجام سوریا‌و لیبیا‌و یه‌مه‌نمان بینی چی به‌سه‌رهات! ئه‌مه‌ش دۆخی عێراقه كه ده‌یبینین. جگه‌له‌وه‌ی حكومه‌ته‌كان، به‌وپه‌ڕی توانای سه‌ربازیی خۆیان روبه‌روی راپهڕیوانو هێزه چه‌كداره‌كان بوونه‌وه، ژینگه‌ی گۆڕینی ئاراسته‌ی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌رییش، بۆ هێزی چه‌كدار، بوو به مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان رێكخراوی تیرۆریستی. داعش، نمونه هه‌ره دزێوهكهیانه، كه سه‌لماندیان سه‌له‌فییه رهشهكوژهكان، پشتئه‌ستور به ئه‌ندێشه‌ی پارێزراوی چه‌قبه‌ستوو، ده‌توانن سه‌راپای هاوكێشه‌كه له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تدا، سه‌ره‌وژێر بكه‌ن. سه‌ره‌نجامی سه‌ره‌وژێركردنی هاوكێشه‌كانیش، بیری سه‌له‌فی ناو ئه‌م وڵاتانه، به راگه‌یاندنی خه‌لافه‌ت، به دڕنده‌ترین شێوه سه‌لماندی سه‌له‌فیه‌ت جوگرافیای نییه‌و، دۆستیشی نییه‌و، ئه‌نجامدانی تاوانی داهێنراویش، زۆر لایان ئاساییه. هه‌ر ئه‌م سه‌له‌فییه سه‌راپا گه‌ردونییه، گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی دیموكراسی گه‌ردونیی په‌یداكرد، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاسایش‌و ئاسوده‌یی، خه‌ڵكی رۆژئاوا و ئه‌مریكاش. یه‌كه نوستوه‌كانی خێزانه موسڵمانه‌كانی رۆژئاوای بێداری سه‌له‌فییانه كرده‌وه. ئه‌و خێزانانه‌ی رۆژئاوا توانایه‌كی زۆری خسته كار وه‌كو خانه‌خوێیه‌كی لێبوردو بێت له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵام سه‌له‌فیه‌كان، چونكه دۆستیان نییه، به رقی كۆنه‌په‌رستانه وه‌ڵامی چاكه‌ی رۆژئاوای دیموكراسییان دایه‌وه.
ئێستا كه حكومه‌ته‌كان، ده‌ره‌قه‌تی سه‌له‌فییه‌كان نه‌هاتن. هێزه‌كانی كوردایه‌تیش له باشور‌و رۆژئاوای كوردستاندا، گه‌رچی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام هێشتا داعشه‌كان، روبه‌رێكی فراوانی سه‌رزه‌مین‌و شار‌و شارۆچكه‌و دێهاتیان به‌ده‌سته؛ هێشتا توانای كۆكردنه‌وه‌ی هێزو چڕكردنو ئاراسته‌كردنیان له شه‌ڕگه‌كاندا ماوه؛ هێشتا توانای زیانپێگه‌یاندنی زۆریان هه‌یه؛ هێشتا ئاسایشی ناوچه‌كه‌و جیهان، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی داعش‌و ماعشدایه؛ ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی بۆ پێنج ساڵ ده‌چێت، زلهێزه‌كانی دونیا نه‌یانتوانی ستراتیژێكی هاوبه‌شیان بۆ چۆنێتی ته‌فروتوناكردنی هێزه رهشهكوژهكان، هه‌بێت. به‌ڵام له‌جه‌نگی دووه‌می جیهاندا به هاوپه‌یمانی تۆكمه نازییهتو فاشییهتو ژاپۆنی هاوپه‌یمانیشیان، له‌سه‌رانسه‌ری دونیا ته‌فروتونا كرد.
به‌داخه‌وه، جیهانبینیی زلهێزه‌كانی دونیا، به دیدێكی نوێتری دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، ده‌ڕواننه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. واتا: چ لایه‌كیان ده‌توانێ زۆرترین ناوچه‌ی نفوز‌و بازاڕی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌به‌ر بكات. ئه‌مه بنچینه‌ی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانه. نه‌ك بوونی ستراتیژێكی دیموكراسی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنچینه‌ییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووی گهلانو ده‌وڵه‌تان. ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت، بێگومان، ناكۆكی نێوان زلهێزه‌كان، دوور نییه، بگاته ئاستێك زیانی گه‌وره‌ی به دیموكراسی بگه‌یه‌نێت.
له جه‌نگی یهكهمو دووه‌می حیهاندا، زلهێزه‌كان یان هاوپه‌یمان بوون، یا وه‌كو دوژمن بوون. له جه‌نگی ساردیشدا، ناكۆك، به‌ڵام هاوسهنگیشییان بۆ چۆنێتی دابه‌شكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، راگرتبوو. به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا، زلهێزه‌كان نه ستراتیژێكی دیموكراسی هاوبه‌شیان هه‌یه، نه هه‌موویان هاوپه‌یمانن، نه دوو جه‌مسه‌ری دوژمن به‌یه‌كن، نه هاوسهنگیشیان راگرتووه. ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه پاشماوه‌ی تێكچونی هاوسه‌نگی دوای جه‌نگی سارد، هه‌تا ئێستاش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، ماوه.
راسته ئهمریكاو وڵاتانی ئۆروپا، وا ده‌رده‌كه‌ون كه له یه‌ك به‌ره‌ن، به‌ڵام ناكۆكیی نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ش، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، شاردراوه نییه. روسیا ماوه‌یه‌كی زۆر په‌راوێز خرا. كه‌چی كاتێك روسیا زانی مه‌ترسیی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو ئاوه گه‌رمه‌كانی ده‌ریای ناوین، هه‌یه، كاردانه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراوی هه‌بوو. له ئۆكرانیا ساڵی 2014 چی كرد، له سوریا زیاتری كرد. ئێستا روسیا، به دوا چه‌كی نوێچهشنیهوه (فڕۆكه، زرێپۆش، موشه‌كی دورهاوێژ، ته‌كنیكی جه‌نگی) دابه‌زیوه‌ته شه‌ڕگه‌كان. ده‌مێكه هه‌واڵگریی وڵاتان، چاودێری ئه‌م چه‌كانه ده‌كه‌ن، به‌وردیی زانیاری‌یان له‌سه‌ریان نه‌بوو. له‌ناكاو روسیا له سوریا به‌كاریهێنان. كۆماری ئیسلامی ئێران، هاوپه‌یمانی ستراتیژیی روسیا و سوریایه. ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیاو كه‌نه‌دا.. تاد، ره‌خنه‌ی زۆر له روسیا ده‌گرن. به‌ڵام نه توانیویانه رێی لێ‌بگرن، نه توانیویشیانه پاشه‌كشه‌ی پێ بكه‌ن. هه‌روه‌ها نه‌شیانتوانیوه له‌گه‌ڵیدا رێكبكه‌ون.
دیمه‌نی ئه‌م فڕۆكانه‌ی ئاسمان‌و، بۆردومانكردنی بنكه‌كانی سه‌ر ئه‌رز، دیمه‌نه سیاسیه‌كه‌ی شێواندووه. ئاشكراشه، ئه‌م جۆره جه‌نگانه له‌لایه‌ن ئه‌م زلهێزانه‌وه، به‌هاوكاری وڵاته ئیقلیمیه‌كان، ئامانجی سیاسی ستراتیژیی به‌دواوه‌یه. هێشتا سیناریۆی ئه‌م ئامانجه سیاسییه، له‌ناو زلهێزه‌كاندا، به‌پێی زانیارییه‌كان، باس نه‌كراوه‌و ئه‌وه‌ی دیاریشه، ناكۆكیه‌كان به‌سه‌ریاندا زاڵه. بێگومان، وه‌كو دۆخه عهسكهرییهكه له‌نێوان ئه‌م زلهێزانه‌دا، هاوكێشه‌ی نوێی هێناوه‌ته‌گۆڕێ، ئه‌میش سه‌ره‌نجامی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه سیاسیه‌كانیان بوو، به‌ڵام جه‌نگه‌كه چه‌ند قوڵ بێ‌و چه‌ندیش درێژه بكێشێ، له‌دوائه‌نجامدا دیسان به‌ره‌و رێكه‌وتنی سیاسی، یاخود سه‌پاندنی دوو پرۆژه‌ی سیاسی له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌نێوان ئه‌م زلهێزانه، كۆتایی دێت.
له‌ناو ئه‌م ئه‌گه‌ره سیاسی‌و عهسكهرییانهدا، ئێمه‌ی كورد، شوێنمان له‌كوێیه‌و چۆن ئاینده‌مان بخوێنینه‌وه؟!
بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه، با پانۆرامایه‌كی دۆخی هێزه سیاسیه‌كان بخهینهبهرچاو..
له‌ڕووی عه‌سكه‌رییه‌وه
1-له‌ڕووی عه‌سكه‌رییه‌وه، باشور‌و رۆژئاوای كوردستان، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستهێناوه.
2-له‌ڕووی سیاسی‌و به‌ره‌نگاریی عه‌سكه‌رییه‌وه، په‌كه‌كه‌و هه‌ده‌په له توركیا‌و باكوری كوردستاندا، سهنگو كاریگه‌رییان، له سه‌د ساڵی رابردوو، زۆر باشتره.
3-له‌ڕووی پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی، بۆ پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤان، له‌مێژوودا وێنه‌ی وامان نه‌دیووه.
له‌ڕووی سیاسیه‌وه
4- هێزه سیاسیه‌كانی رۆژئاوا، ناكۆكیی قوڵ له‌نێوانیان هه‌یه.
5- هێزه سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان، له‌سه‌ر كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو ناكۆكی جۆراوجۆر، مه‌خابن، لێكترازاون، به‌تایبه‌تی گۆڕان‌و پارتی.
6- هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هێشتا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیانن‌و نه‌شیانتوانیوه هاوكێشه‌كانی ناو ئێران، بگۆڕن. كۆماری ئیسلامی ئێرانیش، دوای سه‌ركه‌وتنی دانوستانی (5+1) پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان پێشكه‌ش نه‌كردووه.
7- باكوری كوردستان، ده‌وڵه‌تی توركیا، هیچ پرۆژه‌یه‌كی سیاسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردی نییه.
له‌ڕووی ئابورییه‌وه
8- له باشوری كوردستان‌و له‌ناو عێراقدا، كێشه‌كانمان له‌سه‌ر نهوتو بودجه، له سێ ساڵی رابردوودا، هه‌تا هاتووه به بنبه‌ست گه‌یشتووه. رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتیش، تائێستا نیوه‌ی كێشه ئابورییه‌كانی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه. سه‌ره‌نجام، نیگه‌رانییه‌كی بێرادهی له‌لای رای گشتی دروستكردووه. له‌م دۆخه‌دا گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غداو گفتوگۆكردن، له‌سه‌ر دابینكردنی مافه‌كانمان، راست‌و دروسته.
9- رۆژئاوای كوردستان، وه‌كو سه‌رده‌می دوای راپه‌ڕینی 1991-1997ی باشوری كوردستان، گه‌مارۆی ئابوری له‌سه‌ره. ته‌نانه‌ت له سنوری باشوریشه‌وه، په‌یوه‌ندی بازرگانی، ته‌واو ئازاد نییه. خه‌ڵكه‌كه‌ش بێكاری زۆر‌و ههژاریو نه‌بونیی، ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون. بۆیه كۆچ له رۆژئاوا زۆرتره له به‌شه‌كانی تری كوردستان.
10- په‌یوه‌ندی نێوان هێزه سیاسیه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، مه‌خابن له‌نێوان هه‌ندێكیاندا پچڕاوه‌و مه‌ترسیشی هه‌یه؛ له‌نێوان چه‌ندین لایه‌نی تریشدا باشه؛ به‌ڵام تێكڕا له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی قۆناغه‌كه‌دا، نییه. به‌ڵكو كێشه‌كان به‌سه‌ریاندا زاڵن.
له‌م چوارچێوه عه‌سكه‌ری‌و سیاسی‌و ئابورییه‌وه بڕوانینه ئه‌گه‌رو ئایندهی رووداوه‌كان، ده‌بێت بزانین زلهێزه‌كان له‌خۆمان دڵسۆزتر نابن بۆ كوردستان. ئه‌گه‌ر بێت‌و هێزه كوردستانیه‌كان خۆیان ستراتیژێكی گونجاویان بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره سیاسیهكانو هه‌له ره‌خساوه‌كان نه‌بێت، ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین دوچاری رووداوی سیاسی ناله‌بار بین. كه ئه‌م زلهێزانه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه، له دوائه‌نجامدا، كێشه‌كانی كوردستان بكه‌نه بیانوو، بۆ رێكه‌وتنی سیاسی‌و ئابوری نێوان خۆیان‌و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، له‌سه‌ر حسابی مافه ستراتیژییه‌كانی كورد‌و گه‌لانی تری ناوچه‌كه.
له دوو سێ ساڵی رابردوودا، له‌به‌ر چه‌ندین هه‌ڵه كاتمان به‌فیڕۆ داوه. هه‌رگیزیش له‌مێژوودا، كات بێ سنور نییه. به‌تایبه‌تی كاتی سیاسی. بۆیه، ناكرێت چیكه، بێ‌باك بین به‌رامبه‌ر ئه‌و كاتانه‌ی له‌به‌رده‌مماندا ماوه. هه‌ر به‌شێكی كوردستان ده‌بێ خه‌می چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خۆی بخوات.
سه‌باره‌ت به باشوری كوردستان، ئێستا كرۆكی كێشه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه. ناوه‌رۆكی كێشه‌كانیش، قه‌یرانی ئابوورییه. كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌هه‌موو لایه‌كمان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌پێشه‌وه سه‌رۆكی ههرێمو پارتی، ده‌بێ ئێستا له‌دوای تێكچونیان له‌گه‌ڵ گۆڕان، باشتر دركی مه‌ترسییه‌كان بكه‌ن. په‌رله‌مانیش بخرێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی شه‌رعییه‌تی خۆی. حكومه‌تی هه‌رێمیش كارا بكرێت‌و به‌دوای چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كاندا، لهعێراقو له‌ناوخۆو له‌ده‌ره‌وه‌دا، بگه‌ڕێت.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، له‌ناو كۆی رووداوه‌كاندا، هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان، ده‌بێت ته‌نها هێزی لۆژیكی سیاسی به‌سه‌رماندا زاڵ بێت. به‌پێچه‌وانه‌وه، لۆژیكی هێز، ده‌توانێ ماوه‌یه‌كی كاتیی ئاراسته‌ی ناكۆكیه‌كان بگۆڕێت. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه رێگاكانی چاره‌سه‌ر ده‌شێوێنێ. دووریش نییه زه‌ره‌ری زۆر بگه‌یه‌نێ به‌و ئامانجانه‌ی، ره‌نگه له ئاینده‌دا له هه‌ر هه‌لێك بره‌خسێ، بتوانین به‌دییان بێنین. بۆیه پشوودرێژیی هه‌موو لایه‌كمان، به‌تایبه‌تی گۆڕان‌و پارتی، سه‌ره‌ڕای قوڵبونی كێشه‌كانیان‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو په‌سه‌ند نه‌كردنی پرۆژه چوارقۆڵییهكه، ئه‌ركێكی مێژوویی سه‌رشانمانه. ئه‌م ئه‌ركه نابێت بكرێته قوربانیی ناكۆكی حزبایه‌تی. ناشكرێت له‌نێوان سازان‌و ترازان، رێگای تر نه‌دۆزینه‌وه. رێگای تر، ته‌نها چاره‌سه‌ره، چاره‌سه‌ر، هه‌تا ده‌گه‌ینه‌وه هه‌ڵبژاردنی تر. یان هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت، په‌سه‌ند بكه‌ین.
لە میدیاکانی یەکێتی-یەوە وەرگیراوە