گەندەڵی لە لاپەڕەکانی یەکەمین رۆژنامەی کوردی‌دا
بۆ یه‌که‌مجار، وشه‌ی کوردی له‌سه‌ر کاغه‌زی رۆژنامه له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر چاپ ده‌کرێت، رۆژنامه‌که‌ش ناوی نیشتمانی کورد هه‌ڵده‌گرێت و به ناوی "کوردستان"ه‌وه بڵاوده‌کرێته‌وه. یه‌که‌م ئه‌زموونی رۆژنامه‌وانیی کوردیش، به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دراوسێ، وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی ئه‌هلی و ئازاد دێته به‌رهه‌م و، خه‌م و خواستی نه‌ته‌وه و کێماسییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی و فه‌سادی دائیره‌کانی بڵاوده‌کاته‌وه.
سه‌ره‌تای په‌یدابوونی رۆژنامه‌نووسی لە هه‌موو گه‌لێکدا مێژووی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. ئه‌و مێژووه به‌ستراوه به گه‌لێک هۆکاری جیاوازه‌وه، روونکردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه پێویستی به روونکردنه‌وه‌ی زۆر لایه‌نی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه. به نیسبه‌ت په‌یدابوونی رۆژنامه‌گەریی کوردییه‌وه، جگه له هۆکاره‌کانی ناوه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ، چه‌ند هۆیه‌کی ده‌ره‌وه رۆڵی زۆریان تێدا بینیوه، یه‌کێک له‌و هۆیانه بریتییه له په‌یدابوونی رۆژنامه‌نووسی و په‌ره‌سه‌ندنی ده‌وری له ژیانی رووناکبیری و سیاسیی گه‌لانی دراوسێی کورددا .
یه‌که‌مین رۆژنامه به زمانی عه‌ره‌بی، ناپلیۆن له قاهیره و، یه‌که‌مین رۆژنامه به زمانی تورکی له ئیسته‌نبوڵ بابی عالی و، یه‌که‌مین رۆژنامه به زمانی فارسی له ئێران ده‌رباری قاجار ده‌ریانکردووه، به‌ڵام یه‌که‌مین رۆژنامه به زمانی کوردی، کوڕی بنه‌ماڵه‌یه‌کی زۆرلێکراو، به‌ڵام شۆڕشگێڕ و گه‌وره، به پاره‌ی خۆی، له وڵاتێک‌دا که هی خۆی نه‌بووه، ده‌ریکردووه.
ژماره‌ی یه‌که‌می غه‌زه‌ته‌ی "کوردستان" له 22ی نیسانی 1898دا له قاهیره له‌لایه‌ن میقداد مه‌دحه‌ت به‌گی کوڕی به‌درخان پاشاوه ده‌رکراوه که ئه‌م به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ده‌ست له کاره‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ و عه‌بدولڕه‌حمان به‌گی برای درێژه به ده‌رکردنی ده‌دا و له‌تاو ته‌نگپێهه‌ڵچنینی پیاوه‌کانی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید گواستوویه‌تییه‌وه بۆ جنێڤی سویسرا و فۆلکستۆن له بەریتانیا، تا ساڵی 1902 به هه‌مووی 31 ژماره‌ی لێ ده‌رچووه .
ئاشکرایه هۆکاره سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به بواری رۆژنامه‌نووسییه‌وه هه‌یه، ئه‌م هاوکێشه‌یه ده‌رباره‌ی ده‌رکردنی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردیش راسته.. له ره‌هه‌ندی سیاسییه‌وه، ئه‌وکات کۆمه‌ڵی کوردستان له قۆناغی دوای شکستی میرنشینه کوردییه‌کاندا بوو، میرنشینی سۆران (1784- 1836)، میرنشینی بادینان (1837)، میرنشینی به‌درخان (1847)، میرنشینی بابان (1851) و راپه‌ڕینه‌کانی شێخ عوبەیدوڵڵای نه‌هری (1878-1882). دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی میرنشینه‌کان؛ کوردستان- یش که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی راسته‌وخۆی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و له شوێنی میر و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، پاشا و موته‌سه‌ڕیف و قائیمقام و فه‌رمانبه‌ری عوسمانی دانران و ئه‌زموونێکی خراپی ئیداره‌کردنیان به‌ڕێوه‌برد، هاوکاتیش هه‌لومه‌رجی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردیش به دۆخێکی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕی و نه‌خوێنده‌واری و نه‌زانی وه‌ک په‌تایه‌کی کوشنده بڵاوببووه‌وه.
سه‌رچاوه مێژووییه‌کان، سه‌روبه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی؛ به‌ساته‌وه‌ختی سانسۆری بڵاوکراوه‌کان و رۆژنامه‌کان دا‌ده‌نێن له سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانی و قاجاریدا، له‌کاردانه‌وه‌ی ته‌نگهه‌ڵچنین به رۆژنامه‌نووسانیش، ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان وڵاته‌کانیان جێده‌هێڵن و به‌ره‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز، له‌وانه قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و که‌لکەتا و بۆ‌مبه‌ی هیندوستان و وڵاته ئه‌وروپییه‌کان کۆچ ده‌که‌ن.
به‌تایبه‌ت، کاتێک که "سوڵتان عه‌بدولحه‌مید" هاته سه‌ر ته‌ختی سه‌ڵته‌نه‌ت، ئه‌و ئازادییه سنوورداره‌ی که رۆژنامه‌کان هه‌یانبوو، زیاتر کۆت و پێوه‌ند کرا، گرتن و ڕاونان و کوشتن و دزی و به‌رتیلخۆری زیادی کرد. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناوبه‌ناو هه‌ندێ رێنمایی له بابی عالیه‌وه ده‌نێردرا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژنامه‌کان که به‌ته‌واوی ئازادیی لێ زه‌وت ده‌کردن، له‌وانه:
* نابێ به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زیری مه‌عاریف هیچ بابه‌تێ بڵاوبکرێته‌وه.
* نابێ رێ بدرێ به تانه‌لێدان لە هیچ که‌سایه‌تییه‌ک و نابێ رێ بدرێ باسی دزی و به‌رتیلخۆری و کوشتن بدرێته پاڵ هیچ والی و موته‌سه‌ڕیفێ.
* قه‌ده‌غه‌یه زۆرلێکرانی که‌س و کۆمه‌ڵ له ئه‌نجامی ره‌فتاری خراپی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تدا باس بکرێ.
* بۆئه‌وه‌ی هه‌لپه‌رسته‌کان نه‌توانن ئه‌م رێنماییانه به‌کاربهێنن، نابێ له رۆژنامه‌کاندا باس بکرێ و هیچی له‌سه‌ر بنووسرێ .
سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م که سه‌ره‌تا خۆی به ده‌ستوورپه‌روه‌ر داده‌نا، له‌ڕاستیدا پیاوێکی غه‌داری ترسنۆک و فێڵباز بوو، له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌رته‌خت له (1876)، که‌وته گیانی هه‌ر شتێک کە بۆنی ئازادی و دیموکراسی و پێشکه‌وتنی لێ ده‌هات. فه‌لسه‌فه‌ی حوکمڕانی ئه‌م سوڵتانه دانانی وه‌زیر و کاربه‌ده‌ستی گه‌وره‌ی نیمچه خوێنده‌وار بوو، خۆی ده‌یگوت: "ده‌زانم ده‌وروبه‌رم به دز ته‌نراوه... به‌ڵام من وای به باش ده‌زانم ئه‌م پیره دزانه له‌سه‌ر کار بهێڵمه‌وه، ئه‌مانه بۆ من دڵسۆزن".
حوکمڕانیی ئه‌م سوڵتانه که هاوکاته له‌گه‌ڵ ده‌رکردنی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی، وه‌ک تاریکترین سه‌رده‌می ئازادی و کاری رۆژنامه‌نووسی ده‌ناسرێت، کار ده‌گاته ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت هه‌موو قوژبنێکی شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئیستانبوڵ به پیاوی خۆی و فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تی ده‌خاته ژێر چاودێرییه‌وه و "برا خه‌به‌ری له برا داوه و پاداشتێکی چه‌وری وه‌رگرتووه".. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به بواری رۆژنامه‌گەریش، هه‌موو جۆره بڵاوکردنه‌وه‌یه‌ک که بۆنی ره‌خنه، یان ده‌رخستنی خراپییه‌کانی دامودەزگای دەوڵەتی لێهاتووە، ته‌واو یاساغ و قه‌ده‌غه کراوه... ئه‌م جه‌ور و سته‌مه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان له ته‌واوی (33) ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولحه‌میددا به‌رده‌وام بووه و ته‌نانه‌ت دوای هێنانه خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌ختی خه‌لافه‌ت لە (1909)، خۆزگه‌ی خواستووه رۆژێ له رۆژان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات بۆئه‌وه‌ی "سه‌رلەبەری رۆژنامه‌نووسان بخاته ته‌ندووره‌وە".
ئاماژه‌کردن به‌م پاشخانه مێژووییه، ته‌نیا بۆ روونکردنه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یه کە بۆچی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تری ژێرده‌ستی عوسمانی نه‌یانتوانیوه له خاکی خۆیاندا رۆژنامه ده‌ربکه‌ن و روویان له ئاواره‌یی کردووه، هه‌ڵبژاردنی شاری قاهیره له‌لایه‌ن سه‌رنووسه‌ره‌وه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌که‌ی، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بوو کە کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا پایته‌ختی نه‌بووه و، هیچ هێزێکی سیاسی (حیزبی) یان هیچ ده‌سه‌ڵات و رێکخراو و ده‌زگایه‌کی له هیچ له پایته‌خته‌کاندا و له شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا نه‌بووه، ته‌نانه‌ت به‌پێچه‌وانه‌وه رێگه‌شیان له کورد گرتووه بتوانن چالاکییه‌کی له‌م جۆره بنوێنن. له‌و سه‌رده‌مه‌شدا قاهیره لاچه‌پ و دووره‌ده‌ست و که‌مێک دوور بووه له ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریی عوسمانی، نه‌ک ته‌نیا رووناکبیرانی کورد، به‌ڵکو رووناکبیرانی ئۆپۆزسیۆنی فارس و ئه‌رمه‌ن و تورکیش روویان تێده‌کرد. له‌و واقیعه نه‌خوازراوه‌دا، میقداد مه‌دحه‌ت یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی ده‌رده‌کا، هه‌ربۆیه ئه‌و جگه له‌وه‌ی یه‌که‌مین رۆژنامه‌نووسی کوردە که یه‌که‌مین رۆژنامه له تاراوگه بڵاوده‌کاته‌وه، هاوکات یه‌که‌مین کوردیشە که چاپخانه داده‌مه‌زرێنێ و، ژماره (4 و 5)ی رۆژنامەکە له چاپخانه‌که‌ی خۆی کە هەر به ناوی "کوردستان" بووە، چاپ ده‌کات.
له 22\4\1898دا میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی یه‌که‌مین رۆژنامه و یه‌که‌مین چاپخانه به‌ناوی (کوردستان) له قاهیره داده‌مه‌زرێنێ. میقداد مه‌دحه‌ت، ده‌یویست سوڵتان ته‌نیا ئازاری کورد نه‌دات و لێیانگه‌ڕێ بۆ خۆیان به زمانی کوردی بنووسن. عه‌بدولڕه‌حمانی برای، له ژماره پێنجه‌می هه‌مان رۆژنامه‌وه ستراتیژ و وتاره‌کانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر سوڵتان توند‌وتیژتر کرد و داوای ریفۆرمی ده‌کرد.
له‌و چوارچێوه مێژووییه‌وه، خوێنه‌ر بۆی ده‌رده‌که‌وێت، روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بۆ رۆژنامه‌نووسی چه‌ند سه‌رکوتکه‌ر بووه و ده‌ستبردن بۆ بابه‌تی خه‌مساردیی ئیداری و گه‌نده‌ڵی-یش به‌پێی رێنماییه‌کان یاساغ کراوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کانی رۆژنامه‌ی کوردستان، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان له ژماره (6)ه‌وه ده‌بێته سه‌رنووسه‌ری، زۆر بابه‌تی کێماسی ئیداری به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کورد و چه‌وساندنه‌وه‌ی هاووڵاتیان و فه‌سادی ده‌رباری سوڵتان و دامه‌زراوه ئیدارییه‌کانی بڵاوکردووەته‌وه.
(کوردستان) سه‌ره‌تا به زمانێکی نه‌رم له‌گه‌ڵ سوڵتان و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی ده‌دوێ و تکا ده‌کا و ده‌پاڕێته‌وه، به‌ڵام که ئه‌م زمانە سوودی نابێ، ژماره له دوای ژماره زمانه‌که‌ی توند‌وتیژتر ده‌بێ و گۆڕینی سوڵتان و چاره‌سه‌ری زوڵم و فه‌ساد له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا ده‌بێته ئامانجی سه‌ره‌کی. به‌راوردکردنی تێکست و نووسراوه‌کانی ژماره‌کانی (1 تا 5)ی رۆژنامه‌ی کوردستان به ژماره‌کانی (6-31) ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ که میقداد مه‌دحه‌ت (سه‌رنووسه‌ری یه‌که‌م) زمانێکی نه‌رم و لیبڕاڵ و چاره‌سه‌رخوازانه و ته‌نانه‌ت زۆرجار (تکا) و (پاڕانه‌وه)شی له‌هه‌مبه‌ر سوڵتان عه‌بدولحه‌مید به‌کارهێناوه، ئه‌مه له‌کاتێکدا که عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان (سه‌رنووسه‌ری دووه‌م) زمانێکی توند و شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌بووه و داوای فیدراڵیزمی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا بۆ نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کانی وه‌ک کورد کردووه. له‌و ژمارانه‌ی میقداد سه‌رنووسه‌ر بووه؛ خۆی لاداوه له باسکردنی خراپییه‌کانی داروده‌ستە و ئیداره‌ی سوڵتان و ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی رۆژنامه‌که له فشاری به‌رده‌وامی داروده‌سته‌که‌ی؛ ته‌نانه‌ت له ژماره (5)ی رۆژنامه‌که‌دا نامه‌یه‌کی (تاهیر بۆتانی) دانیشتووی شاری ئه‌ده‌نه هه‌یه که باسی زیاتر له هه‌زار و پێنجسه‌د کۆڵهه‌ڵگری کورد ده‌کا چۆن له‌ده‌ست باری سه‌خت و کاری نامرۆڤانه‌ی ده‌زگاکان ده‌ناڵێنن و داواده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ژیانی کوله‌مه‌رگییان بنووسرێ و نیشانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بدرێ، له‌و کاته‌دا ئه‌گه‌رچی میقداد زانیویه‌تی هۆیەکەی به‌دکرداریی فه‌رمانبه‌ران و خراپیی ئیداره‌یە، به‌ڵام ئامۆژگاری سکاڵاکارانی کردووه روو له سوڵتان بکه‌ن.
رۆژنامه‌ی (کوردستان) له سه‌ره‌تاوه به‌ناوی زانست و هاندانی کورد بۆ خوێنده‌واری خۆی ناساند، هه‌تا له میسریش مایه‌وه رێڕه‌وه رۆشنبیرییه‌که‌ی زاڵبوو به‌سه‌ر لایه‌نی سیاسی و لایه‌نه‌کانی دیکه‌یدا، به‌ڵام دوای ده‌ستبه‌کاربوونی عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان، رێڕه‌وی رۆژنامه‌که زیاتر به‌ره‌و سیاسه‌ت چووە و به راشکاوی زوڵم و زۆری سوڵتانی ده‌ستنیشان کردووە و دژی فه‌سادی ئیداری ده‌وڵه‌تی عوسمانی وتاری بڵاوده‌کرده‌وه.
سه‌رده‌می عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رده‌می ره‌خنه‌گرتن و ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵییه و ره‌خنه‌ی کاریگه‌ری له سوڵتان و داروده‌سته‌که‌ی گرتووه. "عه‌بدولڕه‌حمان ده‌یزانی هۆی دواکه‌وتوویی کورد بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی عوسمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه که ماڵ له کورد ده‌ستێنن و له تورکه‌کانی سه‌رف ده‌که‌ن، رۆژنامه‌که به‌گوێره‌ی رووداوه‌کان ده‌یسه‌لمێنێ که هۆی نه‌زانین و دواکه‌وتوویی کورد ده‌وڵه‌تی عوسمانییه؛ چونکه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته واده‌خوازێ کورد به نه‌زانی و دواکه‌وتوویی بمێنێته‌وه".
له سه‌روتاری ژماره 11ی ساڵی 1899ی رۆژنامه‌ی کوردستاندا، هاتووه "گه‌لی کوردان! ئه‌گه‌ر ئێوه ئیتفاق نه‌که‌ن، له ژێر زوڵمدا وڵات و دین و نامووسی خۆتان ون ده‌که‌ن. پێتان بڵێم ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی خونکار (مه‌به‌ست سوڵتان عه‌بدولحه‌میده) ده‌یاننێرێته کوردستان، چۆن تاعین ده‌کرێن و له چ فکرێکدان و چی ده‌که‌ن: "خونکار بیست و سێ هه‌زار زێڕ به به‌رتیل له وه‌زیرێک ده‌ستێنێ و ده‌یکاته سه‌دری ئه‌عزه‌م، دوای ئه‌وه سه‌دری ئه‌عزه‌م چه‌ند هه‌زار زێڕێک به‌رتیل ده‌ستێنێ وه‌زیر ده‌کاته نازر، پاشان پاشایه‌ک هه‌زار زێڕێک به‌رتیل ده‌داته سه‌دری ئه‌عزه‌م ده‌بێته مه‌سه‌له‌ن والی دیاربه‌کر.
ئه‌و والییه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی داویه‌تیه سه‌دری ئه‌عزه‌م ده‌ربهێنێته‌وه، ده‌بێ به‌رتیل بخوا. هه‌رچی به‌رتیلی زۆر داوه ده‌یکا به موته‌سه‌ڕیف، ئینجا موته‌سه‌ڕیف بۆئه‌وه‌ی پاره‌که‌ی خۆی ده‌ربهێنێته‌وه ئه‌وه‌ی پاره‌ی زۆری بداتێ ده‌یکا به قایمقام، قایمقامیش بۆئه‌وه‌ی پاره‌که‌ی که داوێتی به موته‌سه‌ڕیف ده‌ربهێنێته‌وه، له کوردی به‌ستەزمانی ده‌ستێنێ". دواتر نموونه ده‌هێنێته‌وه که چۆن له جزیره قایمقام ده‌کاته سه‌ر کابرایه‌ک ڕانه‌مه‌ڕێکی هه‌بووه؛ دوای گرتن ئه‌وه‌نده ده‌یهێنن و ده‌یبه‌ن و به‌رتیلی لێ ده‌ستێنن، نابووت ده‌بێ.
یه‌کێک له بایه‌خه‌کانی رۆژنامه، پرسی ئه‌رشیفکردن و حسابکردنیه‌تی وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی زیندووی مێژوویی. ئه‌و وتارانه‌ی رۆژنامه‌ی کوردستان و ناوه‌ڕۆکی به‌شێک له بابه‌ته‌کانی تر، ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنن که گه‌نده‌ڵی به جومگه‌کانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا بڵاوبووەته‌وه و به‌رتیلخۆری و گزیکردنی به‌رپرسه‌کان بووه‌ته دیارده و قوربانیی ئه‌و جۆره خراپ به‌کارهێنانه‌ش؛ هاووڵاتی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تری ژێر ده‌ستی دەوڵەتی عوسمانی بوونە.
له چه‌ند وتارێکی تری رۆژنامه‌ی کوردستاندا، سوڵتان عه‌بدولحه‌مید به تاوانباری گه‌وره و چڵه‌پۆپه‌ی فه‌ساد ناوی براوه، هاوکات ئاماژه بۆ ئەوه‌ش کراوه کە عه‌رشی سوڵتان بۆگه‌نه و هه‌مووی بێ ره‌وشتیه و ئاماژه به جۆری به‌ندایه‌تی ئافره‌ت ده‌کات، رۆژنامه‌که ده‌ڵێ: " لای گرنگ نییه له کوێ و چۆن ماڵی ده‌ستده‌که‌وێ و ئاماده‌یه له یه‌ک کاتژمێردا هه‌زار لیره‌ی ره‌شادی بۆ رابواردنێکی بچووک خه‌رج بکا. هاوکات باسی چه‌وساندنه‌وه‌ی جووتیارانی کورد و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاته ئیدارییه‌کانی سوڵتان له کۆکردنه‌وه‌ی باجدا دەکات که بۆ سوودی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت (دادگاکان، سوپا، به‌ندیخانه‌کان) ستێندراوه.
رۆژنامه‌ی کوردستان، جگه له گه‌نده‌ڵیی سیاسی و دارایی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، باسی گه‌نده‌ڵیی ئه‌خلاقی سوڵتان و ده‌ستوپێوه‌نده‌که‌ی دەکات، ئاماژه به ژیانی که‌نیزه‌ک و کچه‌کانی ناو کۆشکی سوڵتان و ده‌سه‌ڵاتداران دەکات، هەروەها ژیانی کوله‌مه‌رگیی خه‌ڵک و خۆشگوزه‌رانیی به‌رپرسان و چۆن داهاته‌کان بۆ چه‌ند که‌سێک به‌فیڕۆده‌چێت و نه‌خوێنده‌واری و نه‌بوونی فێرگه و نه‌زانی په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی رۆژنامه‌ی (کوردستان)ه‌وه جێی سه‌رنجه، وه‌ک دەگوترێت له مێژووی رۆژنامه‌وانی جیهانیشدا ده‌گمه‌نه؛ رۆژنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، سه‌رباری راکردنی له نیشتمان و بڵاوکردنه‌وه‌ی له تاراوگه، له‌وێش به‌رده‌وام له‌ژێر گوشاردا بێت و (6) وڵاتی جیاواز بۆ ده‌رکردنی ته‌نیا (31) ژماره بکات. ئه‌وه‌تا ژماره (1- 5) له قاهیره ده‌رده‌چێ و (6- 19) له جنێڤ و (20- 23) ده‌گه‌ڕێته‌وه قاهیره و ژماره (24) له له‌نده‌ن و ژماره (25- 29) له فۆلکستۆن و ژماره (30 و 31) جارێکی تر له جنێڤ. سه‌ره‌ڕای ئه‌و حاڵه‌ش، ئه‌و رۆژنامه‌یە ده‌ورێکی زۆر گرنگی بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و قۆناغه‌دا گێڕاوه و هه‌ردوو سه‌رنووسه‌ر دوو که‌سی منه‌وه‌ری سه‌رده‌می خۆیان بوون، به زۆر رێگا له‌گه‌ڵ هاووڵاتی کورد دواون و باسی بایه‌خی خوێنده‌واری و زانینیان بۆ خه‌ڵک و میر و ئاغاکانی کورد کردووه و به په‌یامی ئاینی و ئایه‌ت و فه‌رمووده به‌رپرسیارێتی ده‌ستڕۆیشتووه‌کانی کوردیان روون کردووەته‌وه، که پێویسته عیلم و سنعه‌ت به‌ره‌وپێش ببه‌ن، به‌گژ هه‌ژاری و ده‌رده‌سه‌ری و بێده‌ره‌تانی و گه‌نده‌ڵیدا بچنه‌وه.
کاروانی رۆژنامەگەریی کوردی، دوای ده‌رچوونی سێ خولی رۆژنامه‌ی کوردستان (1898-1902-1917) ده‌یان و سه‌دان بڵاوکراوه و رۆژنامه و گۆڤاری به‌دواداهات.. ئه‌م بزاوته کوردییه، دوای شۆڕشی (1908)ی تورکیا و دواتر له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئینگلیز له ناوچه‌ی سلێمانی و سه‌رده‌می حوکمی شێخ مه‌حموود و دامه‌زراندنی کۆماری مهاباد و شۆڕشه‌کانی کورد له پارچه‌کانی کوردستان و کوردستانی عێراق به‌تایبه‌تی؛ له گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وامدا بووه و قۆناغی پڕ مه‌ترسیداری شاخ و شاری تێپه‌ڕاندووه ، ئه‌م زنجیره ته‌قه‌لایانه‌ی رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسانی کورد قۆناغه‌کانی مێژوو و ژیانی نه‌ته‌وه‌که‌یان له‌ڕێی رۆژنامه و بڵاوکراوه‌کانه‌وه پێ نووسیوه‌ته‌وه، قۆناغ به قۆناغ ده‌ستاوده‌ستی کردووه تا گه‌یشتووەته ئه‌زموونی حوکمڕانی هه‌رێمی کوردستان و لێکۆڵینه‌وه له رۆڵی رۆژنامەگەری له‌و ئه‌زموونه کوردییه‌دا.
سه‌ره‌تای په‌یدابوونی رۆژنامه‌نووسی لە هه‌موو گه‌لێکدا مێژووی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. ئه‌و مێژووه به‌ستراوه به گه‌لێک هۆکاری جیاوازه‌وه، روونکردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه پێویستی به روونکردنه‌وه‌ی زۆر لایه‌نی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه. به نیسبه‌ت په‌یدابوونی رۆژنامه‌گەریی کوردییه‌وه، جگه له هۆکاره‌کانی ناوه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ، چه‌ند هۆیه‌کی ده‌ره‌وه رۆڵی زۆریان تێدا بینیوه، یه‌کێک له‌و هۆیانه بریتییه له په‌یدابوونی رۆژنامه‌نووسی و په‌ره‌سه‌ندنی ده‌وری له ژیانی رووناکبیری و سیاسیی گه‌لانی دراوسێی کورددا .
یه‌که‌مین رۆژنامه به زمانی عه‌ره‌بی، ناپلیۆن له قاهیره و، یه‌که‌مین رۆژنامه به زمانی تورکی له ئیسته‌نبوڵ بابی عالی و، یه‌که‌مین رۆژنامه به زمانی فارسی له ئێران ده‌رباری قاجار ده‌ریانکردووه، به‌ڵام یه‌که‌مین رۆژنامه به زمانی کوردی، کوڕی بنه‌ماڵه‌یه‌کی زۆرلێکراو، به‌ڵام شۆڕشگێڕ و گه‌وره، به پاره‌ی خۆی، له وڵاتێک‌دا که هی خۆی نه‌بووه، ده‌ریکردووه.
ژماره‌ی یه‌که‌می غه‌زه‌ته‌ی "کوردستان" له 22ی نیسانی 1898دا له قاهیره له‌لایه‌ن میقداد مه‌دحه‌ت به‌گی کوڕی به‌درخان پاشاوه ده‌رکراوه که ئه‌م به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ده‌ست له کاره‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ و عه‌بدولڕه‌حمان به‌گی برای درێژه به ده‌رکردنی ده‌دا و له‌تاو ته‌نگپێهه‌ڵچنینی پیاوه‌کانی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید گواستوویه‌تییه‌وه بۆ جنێڤی سویسرا و فۆلکستۆن له بەریتانیا، تا ساڵی 1902 به هه‌مووی 31 ژماره‌ی لێ ده‌رچووه .
ئاشکرایه هۆکاره سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به بواری رۆژنامه‌نووسییه‌وه هه‌یه، ئه‌م هاوکێشه‌یه ده‌رباره‌ی ده‌رکردنی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردیش راسته.. له ره‌هه‌ندی سیاسییه‌وه، ئه‌وکات کۆمه‌ڵی کوردستان له قۆناغی دوای شکستی میرنشینه کوردییه‌کاندا بوو، میرنشینی سۆران (1784- 1836)، میرنشینی بادینان (1837)، میرنشینی به‌درخان (1847)، میرنشینی بابان (1851) و راپه‌ڕینه‌کانی شێخ عوبەیدوڵڵای نه‌هری (1878-1882). دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی میرنشینه‌کان؛ کوردستان- یش که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی راسته‌وخۆی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و له شوێنی میر و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، پاشا و موته‌سه‌ڕیف و قائیمقام و فه‌رمانبه‌ری عوسمانی دانران و ئه‌زموونێکی خراپی ئیداره‌کردنیان به‌ڕێوه‌برد، هاوکاتیش هه‌لومه‌رجی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردیش به دۆخێکی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕی و نه‌خوێنده‌واری و نه‌زانی وه‌ک په‌تایه‌کی کوشنده بڵاوببووه‌وه.
سه‌رچاوه مێژووییه‌کان، سه‌روبه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی؛ به‌ساته‌وه‌ختی سانسۆری بڵاوکراوه‌کان و رۆژنامه‌کان دا‌ده‌نێن له سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانی و قاجاریدا، له‌کاردانه‌وه‌ی ته‌نگهه‌ڵچنین به رۆژنامه‌نووسانیش، ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان وڵاته‌کانیان جێده‌هێڵن و به‌ره‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز، له‌وانه قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و که‌لکەتا و بۆ‌مبه‌ی هیندوستان و وڵاته ئه‌وروپییه‌کان کۆچ ده‌که‌ن.
به‌تایبه‌ت، کاتێک که "سوڵتان عه‌بدولحه‌مید" هاته سه‌ر ته‌ختی سه‌ڵته‌نه‌ت، ئه‌و ئازادییه سنوورداره‌ی که رۆژنامه‌کان هه‌یانبوو، زیاتر کۆت و پێوه‌ند کرا، گرتن و ڕاونان و کوشتن و دزی و به‌رتیلخۆری زیادی کرد. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناوبه‌ناو هه‌ندێ رێنمایی له بابی عالیه‌وه ده‌نێردرا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژنامه‌کان که به‌ته‌واوی ئازادیی لێ زه‌وت ده‌کردن، له‌وانه:
* ده‌بێ به باشی ته‌ندروستی سوڵتان و پێشکه‌وتنی به‌روبوومی کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و بازرگانی له مه‌مله‌که‌تدا باس بکرێ.
* نابێ به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زیری مه‌عاریف هیچ بابه‌تێ بڵاوبکرێته‌وه.
* نابێ رێ بدرێ به تانه‌لێدان لە هیچ که‌سایه‌تییه‌ک و نابێ رێ بدرێ باسی دزی و به‌رتیلخۆری و کوشتن بدرێته پاڵ هیچ والی و موته‌سه‌ڕیفێ.
* قه‌ده‌غه‌یه زۆرلێکرانی که‌س و کۆمه‌ڵ له ئه‌نجامی ره‌فتاری خراپی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تدا باس بکرێ.
* بۆئه‌وه‌ی هه‌لپه‌رسته‌کان نه‌توانن ئه‌م رێنماییانه به‌کاربهێنن، نابێ له رۆژنامه‌کاندا باس بکرێ و هیچی له‌سه‌ر بنووسرێ .
حوکمڕانیی ئه‌م سوڵتانه که هاوکاته له‌گه‌ڵ ده‌رکردنی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی، وه‌ک تاریکترین سه‌رده‌می ئازادی و کاری رۆژنامه‌نووسی ده‌ناسرێت، کار ده‌گاته ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت هه‌موو قوژبنێکی شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئیستانبوڵ به پیاوی خۆی و فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تی ده‌خاته ژێر چاودێرییه‌وه و "برا خه‌به‌ری له برا داوه و پاداشتێکی چه‌وری وه‌رگرتووه".. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به بواری رۆژنامه‌گەریش، هه‌موو جۆره بڵاوکردنه‌وه‌یه‌ک که بۆنی ره‌خنه، یان ده‌رخستنی خراپییه‌کانی دامودەزگای دەوڵەتی لێهاتووە، ته‌واو یاساغ و قه‌ده‌غه کراوه... ئه‌م جه‌ور و سته‌مه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان له ته‌واوی (33) ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولحه‌میددا به‌رده‌وام بووه و ته‌نانه‌ت دوای هێنانه خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌ختی خه‌لافه‌ت لە (1909)، خۆزگه‌ی خواستووه رۆژێ له رۆژان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات بۆئه‌وه‌ی "سه‌رلەبەری رۆژنامه‌نووسان بخاته ته‌ندووره‌وە".
ئاماژه‌کردن به‌م پاشخانه مێژووییه، ته‌نیا بۆ روونکردنه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یه کە بۆچی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تری ژێرده‌ستی عوسمانی نه‌یانتوانیوه له خاکی خۆیاندا رۆژنامه ده‌ربکه‌ن و روویان له ئاواره‌یی کردووه، هه‌ڵبژاردنی شاری قاهیره له‌لایه‌ن سه‌رنووسه‌ره‌وه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌که‌ی، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بوو کە کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا پایته‌ختی نه‌بووه و، هیچ هێزێکی سیاسی (حیزبی) یان هیچ ده‌سه‌ڵات و رێکخراو و ده‌زگایه‌کی له هیچ له پایته‌خته‌کاندا و له شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا نه‌بووه، ته‌نانه‌ت به‌پێچه‌وانه‌وه رێگه‌شیان له کورد گرتووه بتوانن چالاکییه‌کی له‌م جۆره بنوێنن. له‌و سه‌رده‌مه‌شدا قاهیره لاچه‌پ و دووره‌ده‌ست و که‌مێک دوور بووه له ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریی عوسمانی، نه‌ک ته‌نیا رووناکبیرانی کورد، به‌ڵکو رووناکبیرانی ئۆپۆزسیۆنی فارس و ئه‌رمه‌ن و تورکیش روویان تێده‌کرد. له‌و واقیعه نه‌خوازراوه‌دا، میقداد مه‌دحه‌ت یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی ده‌رده‌کا، هه‌ربۆیه ئه‌و جگه له‌وه‌ی یه‌که‌مین رۆژنامه‌نووسی کوردە که یه‌که‌مین رۆژنامه له تاراوگه بڵاوده‌کاته‌وه، هاوکات یه‌که‌مین کوردیشە که چاپخانه داده‌مه‌زرێنێ و، ژماره (4 و 5)ی رۆژنامەکە له چاپخانه‌که‌ی خۆی کە هەر به ناوی "کوردستان" بووە، چاپ ده‌کات.
له 22\4\1898دا میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی یه‌که‌مین رۆژنامه و یه‌که‌مین چاپخانه به‌ناوی (کوردستان) له قاهیره داده‌مه‌زرێنێ. میقداد مه‌دحه‌ت، ده‌یویست سوڵتان ته‌نیا ئازاری کورد نه‌دات و لێیانگه‌ڕێ بۆ خۆیان به زمانی کوردی بنووسن. عه‌بدولڕه‌حمانی برای، له ژماره پێنجه‌می هه‌مان رۆژنامه‌وه ستراتیژ و وتاره‌کانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر سوڵتان توند‌وتیژتر کرد و داوای ریفۆرمی ده‌کرد.
له‌و چوارچێوه مێژووییه‌وه، خوێنه‌ر بۆی ده‌رده‌که‌وێت، روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بۆ رۆژنامه‌نووسی چه‌ند سه‌رکوتکه‌ر بووه و ده‌ستبردن بۆ بابه‌تی خه‌مساردیی ئیداری و گه‌نده‌ڵی-یش به‌پێی رێنماییه‌کان یاساغ کراوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کانی رۆژنامه‌ی کوردستان، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان له ژماره (6)ه‌وه ده‌بێته سه‌رنووسه‌ری، زۆر بابه‌تی کێماسی ئیداری به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کورد و چه‌وساندنه‌وه‌ی هاووڵاتیان و فه‌سادی ده‌رباری سوڵتان و دامه‌زراوه ئیدارییه‌کانی بڵاوکردووەته‌وه.
(کوردستان) سه‌ره‌تا به زمانێکی نه‌رم له‌گه‌ڵ سوڵتان و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی ده‌دوێ و تکا ده‌کا و ده‌پاڕێته‌وه، به‌ڵام که ئه‌م زمانە سوودی نابێ، ژماره له دوای ژماره زمانه‌که‌ی توند‌وتیژتر ده‌بێ و گۆڕینی سوڵتان و چاره‌سه‌ری زوڵم و فه‌ساد له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا ده‌بێته ئامانجی سه‌ره‌کی. به‌راوردکردنی تێکست و نووسراوه‌کانی ژماره‌کانی (1 تا 5)ی رۆژنامه‌ی کوردستان به ژماره‌کانی (6-31) ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ که میقداد مه‌دحه‌ت (سه‌رنووسه‌ری یه‌که‌م) زمانێکی نه‌رم و لیبڕاڵ و چاره‌سه‌رخوازانه و ته‌نانه‌ت زۆرجار (تکا) و (پاڕانه‌وه)شی له‌هه‌مبه‌ر سوڵتان عه‌بدولحه‌مید به‌کارهێناوه، ئه‌مه له‌کاتێکدا که عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان (سه‌رنووسه‌ری دووه‌م) زمانێکی توند و شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌بووه و داوای فیدراڵیزمی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا بۆ نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کانی وه‌ک کورد کردووه. له‌و ژمارانه‌ی میقداد سه‌رنووسه‌ر بووه؛ خۆی لاداوه له باسکردنی خراپییه‌کانی داروده‌ستە و ئیداره‌ی سوڵتان و ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی رۆژنامه‌که له فشاری به‌رده‌وامی داروده‌سته‌که‌ی؛ ته‌نانه‌ت له ژماره (5)ی رۆژنامه‌که‌دا نامه‌یه‌کی (تاهیر بۆتانی) دانیشتووی شاری ئه‌ده‌نه هه‌یه که باسی زیاتر له هه‌زار و پێنجسه‌د کۆڵهه‌ڵگری کورد ده‌کا چۆن له‌ده‌ست باری سه‌خت و کاری نامرۆڤانه‌ی ده‌زگاکان ده‌ناڵێنن و داواده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ژیانی کوله‌مه‌رگییان بنووسرێ و نیشانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بدرێ، له‌و کاته‌دا ئه‌گه‌رچی میقداد زانیویه‌تی هۆیەکەی به‌دکرداریی فه‌رمانبه‌ران و خراپیی ئیداره‌یە، به‌ڵام ئامۆژگاری سکاڵاکارانی کردووه روو له سوڵتان بکه‌ن.
رۆژنامه‌ی (کوردستان) له سه‌ره‌تاوه به‌ناوی زانست و هاندانی کورد بۆ خوێنده‌واری خۆی ناساند، هه‌تا له میسریش مایه‌وه رێڕه‌وه رۆشنبیرییه‌که‌ی زاڵبوو به‌سه‌ر لایه‌نی سیاسی و لایه‌نه‌کانی دیکه‌یدا، به‌ڵام دوای ده‌ستبه‌کاربوونی عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان، رێڕه‌وی رۆژنامه‌که زیاتر به‌ره‌و سیاسه‌ت چووە و به راشکاوی زوڵم و زۆری سوڵتانی ده‌ستنیشان کردووە و دژی فه‌سادی ئیداری ده‌وڵه‌تی عوسمانی وتاری بڵاوده‌کرده‌وه.
سه‌رده‌می عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رده‌می ره‌خنه‌گرتن و ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵییه و ره‌خنه‌ی کاریگه‌ری له سوڵتان و داروده‌سته‌که‌ی گرتووه. "عه‌بدولڕه‌حمان ده‌یزانی هۆی دواکه‌وتوویی کورد بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی عوسمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه که ماڵ له کورد ده‌ستێنن و له تورکه‌کانی سه‌رف ده‌که‌ن، رۆژنامه‌که به‌گوێره‌ی رووداوه‌کان ده‌یسه‌لمێنێ که هۆی نه‌زانین و دواکه‌وتوویی کورد ده‌وڵه‌تی عوسمانییه؛ چونکه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته واده‌خوازێ کورد به نه‌زانی و دواکه‌وتوویی بمێنێته‌وه".
له سه‌روتاری ژماره 11ی ساڵی 1899ی رۆژنامه‌ی کوردستاندا، هاتووه "گه‌لی کوردان! ئه‌گه‌ر ئێوه ئیتفاق نه‌که‌ن، له ژێر زوڵمدا وڵات و دین و نامووسی خۆتان ون ده‌که‌ن. پێتان بڵێم ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی خونکار (مه‌به‌ست سوڵتان عه‌بدولحه‌میده) ده‌یاننێرێته کوردستان، چۆن تاعین ده‌کرێن و له چ فکرێکدان و چی ده‌که‌ن: "خونکار بیست و سێ هه‌زار زێڕ به به‌رتیل له وه‌زیرێک ده‌ستێنێ و ده‌یکاته سه‌دری ئه‌عزه‌م، دوای ئه‌وه سه‌دری ئه‌عزه‌م چه‌ند هه‌زار زێڕێک به‌رتیل ده‌ستێنێ وه‌زیر ده‌کاته نازر، پاشان پاشایه‌ک هه‌زار زێڕێک به‌رتیل ده‌داته سه‌دری ئه‌عزه‌م ده‌بێته مه‌سه‌له‌ن والی دیاربه‌کر.
ئه‌و والییه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی داویه‌تیه سه‌دری ئه‌عزه‌م ده‌ربهێنێته‌وه، ده‌بێ به‌رتیل بخوا. هه‌رچی به‌رتیلی زۆر داوه ده‌یکا به موته‌سه‌ڕیف، ئینجا موته‌سه‌ڕیف بۆئه‌وه‌ی پاره‌که‌ی خۆی ده‌ربهێنێته‌وه ئه‌وه‌ی پاره‌ی زۆری بداتێ ده‌یکا به قایمقام، قایمقامیش بۆئه‌وه‌ی پاره‌که‌ی که داوێتی به موته‌سه‌ڕیف ده‌ربهێنێته‌وه، له کوردی به‌ستەزمانی ده‌ستێنێ". دواتر نموونه ده‌هێنێته‌وه که چۆن له جزیره قایمقام ده‌کاته سه‌ر کابرایه‌ک ڕانه‌مه‌ڕێکی هه‌بووه؛ دوای گرتن ئه‌وه‌نده ده‌یهێنن و ده‌یبه‌ن و به‌رتیلی لێ ده‌ستێنن، نابووت ده‌بێ.
یه‌کێک له بایه‌خه‌کانی رۆژنامه، پرسی ئه‌رشیفکردن و حسابکردنیه‌تی وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی زیندووی مێژوویی. ئه‌و وتارانه‌ی رۆژنامه‌ی کوردستان و ناوه‌ڕۆکی به‌شێک له بابه‌ته‌کانی تر، ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنن که گه‌نده‌ڵی به جومگه‌کانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا بڵاوبووەته‌وه و به‌رتیلخۆری و گزیکردنی به‌رپرسه‌کان بووه‌ته دیارده و قوربانیی ئه‌و جۆره خراپ به‌کارهێنانه‌ش؛ هاووڵاتی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تری ژێر ده‌ستی دەوڵەتی عوسمانی بوونە.
له چه‌ند وتارێکی تری رۆژنامه‌ی کوردستاندا، سوڵتان عه‌بدولحه‌مید به تاوانباری گه‌وره و چڵه‌پۆپه‌ی فه‌ساد ناوی براوه، هاوکات ئاماژه بۆ ئەوه‌ش کراوه کە عه‌رشی سوڵتان بۆگه‌نه و هه‌مووی بێ ره‌وشتیه و ئاماژه به جۆری به‌ندایه‌تی ئافره‌ت ده‌کات، رۆژنامه‌که ده‌ڵێ: " لای گرنگ نییه له کوێ و چۆن ماڵی ده‌ستده‌که‌وێ و ئاماده‌یه له یه‌ک کاتژمێردا هه‌زار لیره‌ی ره‌شادی بۆ رابواردنێکی بچووک خه‌رج بکا. هاوکات باسی چه‌وساندنه‌وه‌ی جووتیارانی کورد و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاته ئیدارییه‌کانی سوڵتان له کۆکردنه‌وه‌ی باجدا دەکات که بۆ سوودی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت (دادگاکان، سوپا، به‌ندیخانه‌کان) ستێندراوه.
رۆژنامه‌ی کوردستان، جگه له گه‌نده‌ڵیی سیاسی و دارایی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، باسی گه‌نده‌ڵیی ئه‌خلاقی سوڵتان و ده‌ستوپێوه‌نده‌که‌ی دەکات، ئاماژه به ژیانی که‌نیزه‌ک و کچه‌کانی ناو کۆشکی سوڵتان و ده‌سه‌ڵاتداران دەکات، هەروەها ژیانی کوله‌مه‌رگیی خه‌ڵک و خۆشگوزه‌رانیی به‌رپرسان و چۆن داهاته‌کان بۆ چه‌ند که‌سێک به‌فیڕۆده‌چێت و نه‌خوێنده‌واری و نه‌بوونی فێرگه و نه‌زانی په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی رۆژنامه‌ی (کوردستان)ه‌وه جێی سه‌رنجه، وه‌ک دەگوترێت له مێژووی رۆژنامه‌وانی جیهانیشدا ده‌گمه‌نه؛ رۆژنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، سه‌رباری راکردنی له نیشتمان و بڵاوکردنه‌وه‌ی له تاراوگه، له‌وێش به‌رده‌وام له‌ژێر گوشاردا بێت و (6) وڵاتی جیاواز بۆ ده‌رکردنی ته‌نیا (31) ژماره بکات. ئه‌وه‌تا ژماره (1- 5) له قاهیره ده‌رده‌چێ و (6- 19) له جنێڤ و (20- 23) ده‌گه‌ڕێته‌وه قاهیره و ژماره (24) له له‌نده‌ن و ژماره (25- 29) له فۆلکستۆن و ژماره (30 و 31) جارێکی تر له جنێڤ. سه‌ره‌ڕای ئه‌و حاڵه‌ش، ئه‌و رۆژنامه‌یە ده‌ورێکی زۆر گرنگی بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و قۆناغه‌دا گێڕاوه و هه‌ردوو سه‌رنووسه‌ر دوو که‌سی منه‌وه‌ری سه‌رده‌می خۆیان بوون، به زۆر رێگا له‌گه‌ڵ هاووڵاتی کورد دواون و باسی بایه‌خی خوێنده‌واری و زانینیان بۆ خه‌ڵک و میر و ئاغاکانی کورد کردووه و به په‌یامی ئاینی و ئایه‌ت و فه‌رمووده به‌رپرسیارێتی ده‌ستڕۆیشتووه‌کانی کوردیان روون کردووەته‌وه، که پێویسته عیلم و سنعه‌ت به‌ره‌وپێش ببه‌ن، به‌گژ هه‌ژاری و ده‌رده‌سه‌ری و بێده‌ره‌تانی و گه‌نده‌ڵیدا بچنه‌وه.
کاروانی رۆژنامەگەریی کوردی، دوای ده‌رچوونی سێ خولی رۆژنامه‌ی کوردستان (1898-1902-1917) ده‌یان و سه‌دان بڵاوکراوه و رۆژنامه و گۆڤاری به‌دواداهات.. ئه‌م بزاوته کوردییه، دوای شۆڕشی (1908)ی تورکیا و دواتر له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئینگلیز له ناوچه‌ی سلێمانی و سه‌رده‌می حوکمی شێخ مه‌حموود و دامه‌زراندنی کۆماری مهاباد و شۆڕشه‌کانی کورد له پارچه‌کانی کوردستان و کوردستانی عێراق به‌تایبه‌تی؛ له گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وامدا بووه و قۆناغی پڕ مه‌ترسیداری شاخ و شاری تێپه‌ڕاندووه ، ئه‌م زنجیره ته‌قه‌لایانه‌ی رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسانی کورد قۆناغه‌کانی مێژوو و ژیانی نه‌ته‌وه‌که‌یان له‌ڕێی رۆژنامه و بڵاوکراوه‌کانه‌وه پێ نووسیوه‌ته‌وه، قۆناغ به قۆناغ ده‌ستاوده‌ستی کردووه تا گه‌یشتووەته ئه‌زموونی حوکمڕانی هه‌رێمی کوردستان و لێکۆڵینه‌وه له رۆڵی رۆژنامەگەری له‌و ئه‌زموونه کوردییه‌دا.
کلیک لەسەر وێنەکە بکە بۆ گەورەکردنی