یه‌كهه‌ڵوێستی و سه‌ركه‌وتنی فراكسیۆنه‌كان و پاشه‌كشه‌ی موزایه‌ده‌خوازان
خۆشحاڵم، دوێنێ شه‌و 23-1-2019 فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، به یه‌كهه‌ڵوێستی كوردایه‌تییان، داكۆكییان له زیادكردنی بودجه‌ی كوردستان، له‌بواره‌كانی مووچه و فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه كرد و سه‌ره‌نجام، توانییان، یه‌كێك له كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد، كه ساڵه‌هایه، به‌ناكۆكی ماوه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌مه‌ش، هاوكاتی هه‌نگاوه سیاسییه‌كانی تری دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌ریانخست چاره‌سه‌ری ستراتیژی ئابووری، به‌غداده.
ئه‌م یه‌كهه‌ڵوێستییه، ره‌گ و ریشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته ئابورییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش، وه‌كو شایسته داراییه‌كانی كوردستان، ساڵه‌هایه داوایكردووه، به‌ڵام كاریگه‌ری تایفه‌گه‌ری له‌سه‌ر حوكمڕانی عێراق، وایان كردبوو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شایسته بژێوییه بسه‌پێنێ. ئه‌مه له‌كاتێكدا، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌كاتی تێكشكانی سوپای عێراقدا، سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری گرتبوو. كه‌چی ده‌وڵه‌تمه‌دارانی عێراق زه‌ق زه‌ق خوێنی رژاوی پێشمه‌رگه و كه‌ژاوه‌ی به‌ڕێكراوی شه‌هیدانیان ده‌دی، به‌ڵام ئه‌قڵیه‌تی تایفه‌گه‌ری و پیلانگێڕی، رێی نه‌ده‌دان، ته‌نانه‌ت بژێوی ماڵ و مناڵی پێشمه‌رگه‌ش دابین بكه‌ن.
فه‌رمانبه‌رانی كوردستانیش، له‌كاتی داڕمانی نرخی نه‌وت و، قه‌یرانی ئابوری جیهانی و، ناوچه‌ییدا و به‌ناچاریی گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا، مه‌ینه‌تییه‌كی بێڕاده‌یان ته‌حه‌مول كرد و ئه‌و پشوو درێژیه‌شیان، وه‌كو شانازییه‌كی به‌ره‌نگاری سه‌ختیه‌كانی ژیان و گوزه‌ران ده‌ژمێردرێ. هه‌رچه‌نده ده‌شویسترا، ئه‌م قۆناغه سه‌خته، به‌ڕێگه‌ی ئاژاوه و سیاسه‌تی پۆپۆلیستی، حكومه‌تی هه‌رێم (سه‌ره‌ڕای هه‌ڵه‌كانیان) به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببرێ و كوردستان چه‌شنی لیبیا و یه‌مه‌ن لێبكرێ، به‌ڵام زۆرینه‌ی گه‌له‌كه‌مان، به دركی نه‌ته‌وایه‌تییان، پشوودرێژییان هه‌ڵبژارد، نه‌ك بشێویی سیاسی و هه‌ڵدێری ده‌سه‌ڵاتدارێتی.
هه‌شبون، دۆخی داراییان به هه‌ل ده‌زانی بالوره‌ی دوو ئیداره‌یی لێبده‌ن و دڕكی هه‌لپه‌رستییان لێره‌و له‌وێ بچه‌قێنن؛ كه‌میش نه‌بوون ئه‌وانه‌ی خۆڵه‌مێشی موزایه‌ده‌یان به‌پاساوی به‌رگری له یه‌كێتی ده‌پرژانده چاوی به‌شێكی رای گشتی، تایبه‌تی نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین.. به‌ڵام هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته دوور له ئه‌قڵانیه‌ته‌ی سیاسه‌ت، له‌به‌رده‌م سیاسه‌تی ریالیستی شكستی خوارد، ئه‌گه‌رچی هێشتا پاشماوه‌ی زیانبه‌خشی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵبه‌زو دابه‌زه، له‌ناو هه‌موو لایه‌نه‌كاندا، بێ كاریگه‌ر نین. هه‌ربۆیه، حكومه‌تی نوێی كوردستان، دوای نزیكه‌ی چوار مانگه، پێكنایه‌ت!
له‌كاتێكدا، ده‌ستخۆشی له فراكسیۆنه كوردستانییه په‌رۆشه‌كانی باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین و ئومێد ده‌خوازین، له‌سه‌ر ئه‌ركه دیموكراسی و نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌ستوورییه‌كانیان، هه‌روا به‌یه‌كهه‌ڵوێستی بمێننه‌وه و ناكۆكی له‌كوردستان جێبهێڵن و كۆكی له‌به‌غداد بپارێزن.
ئیدی.. پاساو له‌به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمیش نه‌ما، كه ده‌ستبه‌جێ، دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به كۆی سیسته‌می حوكمڕانی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و مشه‌خۆریدا بچێته‌وه و چاكسازی بنچینه‌یی له حوكمڕانیدا بكات. دیاره په‌رله‌مانی كوردستانیش، له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی، دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی، كاراكردنه‌وه‌ی كارنامه‌ی ته‌واوكردنی ده‌ستووری كوردستانه.. هه‌روه‌ها، وردتر چاودێریكردنی پابه‌ندبوونی حكومه‌ته، له جێبه‌جێكردنی پرۆژه و به‌رنامه‌ی راگه‌یه‌ندراویان له‌ناو ئه‌و لایه‌نانه‌ی حكومه‌ت پێكدێنن.
پێشمانوایه، دوای جێگیربوونی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران، زه‌مینه‌ی سه‌قامگیری سیاسی و حوكمڕانی باشتر ده‌ڕه‌خسێ، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. ته‌نها چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی خه‌ڵكیش، ده‌سته‌به‌ری قوڵكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسییه.. نه‌ك بێباكیی سیاسی و حوكمڕانیی.. چونكه هه‌موو بێباكییه‌ك، له جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌روه‌ری یاسا و ژیانی خه‌ڵك، مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر چاره‌نووس، نه‌خوازه‌ڵڵا له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی ناوچه‌كه‌دا!!