پیلانە یان گەڕانەوەیە
د.بەرهەم ساڵح متمانەیەكی شكاند كە دەبووایە بەهیچ نرخ و شێوەیەك ئەو متمانەیە لەلای لایەنگرانی لەنێو یەكێتی و خەڵكی كوردستان و لەلای سەركردایەتی پارتی نەیشكێنێت ، چونكە ئەوە سەرمایەیەكی زۆر گەورەبوو بۆ گەورەبوونێكی سیاسی زۆر سەرنجڕاكێشی ئایندەیی بۆ ئەو . بەڵام شێوەو بازنەی رێككەوتنەكەی بۆ دیاریكرانی وەك بەربژێری سەرۆكایەتی كۆمار لەلایەن یەكێتییەوە ، زیاتر لەوەی لە رێككەوتن بچێت وەك سەپاندن و پیلانگێڕی دەركەوت .
بەرهەم ساڵح ، وای لێهاتبوو بەبێ ئەوەی پرسیار لە شوێن و بەرپرسیارێتییەكەی بكرێت ، وەك كەسایەتییەكی سیاسی كوردستان جێگەی رێزبوو ، لەبەرئەوەش خەڵكی كوردستان و سەركردایەتی پارتیش كە قسەی یەكەم دەكات لە باشووری كوردستان ، كەسایەتی ئەویان وەك خاوەنی دوو كورسی تەماشا نەدەكرد . بەڵام لەنێو یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا ئەو كەسانە هەبوون كە دەیانویست بەرهەم ساڵح لە گفتوگۆیەكی نهێنی و شەخسی و سەفقەییدا ، وەك خاوەنی تەنیا دوو كورسی و وەك شێت و شەیدای پۆستی سەرۆككۆماری وێنا بكەن و بەوشێوەیە بیگێڕنەوە ناو ئەو یەكێتییەی ئەوان لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا دەیانەوێت .
بەرهەم ساڵح ، كوڕی باوكێكی رۆشنبیر و دایكێكی كوردپەروەرە ، واتە پەروەردەی خۆی لە ژینگە و ماڵێكی بەوشێوەیەدا وەرگرتووە . بۆیەش زیاتر وەك كەسێكی مەدەنی دەردەكەوێت ، بەڵام بەداخەوە ئاسان دەكەوێتە نێو ئەو داوە سیاسییانەوە كە بەڵێنەكە بۆ ئەو تێیدا پۆستی سەرۆككۆماری بێت .
ئەگەر بەرهەم ساڵح لە جێگەی كاك مەسعوود و سەركردایەتی پارتی بووایە هەمان ئەو هەڵوێستەی ئێستای پارتی دەبوو. بەرهەم ساڵح كە بە
ئەگەرنا پێش تەواو جیابوونەوەی بەرهەم ساڵح ، نێچیرڤان بارزانی وەك جێگری سەرۆكی پارتی زۆر هەوڵیدا بەرهەم ساڵح لە یەكێتی دوورنەكەوێتەوە و لەناو یەكێتیدا بەردەوامبێ و بگەڕێتەوە بۆ كاركردنێكی كارا لەنێو یەكێتیدا ، هەموو پارتی و گشت نزیكەكانیشی لەناو یەكێتیدا كە لەگەڵی نەڕۆیشتن، هەر ئەوەیان دەویست . هەروەك چۆن كاك مەسعوود زۆركات تاوەكو رادەی هەموو هەوڵدانێك بۆ مانەوەی یەكێتی هەوڵیداوە ، لە ناسكترین و سەختترین دۆخەكانی یەكێتیدا .
بەرهەم ساڵح خۆی باش دەزانێت ، ئەو گەڕانەوەیە بە رێككەوتن لەگەڵ كەسی یەكەمی فەرمی كۆسرەت رەسوڵ و ئۆرگانی یەكەمی یەكێتی ،
فوئاد مەعسووم ، ئەوكاتەی سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستانی بوو لە پەرلەمانی عێراق ، كەسێكی چالاك بوو و چەند جاریش لەلایەن مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەشێوەی ئاشكرا سوپاسكراوە ، بەڵام كە بە رازیبوونی تەنیا بەشێكی یەكێتی و بەوشێوە لاوازەی كە بینیمان و بە دەنگۆی هەندێ رێككەوتنی شەخسی ناوخۆیی بووە سەرۆككۆمار ، لە كوردستان و عێراقیش زەمینەی سەرۆككۆمارییە بەهێزەكەی تێكدرا ، ئێستا گونجاوە بەرهەم ساڵح بەشێوەیەكی زۆر خراپتر لەوە ببێتە سەرۆككۆمار بە رێككەوتنێكی گوماناوی؟
بەرهەم ساڵح هەر لەسەر باشكردنی سیاسەت و دەسڵاتدارێتی كوردستان قسەی دەكرد ، لەبەرئەوە كە یەكسەر لە دوای 16ی ئوكتۆبەرەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و دروستكردنی حكومەتی رزگاری نیشتمانی دەكرد بە بەشداری خۆی ، بە گومانەوە تەماشای ئەو داوایەم نەدەكرد . بەڵام وادیاربوو ئەمریكا زانیاری و لێكدانەوەیەكی دیكەی هەبوو لەبەرئەوە بە بەیاننامەیەك كۆتایی بەو ئاراستەیە هێنا . هەروەك چۆن دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق لە مانگی ئایاری ئەمساڵ ، كە 10 هەزار پێشمەرگە بە رێنوێنی شەریكە ئاشكراكانی ئێستای ، وێنەی بەرهەم ساڵحیان بە ناونیشانی "خائین" بەرزكردەوە لە زۆنی سەوز ، لەبەرئەوەی دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی كەركووك بوو ، وێنەكە بۆ خەڵكی بەشێوەیەكی دیكە خۆی دەنواند .
د.بەرهەم ساڵح وەك كەسێكی بە توانا لەلای كورد ناسرا . كەسی بە توانای وەك بەرهەم ساڵح لەنێو یەكێتی و حیزبەكانی دیكەشدا هەبوون ، بەڵام
سەركردایەتی پارتی رۆڵێكی گرنگی هەبوو لەوەی بەرهەم ساڵح لە وێنەی كەسێكی ئیداریی شەڕنەخواز و ئاشتەوایی خواز لە كوردستان بناسرێت
هەموو ئەوانە راستی چەند ساڵێكن كە زۆر دوور نین و خەڵك هەموو ئەو رووداوانەی زۆر بەچاكی لەبیرن ، بەڵام بەرهەم ساڵح بەو رێككەوتنە