هه‌ڵبژاردنی توركیا؛ جیانه‌بوونه‌وه، تانه، پیرۆزبایی
توركیا دوای كێشمه‌كێشێكی بێئه‌ندازه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی كرد، نه ئاكه‌په و ئەردۆغان به‌كامی دڵ سه‌ركه‌وتن، نه دژه‌كانیشیان، هاوكێشه‌كانیان گۆڕی. سه‌ره‌نجامی ئه‌نجامه‌كان، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێکەوتووەتەوە:
یه‌كه‌م: ئاكه‌په كێشه‌ی هه‌ناویان، له هی یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیکەی عێراق زۆرتر بوو، كه‌چی نه (عه‌بدوڵڵا گوڵ)ی سه‌رۆكی پێشوی توركیا و نه (داود ئۆغڵو)ی سه‌رۆكوه‌زیران، لیستیان جیانه‌كرده‌وه و حیزبیان دانه‌مه‌زراند. بۆ؟ چونكه تێگه‌یشتبوون، به جیابوونه‌وه‌یان نه‌یاره‌كانیان سه‌رده‌كه‌ون. هه‌ستی قوڵی به‌رپرسیارێتی ئاوهایه!!
دووه‌م: هه‌ده‌په زیاتر له 12 هه‌زار سه‌ركرده و ئه‌ندامی له‌زینداندایه، كه‌چی هەشت كورسی زیاتری له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوو هێناوه. به‌ڵكو سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش جگه له شاری بتلیس له‌شاره‌كانی باكوور، له ئەردۆغان زیاتر ده‌نگی هێناوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا سه‌رۆكی توركیا، ته‌واوی راگه‌یاندنه‌كان و توانای دارایی حیزبه‌كه‌ی له‌خزمه‌تیدا بوون. كه‌چی 22 كورسی دابه‌زین، ده‌میرتاشیش زیندانی و ته‌نها به په‌یامی توویته‌ر، به‌شداریكرد.
سێیه‌م: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه، سه‌ره‌ڕای تانه‌لێدان له پرۆسه‌كه، له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌كه‌وه قبووڵ كرا و ته‌نانه‌ت پیرۆزباییش له‌سه‌ر نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی توركیا كرا.
له كۆتاییشدا: نه‌خشه‌ی سیاسی توركیا، بۆ له‌مه‌ودوا گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا دێت. ده‌ركه‌وت: نه خه‌باتی چه‌كداری ده‌توانێ ئامانجه ستراتیژیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته به‌ده‌ستبهێنێت. نه حكومه‌تیش ده‌توانێ خه‌باتی مه‌ده‌نی گه‌لێكی ئازادیخواز تێكبشكێنێ. تاقه رێگه، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتی و ئاشته‌واییه، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موولایه‌ك، پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ سیاسه‌ته‌كانی له‌مه‌وبه‌ری هه‌بێت.
چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه بنچینه‌ییه‌كانیش مه‌حه‌كی گۆڕانكارییه گه‌وره‌كانن.. نه‌ك پێچه‌وانه‌كانیان!