ته‌ڵخكردنی وێنه سیاسییه‌كه‌ی كوردستان
بۆ هه‌ر وڵاتێك ره‌نگه‌كانی وێنه سیاسییه‌كه‌ی مانای خۆی هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت ره‌نگه‌كان مه‌به‌ست له ره‌نگه‌كانی ئاڵای وڵات نییه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست له شوناسی سیاسی هه‌رێم یان هه‌ر وڵاتێكه كه ئه‌وانی تری له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و وێنه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستان حزبه‌كانی هه‌موویان به‌شداری ده‌سه‌ڵاتن مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات یان به‌شدارییان كاریگه‌ری نه‌رێنی و ئه‌رێنی له‌سه‌ر ره‌نگه‌كانی وێنه‌كه نییه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه كه ئه‌و حزبانه هیچ نیین هێنده‌ی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه بێژم به‌هۆی رێژه‌ی كورسی و ده‌نگه‌كانیانه‌وه ناتوانن هاوسه‌نگی پرۆسه‌ی سیاسیی به‌لایه‌كدا بخه‌ن.
یه‌كێتی و پارتی له‌لایه‌كه‌وه، یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له نێوه‌نده‌كه و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پێناسه‌ی جیاوازییان بۆ وێنه‌ی كوردستان هه‌یه، كێشه‌كه ئه‌مه نییه كاتێك ئه‌وان له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چۆن یه‌كتر پێناس ده‌كه‌ن هێنده‌ی ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به باس له‌یه‌ككردنی یه‌كترییه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتری بێگانه.
هه‌ڵبه‌ته له‌مڕووه‌وه دوو گروپ هه‌یه، یه‌كه‌میان وێنه‌ی كوردستان له دیدی حزبه‌كانی به‌شدار له ده‌سه‌ڵات و خۆ به‌ئۆپۆزسیۆن زانه‌وه، دووه‌میشیان یه‌كێتی و پارتی و یه‌كگرتووش ئه‌گه‌ر هه‌ر بڵێن نیوه‌یان به دوعای یه‌كێتی و پارتی یه‌ژن ئامین.
له دیدی گروپی یه‌كه‌مه‌وه كوردستان بووه‌ته زبڵگهی سیاسه‌ت و ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران جگه له كۆمه‌ڵێك كاره‌كته‌ری نه‌خۆش چی دیكه نین، ئه‌و كاره‌كته‌رانه نه دڵسۆز به نیشتیمانن و نه حه‌زیان به ئازادی مرۆڤ و میدیا هه‌یه و نه ده‌شیانه‌وێت كوردستان پێشبكه‌وێت، به‌ڵكو لای ئه‌وان كوردستان بازاڕی ره‌شه و ده‌یانه‌وێت به‌ناوی دیموكراسیه‌ته‌وه دیكتاتۆریه‌ت دروستبكه‌ن و به‌ناوی ئازادییه‌وه ده‌نگه ئازاده‌كان له‌سێداره بده‌ن و به‌ناوی سه‌ربه‌ستی ژنه‌وه كۆیله‌یه‌تی به‌رهه‌م بهێنن. لای گروپی یه‌كه‌م یه‌كێتی و پارتی نه‌وتفرۆش و تاڵانچی و دوژمنی وڵاتن، ئایا ئه‌م وێنه‌یه به‌ته‌واوی راسته؟
دیدی گروپی دووه‌م كه یه‌كێتی و پارتین تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی گوتاری سیاسیش بێت تێڕوانینان هه‌ندێك نه‌رمتره، ئه‌مه لای هه‌ندێك كه‌س به‌وه لێكده‌درێته‌وه ئه‌وان نایانه‌وێت ئه‌م دۆخه بهرههمهێنهیان لێتێك بچێت، بێگومان ئه‌مه راستی تێدایه، به‌ڵام خۆ به‌شێكی په‌یوه‌ندیداره به فه‌نتازیای سیاسی هێزه‌كانه‌وه كه له دژی یه‌كتر ده‌یهۆننه‌وه.
لای حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات مه‌ترسی گه‌وره بوونی هه‌یه، دوژمنه‌كان زۆرن، كوردستان گه‌مارۆ دراوه، دۆسته‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه، شه‌قام به قسه‌ی بێ بنه‌ما له ده‌سه‌ڵات هانده‌درێت.
له هه‌مووی روونتری قسه‌كه ئه‌وه‌یه گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی وێنه‌كه‌یان بۆ كێشراوه، كه ئه‌مه راستی تێدایه، به‌شدارن له ده‌سه‌ڵات و ده‌یانه‌وێت رۆڵی ئۆپۆزسیۆن بوون ببین، بودجه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، وه‌زیریان هه‌یه، به‌پێی ده‌نگه‌كانیان كورسی په‌رله‌مان وه‌زاره‌تیان بردووه، پاكێجهكانیان وه‌رگیراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له به‌رپرسیارێتی خۆیان ده‌دزنه‌وه.
ئه‌و تێڕوانینانه ته‌نیا له ئاستی ناوخۆیی نه‌ماونه‌ته‌وه، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له‌و دوو گروپه هه‌مان تێڕوانینان بۆ یه‌كتر به‌زمانی بێگانه و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی باس ده‌كه‌ن و وێنه‌ی كوردستان له دژی یه‌كتر ته‌ڵخ ده‌كه‌ن.
خۆ ئه‌گه‌ر بێلایه‌نانه باس له واقیعی ئێستای كوردستان بكرێت ئه‌وا له‌گه‌ڵ بوونی ئازادی هه‌ڕه‌شه هه‌یه، له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی به‌رپرسیارێتی هه‌یه، به‌ڵام مرۆڤ هه‌ندێكجار به‌زه‌حمه‌ت جیاوازی له‌نێوان حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ده‌كات، ئه‌مه نموونه‌یه‌كی سه‌یره كه ته‌نیا له كوردستان ده‌بینرێت.
ته‌ڵخكردنی وێنه‌ی كوردستان، حزبه‌كانی، جیهانبینی سیاسی و زۆر شتی تریش ده‌ره‌نجامی ته‌سكی جیهانبینی سیاسیی هه‌ردوو گروپه‌كه‌یه، له‌م نێوه‌دا بهرپرسیارَتی نیشتیمانی ون بووه، گفتوگۆ كه رایه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتنه‌وه و چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانه بوونی نییه و هه‌ردوولا خۆیانی لێ ده‌دزنه‌وه.
نه‌ك گریمان، به‌ڵكو روونه له كوردستان گه‌نده‌ڵی، ناشه‌فافیه‌ت، بێ به‌رنامه‌یی، قۆرخكردنی زۆرێك له جومگه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوورییه‌كان له‌لایه‌ن حزبه‌وه بوونی هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه له‌رێگای گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن كه ئێستا حزبه‌كانی كوردستان له‌سه‌ری جدی نین.
ته‌ڵخكردنی وێنه‌كه ته‌نیا حزبه‌كان ناشیرین ناكات، به‌ڵكو كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر چۆنێتی و چه‌ندێتی هاوكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان ده‌بێت، له‌مڕووه پێوست نییه به‌م بیانووه فشاره‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو پێویسته فشاره‌كانی شه‌قام له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات تۆختر بكرێته‌وه، به‌ڵام ته‌ڵخكردنی وێنه‌ی كوردستان نه‌كرێته ئامانجی نێوان حزبه‌كانی كوردستان.
باوه‌ڕم وایه كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی نییه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مێژووه‌وه هه‌یه كه له‌وه‌شدا هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان كه‌مترین ماوه په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بووه.
نابێت ته‌ڵخكردنی وێنه‌ی كوردستان له ده‌ره‌وه به‌شتێكی ئاسایی بزانرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كی سیاسی تره و پێویسته ململانێ سیاسییه‌كان هه‌رچۆنێك بێت نه‌گاته ئاستی ته‌ڵخكردنی وێنه سیاسییه‌كه‌ی كوردستان. ئه‌مه به چاوپۆشین نابێت له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و ناداپهروهرییهی كه هه‌یه، به‌ڵكو پێویسته گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی چڕتر بكرێنه‌وه و چاره‌سه‌ریش به‌ئامانج وه‌ربگیرێت.