ئالانی کوردی
سوهێر قەیسی، رۆژنامەڤانی دیاری عێراقیی لەبارەی ئالان کوردییەوە کە بەهۆی خنکانییەوە لە ئاوی دەریای ئیجەدا و بڵاوبوونەوەی وێنەکەی جهانی هەژاند ،هۆنراوەیەک دەنووسێت و دڵتەنگیی خۆی بۆ مردنە تراژیدییەکەی ئالان دەردەبڕێت.
لە خەو هەستە ئالان.. قسەم بۆ بکە…پاسکیلت دەوێت یان فڕۆکە؟
یان یاریەکی ئەلیکترۆنی؟
توخوا هەستەوە و لەم ئازارە رزگارم کە
من چۆن تۆم پێشتر نەدەناسی؟
ئێستا خەم و ئازارم بۆ کێ باسکەم؟
ئالان رۆشت، بێ ئەوەی من بزانم
بگەڕێوە ئالان، دێم بۆ لات و یاریت لەگەڵ دەکەم و بەدەستی خۆم هەڵتدەگرم
لەبەر تۆ، دەریا لەخۆم دەتۆرێنم
ئەگریجەی خۆم دەفرۆشم و پارە کۆدەکەمەوە و بۆت دێنم
بەڵام تەنها بگەڕێوە.. من چۆن تۆم نەناسی؟
ئالان ، لەخەوهەستە و کەوتنی مرۆڤایەتی رابگەیەنە
لەسەر دەستی تۆ، گەورەترین ماسکەکانی مرۆڤایەتی کەوتن
لوتکەکان…نەتەوەکان…ئوممەتەکان
هەموویان نازانن
چۆن پێڵاوە بچووکەکانت ئەو هەموو رێگەیان بڕی؟
ئەرێ ئەوان ناپرسن؟
هەستەوە و زللەیەکیان لێدە ئالان…بەو پێڵاوە بچووکانەت کەزۆر لەوان گەورەترە
هەستەوە و تفێک لە خاوەن ریشە درێژەکان و عەمامە رەشەکان بکە
پێیان بڵێ خوا لێتان بێ بەرییە
ماندووتان کردین…نوقومتان کردین..لەناوتان بردین…
هەرگیز بیرناکەنەوە؟
ئالان، لەخەو هەستەوە و بەپێڵاوە شەریفەکەت لەوانە بدە
کە بانگەشەی مرۆڤدۆستی دەکەن
پێیان بڵێ، ئێوە ئاگرتان تێبەرداین و
دواتریش دەرگاتان لێداخستین و ، کەمێک جلوبەرگ و دەرمانتان بۆ ناردین
ئالان، ئێمە هەموومان نوقوم بووین..ئەوان لەسەر سنگمان خۆیان داکوتیوە
لەدەوری جەستەمان سەما دەکەن
ئاگریان تێبەردا و دەرگاکانیان بەروودا داخستیت
لەخەوهەستەوە و بەپێڵاوە شەریفەکەت لێیان بدە.. ئەوان فەوتاون
رێکدەکەون و رێکناکەون