ئەحمەد موختار جاف وەك حیكایەتخوان
ئەحمەد موختار جاف (1898-1935ز) کوڕی وەسمان پاشای گەورەی جافە و دایكیشی (عادیله خانم)ـه، جگه له باوكی، دایكیشی كه‌سێكی به ده‌سه‌ڵات بووه و دوای مردنی وه‌سمان پاشا، بووه‌ته قایمقامی هه‌ڵه‌بجه و ئافره‌تێكی خانه‌دان و به‌ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه بووه. ئه‌حمه‌د موختار و تایەر بەگی برای، بە دوو شاعیری گەورەی کورد دەژمێردرێن و جێپەنجەیان لە شیعری كوردیدا دیارە.
جگە لە شیعر، ئەحمەد موختار جاف خاوەنی ڕۆمانێكیشە بەناوی مەسەلەی ویژدان كە ساڵی (1927-1928) نووسیویەتی، بەڵام بەهۆی چەند هۆكارێكی جیاوازەوە، ئەم ڕۆمانە لە كاتی خۆیدا بڵاونەكراوەتەوە و بڵاوكردنەوەكەی كەوتووەتە ساڵی (1970).
لەم بابەتەدا بەدوای ئەوەدا دەگەڕێین كە ئایا ئەحمەد موختار جاف، جگە لە مەسەلەی ویژدان هیچ چیرۆك و ڕۆمانێكی دیكەی نووسیوە؟! ئەگەر نووسیویەتی بۆ بڵاونەبوونەتەوە؟!
شاكر فه‌تاح له ساڵی (1933) گه‌شتێك بۆ ناوچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان ده‌كات، دواتر له ژێر ناونیشانی "گه‌شتی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان" گه‌شتنامه‌كه‌ی ده‌نووسێته‌وه، له به‌شێكیدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه له هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی (ماڵی پاشا) ده‌كات و له‌وێ ئه‌حمه‌د موختار جاف ده‌بینێت. ماڵی پاشا، ماڵه‌كه‌ی وه‌سمان پاشا و عادیله خانمی باوك و دایكی ئه‌حمه‌د موختار جاف و تایه‌ر به‌گی جافه، له هه‌ڵه‌بجه به ماڵی پاشا به‌ناوبانگ بووه. شاكر فەتاح له به‌شێكی ئه‌و بینینه‌دا ده‌نووسێت: "كه گه‌ڕاینه‌وه ماڵی پاشا، ئه‌حمه‌د به‌گ له دیوه‌خانه‌كه‌یدا دانیشتبوو، زۆر گیانسووك و ڕووخۆشم هاته پێش چاو، باسی وێژه‌ی كوردیم له‌گه‌ڵ كرده‌وه، له كۆمه‌ڵه هۆنراوه‌كانی خۆی گه‌لێكی بۆ خوێندینه‌وه، قسه‌كانی ئاودار و ناسك بوون، باسی دڵداری و نیشتیمانپهروهرییهكی یه‌جگار به‌هێزی ئه‌كرد، به‌ڕاستی خۆشخوانییهكانی له چێشكهدا له هۆنراوه‌كانی (تاهیربه‌گ)ی برای كه‌متر نه‌بوون، ئه‌حمه‌د به‌گ نیازی هه‌بوو له چاپیان بدات، بێجگه له‌وه، ئه‌یگوت: چیرۆكێكی كاریگه‌ری قوڕبه‌سه‌ری كوردم نووسیوه‌ته‌وه، ناڕه‌سه‌نی بێگانه پیشان ئه‌دات، چاوی كورد ئه‌كاته‌وه، ئه‌یگوت: گوێ ناده‌مه دڵ و ئاره‌زووی میری، قسه‌ی سه‌ربه‌ستی ڕاستی خۆم هه‌ر ئه‌كه‌م، به‌وانه‌وه نه‌بێ له چاپی ناده‌م، گوتی: شتێكی تریشم به‌ده‌سته‌وه‌یه، ڕه‌نگه ئه‌م زستانه ته‌واوی بكه‌م!".
به‌گوێره‌ی ئه‌و وه‌سفه‌ی شاكر فه‌تاح بۆ چیرۆكه‌كه‌ی ده‌كات، كه وه‌كو ده‌ڵێت "ناڕه‌سه‌نی"ی بێگانه پیشان ده‌دات، نابێ ئه‌وه‌یان باسی چیرۆكی مه‌سه‌له‌ی ویژدان بووبێ، چونكه له‌لایه‌ك ئه‌وه‌ی شاكر فه‌تاح باسی ده‌كات ساڵی (1933)یه و مه‌سه‌له‌ی ویژدان ساڵی (1927-1928) نووسراوه، كه‌واته ده‌بێ چیرۆكه‌كه نوێ بێ كه باسی كردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ناوه‌ڕۆكی مه‌سه‌له‌ی ویژدان و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و جیاوازه. دیاره چیرۆكی دیكه‌شی هه‌بووه یان له‌به‌رده‌ستیدا بووه، وه‌ك بۆ ئه‌وانی باس كردووه.
(دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕەسوول) به‌دواداچوونی بۆ ئه‌م چیرۆكانه‌ی ئەحمەد موختار جاف كردووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجام، ئه‌و ده‌ڵێت: "له ساڵی (1984) له‌گه‌ڵ ئه‌فراسیاب (كوڕی ئەحمەد موختار جافە) چووینه هه‌ڵه‌بجه، سۆراخی ئه‌م چیرۆكانهشمان كرد، حیلمی شاعیر (محه‌مه‌دی شێخ حوسێن) مابوو، كوێر ببوو، ناوه‌ڕۆكی ئه‌م چیرۆكانه‌ی ده‌زانی و ناوی ئه‌نان (ڕۆمان)، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌یوت ده‌ستنووسیان لای من بووه و ئێستا لای كوڕه‌كه‌مه، له‌و سه‌فه‌ره‌دا كوڕهكهیمان نه‌دی، تا ئێستاش سۆراخكردنی من و كاك ئه‌فراسیاب نه‌گه‌یشته مه‌به‌ست".
كەواتە لەم بەدواداچوونانەوە بۆمان دەردەكەوێت كه ئه‌حمه‌د موختار جاف، هه‌وڵی زۆری نووسینی ڕۆمان و چیرۆكی هه‌بووه، به‌ڵام جگه له مه‌سه‌له‌ی ویژدان، ئه‌ویش به دره‌نگوه‌خت، ئه‌وانی دیكه نه‌گه‌یشتوونه‌ته ده‌ست ئێمه.
مه‌سه‌له‌ی ویژدان، ڕۆمانه یان چیرۆك؟!
لێكۆڵه‌رانی ئه‌ده‌بی كوردی، یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چیرۆكی (له خه‌وما)ی جه‌میل سائیب، كه دوو سێ ساڵ پێش مه‌سه‌له‌ی ویژدان نووسراوە، چیرۆك یان نۆڤڵێته نه‌ك ڕۆمان و یه‌كه‌م چیرۆكی كوردییه، به‌ڵام له‌باره‌ی (مه‌سه‌له‌ی ویژدان) بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه، خودی ئەحمەد موختار جاف، لە دەستنووسەكەی (مەسەلەی وێژدان)دا، جۆری ڕەگەزی دەقەكەی یەكلا نەكردووهتەوە و نەینووسیوە ڕۆمانە یان چیرۆك. دكتۆر ئیحسان فوئاد كە ئەم دەقەی ساغ كردووه‌تەوە و سەرپەرشتی لەچاپدانی كردووە، لە پێشەكی ڕۆمانەكەدا بە چیرۆكی درێژی دادەنێت و له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ش نووسیویه‌تی: "مه‌سه‌له‌ی ویژدان، یان چۆن بووم به خانه‌دان: چیرۆكێكی كوردییه". هەندێ لیكۆڵەری دیكە پشتگیریی بۆچوونەكەی دەكەن، لەوانەش: حسه‌ین عارف لە كتێبی (چیرۆكی هونەریی كوردی) و دڵشاد عەلی لە لێكۆڵینەوەكەیدا بە ناونیشانی (مەسەلەی وێژدان وەك بەرهەمێكی بزووتنەوەی ڕوناكبیری). هەندێكی دیكەیش ئەم دەقەی (مەسەلەی وێژدان) بە كورتەڕۆمان (نۆڤلێت) دادەنێن، وەك (دكتۆر عەبدوڵڵا دەباغ) لە لێكۆڵینەوە عەرەبییەكەیدا بە ناونیشانی (نظرة جدیدة علی روایة مسألة الظمیر) و (د. ئیبراهیم قادر) لە نامەی ماستەرەكەیدا (ڕۆمانی كوردی لە عێراقدا) و دكتۆر عادل گەرمیانی لە ماستەرنامەكەیدا بە ناونیشانی (ڕیالیزم لە ڕۆمانی كوردیی هاوچەرخدا).
دكتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ، ئاماژە بەوە دەكات كە مەسەلەی وێژدان، لەڕووی جۆرەوە، كەرەستەیەكە بۆ نووسینی ڕۆمانێكی درێژ، لە كورتە چیرۆكێكدا كۆكراوەتەوە. نووسەر و ڕەخنەگر، سابیر ڕەشید، ئەم دەقە بە ڕۆمان دەزانێت و دەنووسێت: "یەكەم تۆمارمان ڕۆمانی (مەسەلەی ویژدان)ی (ئەحمەد موختار جاف)ـە كە لە ساڵی (1927-1928) نووسراوە، ئەگەرچی هەندێك لە پسپۆڕانی چیرۆكی كوردی، بە چیرۆكی درێژ و نۆڤلێت و ڕۆمانیشی دادەنێن، وەلێ من بە ڕۆمانی دەزانم، چونكە هەموو مەرجەكانی ڕۆمانی تێدایە.
ڕاسته ڕۆمانی (مه‌سه‌له‌ی ویژدان) كورته، به‌ڵام زۆریی ڕووداوه‌كان و جۆراوجۆریی بابه‌ته‌كانی، وامان لێده‌كه‌ن وه‌كو ڕۆمان ته‌ماشای بكه‌ین، به پێچه‌وانه‌ی چیرۆكی (لە خەوما) كه چیرۆكێكی كورتتره و ڕووداوه‌كانیشی كه‌من، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه یه‌كه‌م ڕۆمانی كوردییه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش، ڕۆمان هێشتا به‌ره‌و ئه‌وه نه‌چووبوو قۆناغی ساده‌یی تێپه‌ڕێنێ و ته‌كنیكی جۆراوجۆری تێدا به‌كاربێت. بۆیه لێره‌دا من له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌ی سابیر ڕه‌شید هاوڕام و پێموایە مەسەلەی ویژدان ڕۆمانە و دەتوانین وەك ڕۆمان مامەڵەی لەگەڵدا بكەین.
هۆكاری بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه له كاتی خۆی:
ئه‌حمه‌د موختار جاف كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و به ده‌سه‌ڵات بووه، هه‌روه‌ها كه‌سێكی ناسراو بووه، كه‌واته نابێ ئه‌م دوو هۆكاره (لایه‌نی ماددی) و (نه‌ناسراوی) بووبنه ڕێگر له‌به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ی و پێده‌چێت هۆكاری دیكه له پشت بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه بێت له كاتی خۆیدا، له‌وانه: یان ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وكات ڕێگایان نه‌داوه، چونكه وه‌كو له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی به شاكر فه‌تاحی گوتووه: "گوێ ناده‌مه دڵ و ئاره‌زووی میری، قسه‌ی سه‌ربه‌ستی ڕاستی خۆم هه‌ر ئه‌كه‌م، به‌وانه‌وه نه‌بێ له چاپی ناده‌م..". كه‌واته دیاره ڕێگریی هه‌بووه و ڕێی تێده‌چێت ئه‌مه هۆكارێك بێت بۆ بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی، یانیش ئه‌وه‌یه به‌هۆی ئه‌وه بووه كه ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی ده‌وروبه‌ری له‌م سه‌رده‌مەدا به دڵیان نه‌بووه، وه‌كو دكتۆر ئیحسان فوئاد له پێشه‌كیی ڕۆمانه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌م ده‌ستنووسه وه‌ختی خۆی خوێنه‌رەوەی بووه و كه‌وتووه‌ته ده‌ست كه‌س؟ به‌پێی ئه‌و سه‌رنجانه‌ی كه له كۆتایی چیرۆكه‌كه‌دا نووسراوه، كۆڕێكی تایبه‌تی خوێنده‌وارانی ئه‌وسا، ئه‌م كاره‌یان له شاعیر وه‌رگرتووه و خوێندوویانه‌ته‌وه. به‌و سه‌رنجانه‌ی له كۆتایی ده‌ستنووسه‌كه‌دا ده‌ریانخستووه بۆ شاعیر ئه‌حمه‌د موختار جاف، ته‌نیا له به‌شێكی كه‌م له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ڕازی بوون. به‌لای منه‌وه ئه‌مه هۆیه‌كی گرنگه بۆ له‌چاپنه‌دانی، سه‌ره‌ڕای بوونی هۆی تریش".
كه‌واته هۆكاری بڵاونهبوونهوهكهی لە كاتی خۆیدا، ده‌شێ یه‌كێك له‌م دوو هۆكارە بێ، یان ڕه‌خنه‌گرتن له حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران و ڕێگریكردنی ئه‌وان له بڵاوبوونه‌وه‌ی، یانیش ئه‌وه‌ی نووسه‌ران و خوێنده‌وارانی ئه‌وكات پێیان باش نه‌بووبێ و ئه‌ویش باوه‌ڕی به‌وه هێنابێ كه نووسینه‌كه‌ی باش نییه و به‌و هۆیه‌وه بڵاوی نه‌كردبێته‌وه. یاخود ده‌شێ هه‌ردوو هۆكار به‌یه‌كه‌وه كاریگه‌رییان هه‌بووبێ له‌سه‌ر بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ڕۆمان و چیرۆكه‌كانی ئەحمەد موختار جاف.
ژێدەر:
1- مه‌سه‌له‌ی ویژدان، یان چۆن بووم به خانه‌دان- ئه‌حمه‌د موختار جاف، پێشه‌كی و لێكۆڵینه‌وه: دكتۆر ئیحسان فوئاد، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، چاپی دووه‌م (2008).
2- ئاوێنه‌ی ژینم- یادداشته‌كانی شاكر فه‌تاح، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، چاپی یه‌كه‌م (2003).
3- دیوانی ئه‌حمه‌د موختار جاف- لێكدانه‌وه و پێشه‌كی: عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ، بڵاوكراوه‌ی كتێبخانه‌ی هه‌ژار موكریانی، چاپی دووه‌م (2016).
4- ڕۆمانی كوردی، خوێندنه‌وه و پرسیار (به‌شی یه‌كه‌م)- سابیر ڕه‌شید، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، چاپی یه‌كه‌م (2007).