پێگەی رێبازی رۆمانتیکی لە شیعری کوردیدا
ئەمە نامەیەکی دکتۆرای (هەڤاڵ ئەبوبەکر)ە، بە سەرپەرشتی (پ.د. دڵشاد عەلی) ساڵی (2010) پێشکەشی کۆلێجی زمانی زانکۆی سلێمانی کردووە و لە پێنج بەش پێکهاتووە. ئامانجی نامەکە بریتییە لە دیاریکردنی پێگەی رۆمانتیکیی کوردی لەناو ئەدەبی جیهانیدا، هاوکات پرسی کاریگەریی ئەم ئەدەبەی لە گەشەسەندنی بیری نەتەوەیی، بەپێچەوانەشەوە کاریگەری ئازادیی تاکەکەس و رۆژنامەگەریی کوردی لەم رێبازەدا خستووەتەڕوو. هاوکات پرسی گواستنەوەی کاریگەریی ئەدەبی کوردی لە عەرەبی و فارسییەوە بۆ تورکی و ئەوروپی باس کردووە. خاڵێکی دیکە لە نامەکەدا ئاوڕدانەوەیە لە میراتی رۆژنامەگەریی کوردی لەنێوان ساڵانی 1898 بۆ 1970 کە توێژەر کردوویەتیە کەرەسەی لێکۆڵینەوەکەی.
زاراوەی رۆمانتیک بۆ نیوەی دووەمی سەدەی حەڤدە دەگەڕێتەوە، هەندێکیش بۆ زۆر پێشتر دەیگێڕنەوە. شلیگڵی ئەڵمانی یەکەم کەسە لە 1797 زاراوەکەی هێناوەتە ناو ئەدەبەوە و دژایەتی کلاسیکی پێکردووە و هاوواتای لەگەڵ هاوچەرخێتی پێداوە، پێشیوایە هەموو کارێکی داهێنەرانە رۆمانتیکیانەیە. سەبارەت بە بنەمای فەلسەفیی رۆمانتیک، بۆچوونی جیاواز هەیە کە رۆسۆ یان کانتە. پێناسەی رۆمانتیکی بە کارێکی دژوار بینراوە، چونکە زۆر شت دەگرێتەوە کە وایان کردووە واتای خۆی ونبێت. پۆل ڤالێری دەڵێ، ئەو کەسە عەقڵی لەدەستداوە کە بیەوێت پێناسەی رۆمانتیک بکات. لەگەڵ ئەوەش لە سەرچاوەکاندا پێناسەی جیاواز کراوە: مرۆڤێکی خەوبین کە مەزاجێکی شیعرییانەی هەبێت، تەنیاییپەرستی، گۆشەگیری، سۆزێکی گڕگرتوو، شڵەژانی دەروونی، تاکەکەسێتی و خودێتی. رۆمانتیکی خەیاڵی بینینی رەها لەڕێی شتە رێژەییەکانەوە دەکات، دەیەوێت لەنێوان وەهم و راستەقینەدا گونجانێک دروستبکات. دواتر باسی رێبازی رۆمانتیکی و قوتابخانەکانی ئەڵمانی، فەرەنسی و ئینگلیزی و هۆکارەکانی سەرهەڵدانی دەکات، کە لێرەدا ئاوڕ لە رۆمانتیک لەناو مێژوودا بە ئێستاشەوە دەداتەوە.
بەشی دووەم، باسی رۆمانتیک لە ئەدەبی خۆرهەڵاتدا دەکات، کە شیعری لیریکی، فۆلکلۆر، سروتی ئاینی و لاواندنەوە و هتد وەک زەمینە و پێشینەی رۆمانتیک لە ئەدەبی خۆرهەڵاتدا هەبوون. لەگەڵ ئەوەشدا رۆمانتیکی عەرەبی زادەی لایەنی خودی و بابەتی ئەدەبی خۆرئاوایە. عەرەب بۆ دابڕان لە بەرهەمی پێشینە کە شیعری لیریکی بووە، ناوی کلاسیکی لێناوە تا مەودا لەگەڵ ئەدەبی تازەدا دابنێت، بەڵام رۆمانتیک بە جەستەی ئەدەبی عەرەبی نامۆ نەبووە. هاتنی ناپلیۆن بۆ ناوچەکە و داگیرکردنی میسر سەرەتای هاتنی بیری نوێ و بەیەکگەیشتنی هەردوو شارستانیەت بوو. لە ئەدەبی عەرەبیدا (خلیل مەتران و ئەمین رەیحانی) بە رابەری بەرایی رۆمانتیکی عەرەبی دەزانرێن. توێژەر نۆ قۆناغی ئەدەبی رۆمانتیکی عەرەبی دیاری دەکات. دواتر باسی رۆمانتیک لە ئەدەبی تورکی بە سێ قۆناغی پێش ئیسلام، دوای ئیسلام و کاریگەریی ئەدەبی ئەوروپی لەسەر ئەدەبی تورکیی نوێ دەکات. لە ئەدەبی فارسیشدا رۆمانتیک لە قۆناغەکانی پێش ئیسلام و دوای ئیسلام و سەردەمی زێڕین باس دەکات و ئاماژە بە 10 سەردەمی جیاواز دەکات و پێیوایە رۆحی رۆمانتیک لە هەموو قۆناغەکاندا هەیە، هەر لێرەدا ئاماژە بەو شۆڕشە جیاوازانە لەنێوان چەپ و ئیسلامدا پەیوەست بە ئەدەبی رۆمانتیکی دەدات.
بەشی سێیەم، باسی بنەماکانی ئەدەبی رۆمانتیکی لە ناوەڕۆک و شێوازدا دەکات. لە ناوەڕۆکدا باسی کەسێتی، سۆز، هەست، خەیاڵ، خەون، سیاسەت، تاک و کۆمەڵ، ئاین، سروشت و خۆشەویستی رۆمانتیکی دەکات. لە شێوازیشدا ئاماژە بە زمان، کێش و سەروا و وێنەی شیعری لە رۆمانتیکدا دەکات. دواتر باسی چەشنە ئەدەبییەکان لە ئەدەبی رۆمانتیکیدا لە شیعر، شیعری لیریکی، شانۆ، چیرۆک و رۆمان و هتد دەکات، لە هەمووشیاندا جەخت لەسەر سۆزێکی چڕ، خەیاڵ و دەربڕینی ناوەوەی مرۆڤ دەکات. دواتر باسی جۆرەکانی رۆمانتیک بەپێی تێڕوانینە جیاوازەکان دەکات، بۆ نموونە بەلزاک (رۆمانتیکی راستەقینە) کە بەرهەمی تاقیکردنەوەی هەست و سۆز و خەیاڵی نووسەرە (رۆمانتیکی درۆزنانە) کە بەرهەمی هەڵبەستراو و ناڕاستەقینەی نووسەرە، جیادەکاتەوە. رووسەکانیش لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆجیی چەپگەرانە رۆمانتیکی کۆنەپەرستانە و شۆڕشگێڕانە جیادەکەنەوە. ئایزیا بەرلینیش (رۆمانتیکی میانڕەوانە) کە پابەندی ئەخلاق و زانستە و (رۆمانتیکی توندڕەوانە) لێک جیادەکاتەوە. لە کۆتاییشدا باسی رۆمانتیکی سادە، رەش و ناخۆش، گەشبینانە و رەشبینانە دەکات.
بەشی چوارەم، هەنگاوهەڵگرتنە بۆ ناو ناوەڕۆکی نامەکە و باسی زەمینەی رۆمانتیکی لە ئەدەبی کوردیدا دەکات. زاراوەی رۆمانتیکی لە ئەدەبی کوردیدا تازەیە و تەنانەت دەشکەوێتە پاش قۆناغی شیعری رۆمانتیکیی کوردی. توێژەر بەپێچەوانەی ئەو بۆچوونانەی کە زاراوەکە دەبەنەوە سەر(تەجدید)، دەیباتەوە سەر (وەحشەت) کە لە 1909 دا سەعیدی کوردی بەکاریهێناوە. بۆ دیاریکردنی ریشەی زاراوە و تێگەیشتن لە رۆمانتیکی کوردی، توێژەر گەشتێکی ورد بەناو سەرەتاکانی رۆژنامەگەریی کوردیدا دەکات و دواتریش باسی پێشینەی شیعری رۆمانتیکی لە شیعری لیریکدا دەکات کە مێژووی شیعری کوردی پڕە لەم جۆرە شیعرە. بۆیە بۆچوونی شاعیرانی کورد دەهێنێتەوە کە جیاکردنەوەی رۆمانتیک و کلاسیک گرانە و ناکرێت بەرهەمی شاعیرانی بەناو کلاسیک لە بنەماکانی رۆمانتیک دەربکەین، چونکە جگە لەلایەنی خودی و سۆزداری، شیعرە سۆفیگەری و ئاینییەکانیش پێگەیەکی بەهێزی رۆمانتیک داگیر دەکەن کە بەشی زۆری شیعری کلاسیک دەگرێتەوە، هاوکات ناشکرێت تەنیا بەکارهێنانی کێشی عەرووزی عەرەبی بکرێتە بنەمای کلاسیک. بۆیە دەکرێت بەشێک لە بەرهەمی شاعیرانی وەک بێسارانی، مەولەوی، نالی، سالم و حاجی قادر و هتد بە بەرهەمی رۆمانتیکی پێش قۆناغی رۆمانتیک بزانین. پاشان باسی زەمینەی سەرهەڵدانی رۆمانتیکی لە ئەدەبی کوردیدا دەکات و هۆکارەکانی (جوگرافی، کۆمەڵایەتی، کولتووری..) دەخاتەڕوو.
توێژەر باسی کاریگەری سەرهەڵدانی رۆژنامەگەری و هاتنی ژانری نوێ بۆ ناو ئەدەبی کوردی دەکات کە بەرهەمەکان تەرزی رۆمانتیکییانەیان هەبووە، وەک چیرۆکی (لە خەوما)ی جەمیل سائیب. هەروەها لەم قۆناغەدا گەڕانەوە و هەنگاونان بۆ زمانی نەتەوەیی، کێشی خۆماڵی، بەرهەمی فۆلکلۆر و وەرگێڕان، پەروەردە و فێرکردنی هاوچەرخ، هۆکاری سیاسی و دامەزراندنی رێکخراوەکان و هتد زەمینەی سازبوونی رۆمانتیکی کوردی بوون.
لە بەشی پێنجەمدا جەخت لە بنەماکانی رۆمانتیکی لە شیعری کوردیدا دەکاتەوە کە بیری ناوەوە و خود دەکەنە بابەت؛ ئەم دوو بنەمایەش فۆرم و ناوەڕۆکن. لەڕووی فۆرمەوە کە قاڵبێکە و مادەکەی تێدا دادەنرێت، لایەنی وشەسازی و فرێز و رستە، زمان و دیالێکت، کێش و سەروا و هتد دەگرێتەوە. شیعر ئامرازی گوزارشتکردنە لە دەروون، لە شیعری نوێدا وێنەی قاڵبی دراماتیکی هەیە، زیاتریش کێشی خۆماڵی، گەڕانەوە بۆ فۆلکلۆر سوودی لێوەرگیراوە. توێژەر بەپێچەوانەی بۆچوونی شاعیر و نووسەرانی کورد پێیوایە سەرەتا گۆڕانکاری لە ناوەڕۆک نەک فۆرمی دەقدا کراوە. پیرەمێرد پێیوایە گۆرانی شاعیر بۆ ئەدەبی رۆمانتیکی کوردی خوڵقاوە، پیرەمێرد خۆشی وەک مونەزیری رۆمانتیکی کوردی وایە. لە رووی ناوەڕۆکیشەوە کە بریتیە لە هەموو ئەو دەلالەت، بیر و هەست، ئەندێشە و واتا، هەڵوێست و بنەمای مەعنەوی و وێنەی هونەری و شیعرییانە کە فۆرمێک هەڵیگرتوون یان پێکیهێناون. توێژەر لە خستنەڕووی بۆچوونی شاعیر و نووسەراندا کە پێیانوایە لە رۆمانتیکدا پیاهەڵنەدانی میر و فەرمانڕواکان، باسنەکردنی مەی و شیعری بەدئەخلاقی، وەسفنەکردنی ئافرەت بە فریشتە و جوانیی چاو و خەت و خاڵی و هتد هەیە، رای وایە نووسەران هەڵەن، لە رۆمانتیکدا هەموو ئەمانە هەن، بەڵام یان ئەوەتا ئاشنای ئەدەبی رۆمانتیکی ئەوروپی نەبوون، یان ویستوویانە بەناوی رۆمانتیکەوە زەمینە بۆ ئەدەبێکی ریالیزمانەی سۆشیالیستیانە خۆشبکەن. لای نووسەران ناوەڕۆکی رۆمانتیک جگە لەوەی ئەدەبێکی ناوەکیە و بایەخ بە ئاشکراکردن و خستنەڕووی شتە شاراوەکانی دەروون و سروشت دەدا، هاوکات خەمە کۆمەڵایەتیەکانیش ئاوێزان دەکات. لای رۆمانتیکەکان ویژدانێکی زیندوو، گەڕانەوە بۆ مێژووی نەتەوە، سوککردنی باری گرانی سەرشانی مرۆڤایەتی، بیرکردنەوە لە نیشتمان و خۆشویستنی، ئاخاوتن بە زمانی نەتەوە و دوورکەوتنەوە لە نووسین بە زمانی بێگانە، هاوکات چوونە ناو رۆح و بزواندن، گەڕانەوە بۆ سروشت، باسکردنی چینی هەژار و ژێردەستە، سادەیی لە دەربڕیندا و خەوبینین بە ژیانێکی دیکەوە هەیە. توێژەر دواتر نموونەی شاعیرانی کورد بەپێی ئەو تێگەیشتنە ستانداردەی بۆ رۆمانتیکی ئەوروپی هەیە، دەهێنێتەوە. لە باری ئەزموونی خودییەوە شیعری شێخ نووری دەهێنێتەوە:
خۆت بپارێزە لە ئاهی دڵ بریندارانی شەو
نەک خودا نەکەردە گیرابێ، دوعای ناڵانی شەو...
(نووری) لەم پێچ و خەمی زولفە نەجاتت زەحمەتە
لای سەخی تەبعەن مەحاڵە، روخسەتی میوانی شەو
بەستنەوەی خود بە شەو، رەشبینی و دڵتەنگی سیمایەکی دیاری رۆمانتیکە یان خود و نائاکامی:
لە تەنیایی شەوی ژینا، ئەنێم هەنگاوی کوێرانە!
نییە دەستێ، دەرمبێنێ لەناو ئەم گۆڕە وێرانە...
یان گەڕانەوە بۆ فۆلکلۆر، ئەدەبی میللی و گۆرانی خەسڵەتێکی دیاری ئەم ئەدەبەیە، پیرەمێرد دەنووسێ:
کە خۆت خودبین و بۆ خەڵک بەدبین بی
نابێ لەدوایی رۆژت ئەمین بی
هەروەها لەم ئەدەبەدا پەراوێزخراو و هەژارەکان دێنە پێشەوە:
ئێوارەیە وا! دەرکەوە سا جوانە کچی دێ
ئەی وێردی قسە و بەستەیی گشت کوڕگەلی سەر ڕێ
لەلایەکی دیکەوە شاعیرانی قۆناغی رۆمانتیکیی کورد، شیعریان بۆ: هەست، خەیاڵ، خەون، خەم، خەم و بەهار و پایز، خەم و نەتەوە، نیشتمانپەروەری، ئازادی، مەرگ، نەورۆز و شەهید نووسیوە یان زاراوە و کەرەسەی ئاینییان بەکارهێناوە و تێڕوانینێکی جیاوازیان بۆ ئافرەت هەبووە، سروشت و سروشتی کوردستان بەهەموو رەهەندە جیاوازەکانیەوە دێتە ناو شیعرەکانیان. دواتر توێژەر باسی رۆمانتیک لەسەردەمی ئیستا و نموونەی شاعیرانی وەک شێرکۆ بێکەس، فەرەیدون عەبدول بەرزنجی، حەسیب قەرەداغی و دڵسۆز حەمە و هتد دەهێنێتەوە. لە کۆتاییشدا ئەنجامی نامەکە دەخاتەڕوو کە خۆی لە پەیوەندی رۆمانتیک بە شۆڕش، بۆ کوردیش خەمی دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی، نزیکیی رۆمانتیکی کوردی لە قوتابخانەی سیاسەتگەری ئەڵمانی و نەتەوەگەری ئەمریکایی دەبینێتەوە. سەبارەت بە ئافرەتیش سەرەتا تێڕوانینێکی هەڵە هەبووە، بەڵام دواتر بایەخدان بە ژن تا ئاستی پەرستن رۆشتووە. رۆمانتیکی کوردی کەمتر ژانری شیعری تێپەڕاندووە. هەروەها ریفۆرمیستەکانی کورد شاعیرەکان بوون، شیعریش زمانی گوزارشتکردن لە خود و نەتەوەو نیشتمان بووە. قۆناغی رۆمانتیکی کوردی بە ماوەی هەردوو جەنگی جیهانی دانانرێت بەڵکو تا ئیستاش ئامادەیی دیاری هەیە. رۆمانتیکی ئەوروپی زیاتر بە گروپ کاریان کردووە، بەڵام لە رۆمانتیکی کوردیدا ئەم دیاردەیە نابینرێت. ئەمانە بەشێک لە ئەنجامی نامەکە بوون کە توێژەر خستوونیەتەڕوو.