جۆن بۆڵتن لە کتێبەکەیدا نزیکەی 70 جار ناوی کوردی هێناوە

جۆن بۆڵتن راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە 23ـی حوزەیران کتێبێکی بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی "ئەو ژوورەی کە تێیدا ئەمە روویدا، یادەوەرییەکان لەکۆشکی سپی" کە باس لە رووداوە نهێنییەکانی نێو کۆشکی سپی دەکات.
 
لە کتێبەکەدا نزیکەی 70 جار باسی کورد کراوە و لە بەشێکیدا کە باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە سووریا دەکات دەڵێت ''ئەنجامی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ شكستێكی گه‌وره‌ بوو بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا و متمانه‌ی ئه‌مریكا له‌ جیهان''.