چەند زانیارییەك لەبارەی بیرە

رووداو - WebMD

بەپێی رێنماییەكانی ساڵی 2010 وەزارەتی تەندروستی ئەمریكا، بیرە یەكێكە لە پێنج هۆكارە سەرەكییەكەی قەڵەوی لەو وڵاتە و سەرچاوەیەكی لاوازی رەگەزە خۆراكییەكانە.
- خواردنەوەی دوو بیرە، یەكسانە بە خواردنی هەمبەرگەرێكی دەبڵ، لەرووی بەخشینی وزە (كالۆری)وە.
- هەتا بڕی كحولی ناو بیرە زیاتر بێت، بڕی كالۆرییەكەی زیاتر دەكات و ئەگەری قەڵەوبوون زیاتر دەكات.
 - هەر گرامێك لە كحول بڕی 7 كالۆری وزە دەدات. هەر گرامێك لە چەوری 9 كالۆری و هەر گرامێك لە پرۆتین و شەكرەكان 4 كالۆری وزە دەدەن.
- بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئەمریكا، كەمكردنەوەی كحول دەبێت بەشێك بێت لە پلانی دابەزاندنی كێش.
- زۆر خواردنەوەی بیرە دەكرێ ببێتە هۆی دروستبوونی بەردی ئۆگزالات و ترشی یوریك لە گورچیلەدا، بەڵام بەردی كالیسیۆم كەمدەكاتەوە. ئەو سوودە دیاریكراوانەی بۆ گورچیلە هەیەتی، بەهۆی هەبوونی بڕێكی زۆری ئاو و كاریگەرییە میزپێكەرییەكەیەتی.
- بیرە یەكێكە لە هۆكارەكانی تووشبوون بە هەوكردنی توندی جومگە كە بە (دائولملوك) ناودەبرێت