ڤیدیۆ؛ ئەو دەرفەتە ئاسانەی تەنیا یەک یاریزان لە جیهاندا لەدەستیدەدات

رووداو دیجیتاڵ

 

لە یاریی یەنیەن بەرلین و ڤۆڵفسبۆرگ لە قۆناخی 16ـی جامی ئەڵمانیا، جێرمی رۆسێلۆنی بەرگریکاری یەنیەن بەرلین لە ساتەکانی کۆتایی یارییەکەدا هەلێکی سەیر و سەمەڕەی لەبەردەم گۆڵدا لەدەستدا، کە لەوانەیە بێجگە لە خۆی هیچ مرۆڤێکی دیکەی سەر ئەم زەمینە ئەو دەرفەتە لەدەستنەدات.
 
لەو یارییەدا کە یەنیەن بەرلین بلیتی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی هەشتی جامی ئەڵمانیا بەدەستهێنا، لە خولەکی 4ـی زیادکراودا و لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا، کە گۆڵپارێزی ڤۆلفسبۆرگ گۆڵەکەی بەجێهێشتبوو، یاریزانانی یەنیەن بەرلین تۆپەکەیان بەدەستهێنا و گەیاندیانە سەر گۆڵی ڤۆلفسبۆرگ و تۆپەکە گەیشتە بەر قاچەکانی رۆسیلۆن، کە لە بەردەم گۆڵدایە و گۆڵپارێز لەوێ نییە، بەڵام ئەو دوادەکەوێت و دەرفەتەکە لەدەستدەدات.
 
دوای یارییەکە هاوڕێکانی رۆسیلۆن گاڵتەی پێدەکەن، تۆپەکەی بۆ دەبەنەوە هەمان شوێن بۆ ئەوەی گۆڵ بکات و ئەو بە پێکەنینەوە گۆڵەکە دەکات.
 
جێرمی رۆسیلۆن پێشتر لە ریزەکانی یانەی ڤۆڵفسبورگ یاری کردووە.