عێراق گه‌یشته‌ تاجیكستان

رووداو-سلێمانى 

پاش ئەنجامدانی کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانی چەند ڕۆژە لەتورکیا، هەڵبژادەی تۆپی پێی ئافره‌تانى عێراق گەیشتە وڵاتی تاجیکستان کە یارییەکانی پاڵاوتنه‌كانی جامی ئاسیا بەڕێوەدەچێت.

هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ وڵاتى تاجیكستان چه‌ند یارییه‌ك ئه‌نجامده‌دات و ده‌ستپێكى یارییه‌كانى رۆژى 3-4-2017 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى وڵاتى میواندار ده‌بێت .

یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى ئاسیا بۆ تۆپى پێى ئافره‌تان ساڵى 2018 له‌ وڵاتى ئه‌رده‌ن به‌رێوه‌ده‌چێت و یه‌كه‌م تاوه‌كو سێیه‌مى چوار كۆمه‌ڵه‌كه‌ ده‌گه‌نه‌ كۆتایى خوله‌كه‌ .