ڤیدیۆ؛ ئینتەر سوودی لە دۆڕانی میلان وەرنەگرت و لە یاریگەی خۆیدا دۆڕا
رووداو - هەولێر
یانەی ئینتەرمیلان سوودی لە دۆڕانی یانەی ئەیسی میلانی رکابەری وەرنەگرت، بۆ ئەوەی جیاوازییەکەی بکاتە 5 خاڵ و لە یاریگەی خۆیدا دۆڕا.
لە رکابەرییەکانی 29ـی سێریا ئەی، ئینتەر لەنێو یاریگەی جۆزێپی میازا میوانداریی لازیۆی کرد و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر پێ دۆڕاند.
لە خولەکی 13 سێرجی میلینکۆڤیچ ساڤیچ بەلێدانی سەر گۆڵێکی بۆ یانەی پایتەخت تۆمارکرد، دوای ئەوە ئینتەر 18 لێدانی بۆ گۆڵی لازیۆ هەبوو، بەڵام هیچ گۆڵێکی پێنەکرا و سێ خاڵی یارییەکەیان لەنێو یاریگە و هاندەرانی لەدەستدا.
دوای دۆڕانی ئەم یارییە ئینتەر بە 53 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکە مایەوە، لازیۆش لە پلەی شەشەمە بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ.