ئەمشەو قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆپالیگ بەڕێوەدەچێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆپالیگ بەڕێوەدەچن و هەردوو یاریی چوونی ئەم قۆناخە لە یەک کاتدا ئەنجامدەدرێن.
لە یارییەکی سەرنجڕاکێش و بەهێزدا، یانەی ئاتلێتیک بیلباوی ئیسپانی لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا لە یاریگەی سان مامێس میوانداریی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەکات. هەردوو یانە رۆژی چوارشەممە دوایین ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەم یارییە ئەنجامداوە و ئامادەن بۆ رکابەرییەکی لووتکە.
ئاتلێتیک بیلباو لە مێژوودا 4 یاریی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد کردووە، سێجار لەو یانەیەی بردووەتەوە و تەنیا یەکجار دۆڕاوە، لەساڵی 2012ـەوە ئەمە یەکەمجارە هەردوولا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت، بۆ ئەوەی هەنگاوێکی باش لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی نزیک ببێتەوە.
مانچێستەر یونایتد لە پرێمەرلیگدا ئەنجامەکانی وەک پێویست نین و لە دوایین پێنج یارییدا لە خولی ناوخۆ هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە، یانەکە تاکە هیوای بۆ بردنەوەی نازناوێک لە یۆرۆپالیگە و دەیەوێت پارێزگاری لەو هیوایەی بکات کە بۆ بردنەوەی نازناوەکە هەیەتی.
رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، یاریی گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانە لە ئۆڵدترافۆرد بەڕێوەدەچێت بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو یانەیەی دەگاتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە
ئەمشەو یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆپالیگ بەڕێوەدەچن و هەردوو یاریی چوونی ئەم قۆناخە لە یەک کاتدا ئەنجام دەدرێن.
لە یارییەکی سەرنجڕاکێش و بەهێزدا، یانەی ئاتلێتیک بیلباوی ئیسپانی لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا لە یاریگەی سان مامێس میوانداریی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەکات، هەردوو یانە رۆژی چوارشەممە دوایین ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەم یارییە ئەنجامداوە و ئامادەن بۆ رکابەرییەکی لووتکە.
ئاتلێتیک بیلباو لە مێژوودا 4 یاریی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد کردووە، سێجار لەو یانەیەی بردووەتەوە و تەنیا یەکجار دۆڕاوە، لە ساڵی 2012ـەوە ئەمە یەکەمجارە هەردوولا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت، بۆ ئەوەی هەنگاوێکی باش لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی نزیکببێتەوە.
مانچێستەر یونایتد لە پرێمەرلیگدا ئەنجامەکانی وەک پێویست نین و لە دوایین پێنج یارییدا لە خولی ناوخۆ هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە، یانەکە تاکە هیوای بۆ بردنەوەی نازناوێک لە یۆرۆپالیگە و دەیەوێت پارێزگاری لەو هیوایەی بکات کە بۆ بردنەوەی نازناوەکە هەیەتی.
رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، یاریی گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانە لە ئۆڵدترافۆرد بەڕێوەدەچێت بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو یانەیەی دەگاتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.