لە موسڵ خولێک بۆ تیپە میللییەکان کرایەوە
رووداو -موسڵ
بە بەشداری 20 تیپی میللی لە موسڵ کۆتایی بە خولێکی تۆپی پێ هات کە یانەی موستەقبەل ئەلمەشرەقی وەرزشی خولەکەی رێکخستبوو، لە کۆتاییشدا تیپی بەلەدیە نازناوی خولەکەی بردەوە.
ئەم کێبرکێیە بەسەرپەرشتی یانەی موستەقبەل ئەلمەشرقی وەرزشی بوو، یارییەکانیشی بە بەشداری بیست تیپ بۆ ماوەی بۆ ماوەی مانگێک لە ناو یاریگای ئەمواج بەردەوام بوو.
یاریی فیناڵ رووبەروبوونەوەی یانەی بەلەدیە و تیپی ئیعتماد بوو، کوڕانی بەلەدییە یارییەکەیان بردەوە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ.
یاریزانانی موسڵ لە تۆپی پێدا بەهرەمەندن، ئەم یاریزانەش لە وەرزی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠١ لە ریزی یانەی هەولێر یاریی کردووە لە خولی نایابی عێراق.
بەر لە خەلافەتی داعش شاری موسڵ، تەنیا لە بەری چەپی شارەکە چوارسەد و هەشتا تیپی تۆپی پێی میللی هەبوون. بەڵام ئێستا چل تیپی میللی ماون.