رکابەرییەکانی پاڵەوانێتی خۆهەڵدانە نێو ئاو لە بۆسنە و هێرسک بەڕێوەچوو
رووداو -ههولێر
دە هەزار کەس لە هەوادارانی یارییەکە لە دەوروبەری پردەکە و لە لێواری رووباری مۆستار کە بەژێر پردەکەدا گوزەردەکات کۆبوونەوە بۆ بینینی دیمەنە جوانەکانی مەلەوانەکان لەکاتی خۆهەڵدانیان بۆ نێو رووبارەکە.
بەرزی پردەکە زیاتر لە 27 مەترە و مەلەوانەکان لەکاتی خۆهەڵدانیان نمایشییان بە لەشیان دەکرد و بەگوێرەی جوڵانەوەکانیان لەلایەن ناوبژیوانانی یارییەکە خاڵیان پێدەدرا.
پردی مۆستار کە یەکێکە لە پردە جوان و دێرینەکانی ئەوروپا لە ساڵی 1566 لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەکان دورستکرا بۆ پەڕینەوەی سوپای ئیمپراتۆریەکە بۆ ناوەراستی ئەوروپا.
پردەکە لە نێوان ساڵانی 1992 و تاوەکو 1995 لە کاتی شەڕی نیوخۆدا وێرانکرا، بەڵام دوای شەڕەکە جارێکی دیکە وەک خۆی نۆژەنکرایەوەو ساڵانە بەهەزاران گەشتیار لە ئەوروپا ورووسیا وە سەردانی دەکەن.
هەموو ساڵێک لە کۆتا رۆژی مانگی حەوتدا، پاڵەوانێتی خۆهەڵدانە نێو ئاو لەسەر ئەم پردە بەڕێوەدەچێت و ئەم ساڵیش جیاواز لە ساڵانی رابردوو ژمارەی ئاماەدەبووان لە دە هەزار کەس تێپەڕیکرد کە سێبەشییان گەشتیاربوون.