گاریس بەیڵ ریال مەدریدی لە دۆڕان رزگارکرد
رووداو - هەولێر
گاریس بەیڵ بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ ریال مەدریدی لە دۆڕانێکی مسۆگەر رزگارکرد.
لە گەڕی دووەمی خولی ئیسپانیا، ریال مەدرید بووە میوان ڤیاریال و یارییەکەش بە یەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 12 جێرارد مۆرینیۆ گۆڵی یەکەمی بۆ ڤیاریال تۆمارکرد، پێشکۆتاییهاتنی ئەم گێمە گاریس بەیڵ ئەنجامەکەی بۆ ریال مەدرید یەکسانکردەوە.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 74دا مۆسیس گۆمێز جارێکی دیکە ڤیاریالی پێشخستەوە، بەڵام گاریس بەیڵ فریای زیدان کەوت و لە خولەکی 86دا گۆڵی دووەم و یەکسانی یارییەکەی تۆمارکرد، بەڵام لە دوایین ساتی یارییەکەدا بەیڵ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
ئێستا ریال مەدرید لە سێ یاریدا پێنج خاڵی هەیە، ڤیاریالیش لە سێ یاریدا دوو خاڵی هەیە.