ڤالڤێردی: سه‌یری ئاهه‌نگی باڵۆن دۆر ناكه‌م
رووداو ـ هه‌ولێر
ئێرنێستۆ ڤالفێردی، راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا، سه‌باره‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ڤانان كرد و گوتیشی "سه‌یری ئاهه‌نگی باڵۆن ۆدر ناكه‌م".
له یاری لووتكه‌ی گه‌ڕی 15ی لالیگادا، ئاتلێتیكۆ مه‌درید كاژێر 23:00 به كاتی باشووری كوردستان، له‌سه‌ر یاریگه‌ی وان‌دا میتۆر پۆلیتانۆ میوانداری یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ڤانی به‌ر له یارییه‌كه‌دا، ڤالڤێردی قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ڤانان كرد و دانی به‌وه‌دا نا كه یارییه‌كی زه‌حمه‌تیان هه‌یه و گوتی "هه‌ر یارییه‌ك له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید بۆ هه‌ر تیپێك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه، بێگومان ئه‌مه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنمان ده‌وێت پێویسته له‌سه‌رمان به‌هێز و وردبین".
راهێنه‌ری بارسێلۆنا، له‌باره‌ی ره‌وشی تیپهكهیشییهوه گوتی "تاوه‌كو ئێستا له رووی ئه‌نجامه‌كانه‌وه وه‌رزێكی باشمان نه‌بووه، به‌ڵام هه‌ندێ یاری باشیشمان كردووه، پێویسته متمانه به‌ده‌ستبهێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گۆڵ تۆمار بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به باڵۆن دۆر، كه سبه‌ی له پاریس له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدا ده‌به‌خشرێت، ڤالڤێردی گوتی "من سه‌یری بۆنه‌كانی وه‌ك ئاهه‌نگی باڵۆن دۆر ناكه‌م، چونكه هه‌میشه درێژن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه كام یاریزان بهربژێرمه بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه؟ بێگومان هه‌مان ئه‌و یاریزانه‌یه كه ئێوه‌ش به‌ربژێری ده‌كه‌ن، بێگومان به‌ربژێری من باشترین یاریزانی جیهانه". هه‌روه‌ها گوتی "ئه‌گه‌ر پێویست بێت خه‌ڵاته‌كه بۆ باشترین یاریزان بێت پێویسته بۆ مێسی بێت".