ئەمشەو یارییە کوردییەکان لە وەرزین ببینە


رووداو -هه‌ولێر 

پڕۆگرامی ئەمشەوی وەرزین کە کاژێر ١٠:٣٠ پێشکەشدەکرێت تایبەتە بە یاری و وەرزشە کوردەوارییەکان.

وەرزینی ئەمجارە کە لە ناوچەی خۆشناوەتی شاری هەولێر تۆمارکراوە، ئاوڕ لە وەرزشە کوردییەکان دەداتەوە و چەندین کەسایەتی و شارەزای یارییە کوردییەکان بەشداری لە بەرنامەکە و دووبارەکردنەوەی وەرزشە کوردییەکاندا دەکەن.

بەرنامەکە بە دوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەگەڕێت ئاخۆ چ وەرزشێکی کۆنی کوردەواری ئێستا بووەتە وەرزشێکی جیهانی.

بەشدارانی بەرنامەکە بەشداری لە چەندین یاری و پێشبڕکێی کوردەواریدا دەکەن، لەوانەش فەردانێ، هەلوکێن (هەلیک و پەلیک)، حەبل راکێشان و تەڵە و رێوی، دامە و کڵاوکڵاوێن.

وەرزین هەموو دووشەمەیەک کاژێر ١٠:٣٠ ی شەو لە رووداو پێشکەشدەکرێت.

وەرزین لە پرۆدیوسەر و پێشکەشکردنی رێبوار محەمەد، دەرهێنانی سامان عەدنان، مۆنتاج: مەسعود مستەفا.