نەورۆز لەنێو دهۆک ریمۆنتادای کرد و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن نەورۆز دهۆک خولی ئەستێرەکانی عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی نەورۆز لە دێربیی کوردستانی خولی ئەستێرەکانی عێراق سەرکەوتنێکی دراماتیکی بەسەر دهۆک تۆمارکرد، دوای ئەوەی لە دواساتەکاندا ئەنجامەکەی گۆڕی و یارییەکەی بە ئەنجامی 2-1 بردەوە،
 
لە گەڕی 20ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یاریگەی دهۆک میوانداریی یانەی نەورۆزی کرد. سەرەڕای ساردیی کەشوهەوا، هاندەرانێکی زۆر ئامادەی یارییەکە بوون و ئۆڵتراسەکانی دهۆک لەبەر نالەباری دۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا، ئێران و ئیسرائیل، پەیامی ئاشتی و تەباییان بۆ ناوچەکە بەرزکردەوە.
 
گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام گێمی دووەم رووداوی جیاوازی بەخۆیەوە بینی. لە خولەکی 54ـدا محەمەد داود دوای وەرگرتنی ئەسیستێک لەلایەن هاروون ئەحمەد، گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ دهۆک تۆمارکرد
 
لە خولەکی 73ـدا رووداوێکی مەترسیدار روویدا کاتێک هاروون ئەحمەد، یاریزانی دهۆک بەهۆی قوتدانی زمانییەوە باری تەندروستی تێکچوو، بەو هۆیەوە یاریگەی جێهێشت و گۆڕانکاریی پێکرا.
 
نەورۆز لە خولەکی 79ـدا گەڕایەوە نێو کەشوهەوای یارییەکە و نێتۆ تاکارا بە لێدانێکی سەری جوان گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد. لە کاتێکدا یارییەکە بەرەو تەواوبوون دەچوو، لە خولەکی 1+90 ناوبژیوان محەمەد ساڵح دوای گەڕانەوە بۆ ڤاڕ، لێدانێکی سزای بۆ نەورۆز هەژمارکرد. مەروان حوسێن لە خولەکی 2+90ـدا بە سەرکەوتوویی لێدانەکەی جێبەجێ کرد و گۆڵی سەرکەوتنی بۆ نەورۆز تۆمارکرد.
 
نەورۆز بەم سەرکەوتنە سێ خاڵی گرنگی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی و لەنێو جەرگەی دهۆکدا بردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە