تیروپشكی پاڵەوانێتی كۆنیفا لە هەرێمی ئەبخازیا ئەنجامدرا
رووداو -KFA
رۆژى هەینی لە هەرێمی ئەبخازیا مەراسیمی تیروپشكی دووەم پاڵەوانێتی كۆنیفا ئەنجامدرا بە بەشداریكردنی 12 هەرێم بەسەر چوار كۆمۆڵە دابەشكراون، لە هەر كۆمەڵەیەك هەڵبژاردەیەك بۆ چوار گۆشەی زێرین سەردەكەوێت.
پێش ئەنجامدانی تیروپشكەكە هەڵبژاردەی كوردستان لە ئاستی یەكەمی هەڵبژاردەكان بوو.
ئەنجامی تیروپشكەكە بەمشێوەیە بوو:
کۆمەڵەى یەکەم :ئهبغازیا، دوورگهی چاگۆس، ئهمهریكای رۆژئاوا
کۆمەڵەى دووەم: کوردستان، سزیكلیلاند، كۆریای یهكگرتوو
کۆمەلەى سێیەم:قوبرسی باكوور، ریتیا، رۆمانی
کۆمەڵەى چوارەم:پهنجاب، ساپمی، سۆمالیلاند
یارییەكانی پاڵەوانێتیەكە لە رۆژی 1ی حوزهیران تا 8ی حوزێران بەردەوام دەبێت لە هەرێمی ئەبخازیا.