ماڵدینی باشترین بەرگریکەر و بەهێزترین یاریزان ئاشکرادەکات



رووداو – هەولێر

پاوڵۆ ماڵدینی، ئەستێرەی پێشووی هێلی بەرگری هەڵبژاردەی ئیتالیا و یانەی ئەیسی میلان باشترین بەرگریکەرەکانی جیهان ئاشکرادەکات.

ماڵدینی لەسەردەمی یاریکردنی خۆیدا یەکێک لەباشترین بەرگریکەرەکانی جیهان بووە و 7 نازناوی خولی ئیتالیا و 5 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای لەگەڵ یانەی میلان بردووەتەوە کە ماوەی 25 ساڵ لە نێوان 1985 بۆ 2009 لە یانەکە یاریکردووە.



بەرگریکەری پێشووی ئیتالیا سێرجیۆ رامۆس، بەرگریکەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا و کاپتنی یانەی ریال مەدرید و تیاگۆ سیلڤا، بەرگریکەری بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی وەک دوو باشترین بەرگریکەری ئێستای جیهان دەستنیشاندەکات.

ماڵدینی زیاتر گوتی، رامۆس تەنیا یاریزانێکی باش نییە لەرووی بەرگرییەوە، بەڵکو بۆ تۆمارکردنی گۆڵیش ئەو یاریزانێکی زۆر باشە، تیاگۆ سیلڤاش کە لەگەڵ پی ئێس جی یاریدەکات یاریزانێکی نایابە و ئەو کاتانەم بیردەخاتەوە کە لەگەڵ میلان بووم و شێوازی یاریکردنی ئەو بەرگریکەرەم خۆشدەوێت.



ماڵدینی 48 ساڵ لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەهێزترین ئەو یاریزانانە ئاشکرادەکات کە لە کاروانی وەرزشی خۆیدا رووبەڕوویان بووەتەوە و دەڵێت، رۆناڵدۆی بەرازیلی، دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا، زینەدین زیدان و میشێل پلاتینی باشترین یاریزانان کە رووبەڕوویان بوومەتەوە.



لە کۆتایی قسەکانیدا بەرگریکەری پێشووی میلان گوتیشی، مارادۆنا یاریزانیکی زۆر باش بووە و زۆر رێزی بەرامبەر دەگرێت، دوای ئەویش رۆناڵدۆ کاتێک لە ئینتەرمیلان بوو دوو ساڵ یاریم بەرامبەریکردووە پێش ئەوەی تووشی پێکان بێت و ئەو یاریزانێکی زۆر باشە، هەروەها بەرامبەر پلاتینی و زیدانیش یاریم کردووە و ئەوانیش زۆر باشبوون.