پڕۆفایلی سەرۆکە کوژراوەکەی گازی باکوور
رووداو - هەولێر
محەممەد یونس ساڵح، سەرۆکی یانەی گازی باکوور سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاژێر 8:30 لەگەڵ کارمەندێکی کۆمپانیای گازی باکوور دوای تەقەکردن لێیان لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی BMW کوژرا و ئەو رووداوە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و وەرزشی کەرکووکیش گەورەترین زەرەرمەند دەبێت.
پرۆفایلی سەرۆکی یانەکە
محەممەد یونس ساڵح
لە ساڵی 1963 لەدایکبووەخاوەنی دوو کوڕ و کچێکە
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازەی میکانیکی بەدەستهێناوە
ساڵی 2004 بووەتە ئەندامی یانەی گازی باکوور
ساڵی 2008 بەفەرمی بووەتە سەرۆکی یانەکە
ساڵی 2013 کراوەتە یاریدەدەری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گازی باکوور
لەسەردەمی سەرۆکایەتی ئەودا تیپی تۆپی پێی گازی باکوور گەیشتووەتە خولی پلە نایابەکانی کوردستان
تیپی فوتساڵی کوڕانی یانەکە پلەی دووەمیان لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە
تیپی مەلەوانی یانەکە پلەی یەکەمی عێراقیان بەدەستهێناوە
تیپی کچانی یانەکە لە تۆپی پێی ئافرەتاندا یەکەمی عێراق بوون.