یانەی گازی باکوور پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە
رووداو - هەولێر
یانەی گازی باکوور پەیامێکی سەرەخۆشیی لەبارەی کوژرانی سەرۆکی یانەکەی و پاسەوانێکی بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەدا گازی باکوور بەتووندی ئیدانەی تیرۆرکردنی سەرۆکی یانەکەیان دەکەین و سەرەخۆشی لە وەرزشکارانی یانەکە و شاری کەرکووک بەگشتی دەکەن، و داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کار بۆ دۆزینەوەی تاوانبارەکان بکرێت.
دەقی بڵاوکراوەکە
بە غەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی و شەهیدبوونی( محەمەد یونس )سەرۆكی دەستەی كارگێری یانەی گازی باكوورمان پێگەیشت كە لە كردەوەیەكی تیروریستی چەپەڵ سەر لە بەیانی رۆژی 2/5، لەكاتی چوونی بۆ سەر كار لەگەڵ پاسەوانێكی لە باشوری كەركووك تیرۆر كرا.
خوا لێخۆشبوو ئاوات و هیوای گەورەی هەبوو بۆ پێشخستنی وەرزش لە یانەی گازی باكوور بە شێوەیەكی تایبەتی و وەرزشی كەركووك بە گشتی و بۆبەدیهێنانی ئاواتەكانی هەموو توواناكانی خستبووە گەر.
برا و هاورێ سەرجەم وەرزشكارانی یانەی گازی باكوور و كەركووك، وێڕای بە توندی مەحكوم و ریسواكردنی ئەم كردەوە تیروریستییە داواكارین لە لایەن پەیوەندیدارەكان كار بۆ ئاشكراكردن و دەستگیر كردنی تاوانباران و داواكارین لە خوای گەورە خوا لێخۆشبوو بە بەهشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری كەس و كاری بدات ..
انا لله و انا الیه راجعون