ئۆلیڤەر کان: ریال هەمان سیناریۆی منی لەگەڵ ئۆلریخ دووبارە کردەوە

رووداو-هەولێر

ئۆلیڤەر کانی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەرگری لە سڤین ئۆلریخی گۆڵپارێز دەکات و دەڵیت ئەو هیچ خەتایەکی نەبوو.

 دوای ئەوەی یانەی باڤارییەکان لە قۆناخی پێشکۆتایی  خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەسەر دەستی ریال مەدرید کرایە دەرەوە ، و کانی گۆڵپارێز سەبارەت بە گۆڵی دوومی بێنزیما گوتی"  ئۆلریخ بە روونی دیار بوو کە بیری لە دوو شت دەکردەوە، ئەویش نەیدەزانی تۆپەکە بە دەست بگرێتەوە یاخود بە قاچ شەقی لێبدات و دووری بخاتەوە، بۆیە ئەو گٶڵە دروست بوو".

هەروەها کان گوتی" ئەوە هەڵەیەک بوو، هەموو یاریزانێک تووشی دەبێت، زۆر جار هەیە نازانی لە ناو یاریگەدا چی بکەیت بۆ ئەوەی یانەکەت شکست نەهێنێت بۆیە ئەو هەڵانە زۆر ئاساین".

دوێنێ لە قۆناخی پێشکۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە یاریی گەڕانەوەدا ریال مەدرید لەگەڵ بایرن میونشن یەکسانبوو و بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە بە 4-3 گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.