ناینگۆلان: جارێکی دیکە ناومان لە مێژوو دەنووسینەوە
رووداو-هەولێر
راجا ناینگۆلانی یاریزانی یانەی رۆمای ئیتاڵی دەڵێت هیچ شتێک مەحاڵ نییە، هەوڵی بۆ بدە بەدەستی دەهێنیت.
ناینگۆلان لە لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانان دەڵێت" دەربازبوون لە قۆناخی پێشکۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا مەحاڵ نییە، پێشتریش بەرامبەر بارسێلۆنا کە خاوەنی مێسی و سوارێز بوو کردمان، ئەمجارەش هەمان شت دووبارە دەکەینەوە جارێکی دیکە ناومان لە مێژوو دەنووسینەوە".
یاریزانە بەلجیکییەکە گوتیشی" یاریکردن بەرامبەر لیڤەرپوول زۆر قورسە، لە خولکی 94 یارییەکەدا هێشتا توانای راکردنییان هەبوو، لە ناو یاریگە جۆش و خرۆشێکی زۆر هەبوو هەستدەکرد هاندەران تەنیا لەبەر یانەکەیان دەژین".
یانەی رۆمای ئیتاڵی لە یاری چونی قۆناخی پێشکۆتایی رووبەرووی یانەی لیڤەر پوول بوونەوە و یانە ئینگلیزییەکە توانی بە 5 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبێنێت، ئەمشەویش یاری گەڕانەوە لە نێوان هەردوو یانە کاژێر 21:45 خولەک ئەنجامدەدرێت.