كیسێ بووه یاریزانى یانه‌ى ئه‌یسى میلان
رووداو -سلێمانى
به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یانه‌ى ئه‌یسى میلانى ئیتاڵى دووه‌م گرێبه‌ستى میركاتۆى هاوینه‌ى به سه‌ركه‌تووى ئه‌نجامدا .
به پێى راگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمى یانه ئیتاڵیه‌كه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2-6-2017 به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى فرانك كیسێى كۆتدیڤوارى و یاریزانى پێشووى یانه‌ى ئهتلهنتاى ئیتاڵى بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رز گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه سوور‌و ره‌شه‌كه كردووه .
یاریزانه‌كه‌ى هیڵى ناوه‌ڕاستى هه‌ڵبژارده‌ى كۆتدیڤوار ده‌بێته دووه‌م گرێبه‌ستى هاوینه‌ى میلان پاش ئه‌وه‌ى له رۆژانى رابردوو میلان گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ماتی‌و موساكیۆى ئه‌رجه‌نتینى كرد .